مه‌مکوژن داوای لێبوردن ده‌که‌م

0

رابەر فاریق بۆ راگەیاندنە ئەهڵی و ئۆپرزسیۆنەكان: دوای ئەوە كوژرام نیگەرانیم بۆ دەرمەبڕن

مه‌مکوژن داوای لێبوردن ده‌که‌م

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی من له‌ رۆژنامه‌ی”رۆژنامه‌”دا، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و هه‌ندێ لایه‌ن و نووسه‌ر، به‌شێک له‌ وشه‌کانی منیان به‌کارهێنا بۆ ئه‌جێندا تایبه‌ته‌کانی خۆیان و بۆ شه‌ڕی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، که‌ پارتی
مه‌به‌ستییه‌تی. راستییه‌که‌ی، من هه‌ڵه‌بووم هه‌ندێ وشه‌ی ناشیرینم به‌کار هێنابوو، که‌ به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕیبوون. ئه‌و وشانه‌ی من، بۆ چیرۆک و رۆمان ده‌ستیان ده‌دا، به‌ڵام بۆ بابه‌تی رۆژنامه‌کان به‌و شێوه‌يه‌ ده‌ستی نه‌ده‌دا. لێره‌وه‌، له‌ دڵه‌وه‌ داوای لێبووردن له‌ هه‌موو تاکێکی کورد به‌ گشتی و له
دانیشتووانی به‌ڕێزی گه‌ڕه‌کی مه‌لایان به‌ تایبه‌تی ده‌که‌م. من هه‌ڵه‌بووم و هیوادارم به‌ دڵگه‌وره‌یيی خۆیان بمبه‌خشن. له‌ ڕاستیدا، ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌
ناوه‌ڕۆک و په‌یامی نووسینه‌که‌ی منی به‌ لاڕێدا بردبوو. بۆیه‌ من له‌ ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌م، که‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتم کردبوو، په‌شیمان نیم، به‌ڵام په‌شیمانم که‌ هه‌ندێ وشه‌ی ناشیاو و دوور له‌ دابونه‌ریتی شارستانییانه‌م به‌کارهێنابوو. من به‌ که‌موکوڕیی نازانم داوای لێبوردن بکه‌م، به‌ڵکوو دداننان به‌ هه‌ڵه‌ی خۆمدا، به‌ کارێکی عه‌قڵانی و دروست ده‌زانم و داوای لێبوردن ده‌که‌م. به‌ داخه‌وه‌ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند، یان به‌رپرسێک بام، هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ ته‌نگ به‌ من هه‌ڵنه‌ده‌چنرا له‌ شاری هه‌ولێردا. هه‌نووکه‌ ژیانی من له‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه‌. پارتی به‌ ئاشکرا و به‌ نهێنیی چاودێریم ده‌که‌ن. سبه‌ی رۆژ ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شت تێرۆر کرام، ئه‌وسا با که‌س نیگه‌رانیم بۆ ده‌رنه‌بڕێ، له‌ کاتێکدا ته‌واوی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆنیش منیان گۆشه‌گیر کردووه‌ و داوای لێبوردنه‌که‌يشم بۆ بڵاو ناکه‌نه‌وه‌. بۆیه‌، پێش ئه‌وه‌ی تێرۆرم بکه‌ن، داوای
لێبوردن ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی.
رابه‌ر فاریق
20- 3- 201

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com