حەمە غەفور بۆ نوچەنێت:
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان پێویسته ووشیار بێت‌و ڕیزی خۆی لهڕهوتهئیسلامیهکان جێبکاته‌وه
جووڵانه‌وه ئیسلامیه‌کان ئاسانتر ئه‌توانن ئه‌کتیڤ تر‌و چالاک‌تر خۆیان بخزێننه نێو خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه
خۆپیشاندانه‌کان ئامانج‌و دروشمه‌کانی له‌داخوازیه‌کانی گۆڕان‌و ئیسلامیه‌کان ڕادیکاڵ تر‌و به‌و لاوهتره، بۆیه ناچاربوون شوێنی که‌ون بۆ ئه‌وه‌ی مۆرکی خۆیانی لێبده‌ن
له‌نه‌بوونی به‌دیلێکی کۆمۆنیستیدا، ئه‌گه‌ر زۆره ئیسلامی سیاسی خۆی بکاته خاوه‌نی شۆڕش
به‌دوای کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌دا، ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌کێتی ڕێگایان به‌خه‌ڵکی کوردستان بدایه، له‌کوردستان ڕهوتهئیسلامیهکان وهدهرئهنران
دوای کاره‌ساتی 17شوبات حزبه ئیسلامیه‌کان به‌رگریان له‌ده‌سه‌ڵات کرد‌و خۆپیشانده‌رانیان بهتێکدهرو ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد، هه‌روه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بوو
نوسەرو رۆشنبیر حەمە غەفور وەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت دەداتەوە لەباری رووداو‌و سەرهەڵدانەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و باکوردی ئەفریکاو ئەگەری دروستبونی جوگرافیایەکی سیاسی مەزنی ئسلامی.
نوچەنێت/ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، راپەڕینی جەماوەری سەریهەڵداوە، بەڵام هەندێک لەچاودیران پێیان وایە، کە بزوتنەوە ئیسلامیەکان توانیویانە دۆخەکە بە قازانجی سیاسی خۆیان بەکار بەرن، بەوەی دوای زەمەنێک لە ڕێگری لە کار‌و چالاکی ئەوان، ئەمرۆ چالاکانە لە مەیدانەکانی راپەڕین دیار‌و بەرچاون، تۆ ڕات چییە؟ تاچەند ئەو ئەکتیڤیەی کادرانی پارتە ئیسلامیەکان دەبینی و چی ئایندەیەک چاوەڕی دەکەیت؟؟
حه‌مه‌غه‌فور: شۆڕشی تونس‌و به‌دواشیدا شۆڕشی میسر، که‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری بوون لهخوارهوهدژی سهرکوتو چه‌وسانه‌وه‌و ناعه‌داله‌تی، به‌ر له‌هه‌ر شتێک باگابوونهوهو ڕاچه‌نینی خه‌ڵکی سه‌رکوتکراوی ژێر سایه‌ی ڕژێمه ئیستیبدادی‌و تۆتالیتاریه‌کان بوو بۆ هه‌ڵته‌کاندنی ته‌وقی ئیستیبداد‌و دیکتاتۆری له‌و ووڵاتانه‌دا. دهسهڵاتهستهمگهرهکانی بن عهلیو حوسنی موباره‌کو قه‌زافی کۆمه‌ڵگاکانی ژێر چه‌پۆکی خۆیان به‌هێزی سهربازیو له‌ڕێگای سه‌رکوتی سیاسیهوهدهیان ساڵ له‌نێو بێمافی، هه‌ژاری، بێکاری‌و ده‌یان ده‌ردو گرفتی دیکه‌ی کۆمهڵایهتیو سیاسی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیدا ڕاگرتبوو. ئه‌و شۆڕشانهفهزای ئیستیبدادی هه‌ڵته‌کاندو ئاواڵهییهکی سیاسی به‌رچاوی هێنایه‌ئاراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کهفهزای شۆڕشگێڕانه جێگای سه‌رکوتی سیاسی گرتۆته‌وه، به‌ڵام هێزه ئیسلامیه‌کان له‌که‌ناری ڕووداوه‌کانه‌وه بوون و زۆرتر دومباڵهڕۆی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بوون. شۆڕشی تونس و میسر به‌رپابوونی شۆڕشی خۆڕسک‌و گشتگیری جه‌ماوه‌ر بوون، ئیسلامیه‌کانیش وه‌کو هه‌موو هێزو بزووتنه‌وه سیاسیه‌کانی دیکه له‌نێویدا خۆیان بینیه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ئه‌و شۆڕشانه هه‌مه‌گیرو زۆرتر گه‌نجان ڕۆڵی سه‌ره‌کیان بینی لهبهرپاکردنیدا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه جۆراوجۆره‌کان چالاک ئه‌بنه‌وه‌و بێگومان هه‌وڵه‌ده‌ن ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆیان سهرخهنو سواری شه‌پۆلی شۆڕش ببن تا ئهگهنهدهسهڵات. ئیسلامی سیاسیش له‌م بنه‌مایه به‌ده‌ر نیه‌و هه‌ر له‌و ئاسته‌شدا ده‌کرێت ته‌ماشای ڕۆڵیان بکرێت.
به‌ڵام له‌و ڕوه‌وه کهئهڵتهرناتیڤی چهپو ڕادیکاڵ‌و کۆمۆنیستی له‌ئارادا نیه، یاخود لاوازه‌و له‌سه‌ره‌تای کاردایه، وهلهخۆووشیاری سه‌رجه‌می ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌شدا ئیسلام وه‌کو که‌لتوورو پێکهاته‌ی خه‌ڵکی بڕوادار به‌ئاینی ئیسلام وێناکراوه، دیاره که جووڵانه‌وه ئیسلامیه‌کان ئاسانتر ئه‌توانن ئه‌کتیڤ تر‌و چالاک‌تر خۆیان بخزێننه نێو خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه. وه‌هه‌ر ئه‌م واقعیهتهشهکهلهبهردهم ئاسۆ‌و ئایینده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا له‌که‌میندایه هه‌تا شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ستهمکێشو ناڕازی به‌لاڕێدا ببرێو به‌وێنه‌ی شۆڕشی ساڵی 979 ئێران چۆن به‌هاوکاری ڕۆژئاوا دڕترین جۆری ئیسلامی سیاسی نه‌وعی خومه‌ینی سواری شه‌پۆلی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری بوون و ڕژێمی سه‌نگسارو ئیعدامی هێنایه سه‌رکار، به‌بڕوای من ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا که‌ده‌یان ساڵه له‌هاوشانی ڕژێمی بن عهلیو حوسنی موباره‌کو موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌و ئه‌وانی تردا ڕاوهستاونو هه‌موو پشتیوانیه‌کیان لێکردوون بۆیه توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و وولاتانه‌دا. ئێستاش لاریان نیه به‌خێرایی فۆرم بده‌نه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمهسهرمایهداریهکانی ناوچه‌که هه‌تا ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کانیش بێنهسهرکار، به‌ڵام ئاراسته‌ی شۆڕشه‌کان ڕوی لههاتنهپێشهوهو هاتنه سه‌رکاری ڕژێم‌و ده‌سه‌ڵاته سکۆلارو مۆدێرن‌و دهسهڵاتهجهماوهریهکان نه‌بێت. ڕووی له‌گه‌وره‌بوونی جووڵانه‌وه کرێکاری‌و کۆمۆنیستیه‌کان نه‌بێت.
سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگاکانی باکوری ئه‌فریقاو جیهانی عهرهبیو خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ده‌یان ساڵه چاوه‌ڕێن و له‌ده‌رفه‌ت گه‌ڕاون هه‌تا ڕژێمه سیاسیه‌کانی ووڵاته‌کانیان بهێننه خواره‌وه. ئه‌و پرۆسێسه ده‌ستی پێکردووه‌و لهتونسو میسر سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه. له‌ووڵاتانی یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، لیبیا‌و ئهردهنو سوریا‌و عێراق‌و کوردستانیش خرۆشان ده‌ستیپێکردووه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌رو تۆتالیتاریانه چیتر ناتوانن ژیان بکه‌ن. ئایینده له‌به‌رده‌م هه‌موو جووڵانه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا کراوه‌یه. کام بزووتنه‌وه‌یه ده‌توانێت ببێته جێمتمانه‌ی فراوانترین خه‌ڵک، هه‌تا ئه‌گه‌ر بهفریوکاریش بێت، ئه‌وا ده‌توانێ به‌دیلی جێگا خواستی خۆی بکاته ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌موو کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته‌ده‌ست.
ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه کرێکاری‌و کۆمۆنیستیه‌کان لاوازن‌و ده‌یان ساڵه له‌ژێر سهرکوتو ئیستیبداددا پهرتهوازهکراون، به‌ڵام شۆڕشی ئێستا ئه‌توانێ ڕێگا بکاته‌وه چه‌پی کۆمه‌ڵگا ببێته هێزو گهورهببێتو بچێته جه‌نگی دهسهڵاتهوهیان ده‌سه‌ڵات بگرێت به‌ده‌سته‌وه. له‌نه‌بوونی به‌دیلێکی کۆمۆنیستیدا، ئه‌گه‌ر زۆره ئیسلامی سیاسی خۆی بکاته خاوه‌نی شۆڕش‌و مه‌رامه کۆنه‌په‌رستانه‌و دژی مرۆییه‌کانی خۆی بهێنێته‌دی.
نوچەنێت/ هەر بە هەستکردن بەو جموجوڵەی ئیسلامیەکان لەو مەیدانەدا و بە خوێندنەوەی گشتی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە، ئەگەری دروستبونی جوگرافیایەکی ئیسلامی هەست پێ کراوە، بۆ نمونە جمهوری ئیسلامی ئێران، عێراقێکی زۆرینەی پارت ئیسلامی، دەوڵەتی سعودیەی ئیسلامی، سەرکەوتنی رای حزبڵا لە لوبنان، سوریای هاوپەیمانی ئێران، تورکیا کە زۆرینەی دەنگەکان بۆ پارتێکی ئیسلامی یە، میسر کە دوای زمەنێک رێگری ئیخوان کاریگەرانە دێتەوە مەیدان، تونس کە دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ قەدەغەبونی نەهزەی ئیسلامی ئێستا کاریگەرانە دەرکەوتەوە و هەست بەبەرفرەوانی جەماوەرەکەی دەکرێت، ئەردەن کە هەمان شێوەی میسر ئیخوان کاریگەرانە دەر دەکەوێت لەیەمەن دیسان جموجوڵی سیاسی ئیسلامی بونی هەیە، لیبیا کە لە راپەڕینەکان رێکخراوە ئیسلامیەکان جێ و کاریگەری دیاریان هەیە و سۆماڵیش کە خاوەنی بەهێزترین بزوتنەوەی ئیسلامین، ئەمانە مانای چین دروستبونی خوگرافیایەکی مەزنی ئسیلامی یان چی؟
حه‌مه‌غه‌فور: من د‌رکی ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی ئێوه‌ده‌که‌م له‌ناواخنی پرسیاره‌که‌دا سه‌باره‌ت بهقوتبێکی سیاسی ئیسلامی له‌ناوچه‌که‌دا. به‌ر له‌هه‌ر شتێک به‌ڕای من ده‌بێت ئه‌و نیگه‌رانیه ڕۆڵ‌و نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌مریکاو ڕۆژئاواشی بچیته سه‌ر بۆ هێنانه‌سه‌رکاری ڕژێمه ئیسلامی‌و نیمچه ئیسلامیه‌کان که‌هاوپه‌یمانی خۆیان بن، هه‌تا ده‌ستیان لهسهرچهشمهی نه‌وتی ناوچه‌که‌و هێزی کاری هه‌رزانی کرێکاران گیر ببێت.
به‌ڵام به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کانی تونس‌و میسر‌و ئه‌وانی تریش، ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌کو قوتبێکی سیاسی ئیسلامی وێناکرابوو، چی لهفهرههنگو دیدگای ڕۆژئاوادا، چی له‌بیروباوه‌ڕو خۆووشیاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی موسڵمانی ناوچه‌که‌شدا. مێژووی جیهانی عهرهبیو ئه‌وه‌شی که‌وه‌کو جیهانی ئیسلامی وێناکراوه، سه‌رچه‌شمه‌ی جووت قوتبیو ناکۆکیه‌کی هه‌ره ترسناکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، کهبههاوکێشهی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل، وهکێشهو مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین ناسراوه. ڕۆژئاوا‌و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پێویستی حه‌یاتیان هه‌یه بهبوونو به‌رجه‌سته‌بوونی کێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل وه ڕاگرتنی خه‌ته‌ری گه‌وره‌بوونی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگاکانی ده‌ورو به‌ری ئیسرائیل، له‌جوگرافیای دوور‌و نزیکی هاوپه‌یمانی هه‌ره جێمتمانه‌ی ڕۆژئاوا، یانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
ده‌وڵه‌تانی بۆرژوایی‌و ڕژێمی کاپیتاڵیستی جیهانی به‌بێ لهئارادابوونی کێشمه‌کێشێکی مێژوویی‌و نه‌بڕاوه‌ی وه‌کو مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین، ناتوانن له‌ئاستی کۆمهڵایهتیو له‌ئاستی ملیۆنیدا بیر‌و باوه‌ڕو به‌ها ئیسلامیه‌کان به‌زیندوویی له‌نێو جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی دنیا‌و ناوچه‌که‌شدا بهێڵنه‌وه. خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه له‌فه‌زای به‌رقه‌راربوونی ئازادی‌و کۆتایی هاتنی ڕژێمه ئیستیبدادیهکاندا، شانسی گه‌وره‌یان ده‌بێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئیسلام‌و باوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینی به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه. بۆیهگهورهترین سوودمه‌ند له‌هه‌رچی چالاکتربوونهوهی ئیسلامی سیاسی‌و گروپه فه‌نده‌مێنتالیزمه ئیسلامیه‌کانی جیهانی عهرهبیو ناوچه‌که، ده‌وڵه‌تانی بۆرژوایی ڕۆژئاوایین، زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکه. چونکه لێره‌وه‌یه که‌ئه‌توانن چینی کرێکار‌و ڕه‌نجده‌رو زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م کۆمه‌ڵگا پڕهێزانه، پڕ له‌توانای گهنجو لاوه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که ناچارکه‌ن مل ڕاکێشن بۆ ڕژێمهسهرمایهداریهکانی چه‌شنی بن عهلیو حوسنی موباره‌کو قه‌زافی هه‌تا هێزی کاری بێئه‌وپه‌ڕی هه‌رزانی کرێکاران دابین که‌ن بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌کانیان.
سه‌رمایه‌داری جیهانی پێویستی حه‌یاتی هه‌یه به‌بوونی چینی کرێکارێکی خامۆش له‌جوگرافیایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو جیهانی عهرهبیو خۆره‌ڵاتی ناوین، هه‌تا هه‌رزانترین هێزی کار بۆ سه‌رمایه دابین بکات. له‌م ڕوه‌وه ئیسلام وهڕژێمه کۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌کان چاکترین ئامرازن بۆ گێژکردنو فریودانی کۆمه‌ڵانی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش تا مل ڕاکێشن بۆ کاری بهکرێو ژیانێکی کولهمهرگیو سه‌عاتکاری درێژ‌و کرێی که‌م. ئه‌مه‌ش به‌واتای مه‌رگی شێنه‌یی نه‌وه‌دوای نه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌ژێر چه‌وسانه‌وه‌و سته‌مگه‌ریی سه‌رمایه‌داریدا.
من واتێده‌گه‌م، ئه‌م شۆڕشانه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه، نه‌ک هه‌ر جوگرافیای سیاسی باکوری ئه‌فریقاو خۆره‌ڵاتی ناوین ئه‌گۆڕێت، به‌ڵکو باڵانسی سیاسی‌و هاوکێشه‌ی جووڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خهڵکو ئازادیخوازی‌و یهکسانیو عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌باته پێشه‌وه‌و هێز هاوسه‌نگی جیهانیش تا بگات به‌جوگرافیای سیاسیه‌که‌ی ده‌گۆڕێت. سه‌ره‌نجام ئاکامی ئه‌م شۆڕشانه‌ی ناوچه‌که به هه‌ر بارێک‌دا بڕوات، ڕێز‌و حورمه‌تی تاکو به‌ها مرۆییه‌کان گه‌وره‌ترو فراوانتر ئه‌بنه‌وه. وه به‌سته‌ڵه‌کی فکرو ئایدیۆلۆژیا کۆنه‌کان ئهتوێنێتهوهو ڕووناکی هه‌تاوێکی زۆرتر تیشک داوێژێت بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ناوچهکهشو جیهانیش.
نوچەنێت/ کوردستان و زیاتر بەرفرەوان بونی ئاستی جەماوەری پارتە ئیسلامیەکان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ خۆ ناکرێ بڵێین روو لەگەشە سەندن نین، چونکە هەڵبژاردنەکان دیاری خست، کە ئەو پارتانە خاوەنی پێگەو جەماوەرن و بەرەو فرەوانیش چوون؟
حه‌مه‌غه‌فور: من پێم وایه کوردستانیش له‌و قاعیده‌یه به‌ده‌ر نیه که‌من له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوودا باسم کردووه. به‌ڵام به‌ویژدانه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕه‌وشی 20 بیست ساڵی ڕابردووی کوردستان بکه‌ین به‌م ساتانه شهوهکهڕاپهڕین به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستانی گرتۆته‌وه، ئیسلامیهکانو حزبه‌کانیان زیاتر وه‌کو کارتی گوشار به‌کارهێنراون، چی له‌ناوخۆی کوردستاندا له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌کێتیه‌وه، وه‌چی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئێران، تورکیا، سعودیه‌و سوریا‌و..هتده‌وه. وهپێموابێت ڕۆشنهکه بۆ خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵکی ئه‌و دوو حزبه کوردیه ئیسلامیه‌کانیان لهحکومهتهکانیاندا به‌شداری پێئه‌کردن، که‌گوایا حکومه‌تی بنکه‌فراوانیان هه‌یه. یاخود له‌ژێر گوشاری دوڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا ملیان ئه‌دا بهڕهسمیهت پێدانیان له‌کوردستاندا. چونکه به‌دوای کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌دا، ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌کێتی ڕێگایان به‌خه‌ڵکی کوردستان بدایه، له‌کوردستان ڕهوتهئیسلامیهکان وهدهرئهنران. چونکه‌ئه‌وان به‌شێوازی تاڵیبان شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان جێبهجێئهکرد له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستیان تیا ئه‌ڕۆیشت.
ئێستاش ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئاراسته‌ی دروستی خۆی بگرێته‌به‌ر، من بڕواناکه‌م کوردستانی ئێمه، که کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن‌و سکۆلاریزم خواز‌و عه‌داله‌تخوازو یهکسانیخوازهو هه‌ر ئێستا بهدروشمو داواکاریه‌کانی خۆپیشاندانهکانو خه‌ڵکی شۆڕشگێڕه‌وه به‌باشی ده‌بینرێت، جێگای ته‌راتێنی ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانی تیدا بمێنێته‌وه. چونکه ئه‌و ڕه‌وتانه سه‌لماندویانه که‌ئاراسته‌ی سیاسهتیانو به‌رنامه‌یان ڕووی لههێنانهسهرکاری ڕژێمێکی ئیسلامی وایه که‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ته‌تبیق بکات، خه‌ڵکی کوردستانیس هاوچهرخینو ئه‌وه‌یان ناوێت. به‌تایبه‌تی دوای کاره‌ساتی 17شوبات حزبه ئیسلامیه‌کان به‌رگریان له‌ده‌سه‌ڵات کرد‌و خۆپیشانده‌رانیان بهتێکدهرو ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد، هه‌روه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بوو. ئێستا که خۆپیشاندانه‌کان گوڕوتینی زیاتری وه‌رگرتووه‌و ئامانج‌و دروشمه‌کانی له‌داخوازیه‌کانی گۆڕان‌و ئیسلامیه‌کان ڕادیکاڵ تر‌و به‌و لاوهتره، بۆیهناچاربوون شوێنی که‌ون بۆ ئه‌وه‌ی مۆرکی خۆیانی لێبده‌ن.
به‌باوه‌ڕی من ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانی کوردستان، له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی گهندهڵو میلیشیایی‌و عه‌شیره‌یی پارتی‌و یه‌کێتیدا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان بۆ ڕه‌خسێنراوه، وه وه‌کو گورگه‌که‌ی هه‌یاسی خاس به‌ده‌ستیانه‌وه گرتوون هه‌تا له‌بڕگه‌ی هه‌ستیاردا چنگ‌و ددانی دڕنده‌یی ئیسلامیه‌کانمان نیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سته‌م لێچووی کوردستان مل بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچی‌و گه‌نده‌ڵی ئه‌وان.
ئێستا هه‌موومان شاهیدین که‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ئیسلامیهکانیشهوههاتونهتهمهیدان. هاتوون هه‌تا ده‌ورو دوکانی کۆن ههڵپێچنو کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتر‌و ژیانێکی باشتر‌و سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری باشتر بهێننه‌ئاراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئیسلامیه‌کانی کوردستان تا دوێنێ بوو له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتیدا باسی ئه‌زموونه‌که‌یان ده‌کرد بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و بودجه‌ی خۆیان وه‌رگرن، ئێستاش که ئه‌زموونه‌که کهوتۆتهمهترسیهوه، خۆیان داوه‌ته‌پاڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سبه‌ینێدا جێگا پێیه‌کیان هه‌بێت. ئه‌م ڕه‌وته ئیسلامیانه گه‌لێک زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌یی‌و گه‌نده‌ڵی پارتی‌و یه‌کێتی نامۆن بهژیانو چارهنوسو چاوه‌روانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. من واتێده‌گه‌م ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان پێویسته ووشیار بێت‌و ڕیزی خۆی لهڕهوتهئیسلامیهکان جیبکاتهوه. چونکه ئهمانهخاڵی لاوازی کۆمه‌ڵگای کوردین‌و سه‌رچه‌شمه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچهکهشن له‌ناوخۆی کوردستاندا. به‌م پێیه هۆکاری گه‌وره‌بوونی ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ش ئه‌م ڕهوتهئیسلامیانهن.
پرۆفیل:
حه‌مه غەفور، ساڵی 1963 له شارۆچکه‌ی پێنجوێن له‌دایک بووە.
ساڵی 1976 بووەتە ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له ڕیزی ڕکخستنی شارۆچکه‌ی پێنجوێن.
ساڵی 1978 وازی هێناوە چووەتە ڕیزی ڕێکخستنه‌کانی ڕێکخراوی کارگه‌رانه‌وه.
وەک خۆی دەڵێت” دوای په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی ڕه‌وتی کۆمۆنیستی‌و ئاراسته‌ی ناسیونال-پۆپۆلیستی ناو کارگه‌ران من چوومه ڕیزی ڕه‌وتی کۆمۆنیسته‌وه هه‌تا دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆیستی کرێکاری عێراق. درێژه‌م به کاری سیاسی‌و حیزبی دا هه‌تا دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. له‌گه‌ڵ پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانیشدا وه‌کو ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه ده‌سبه‌کار بووم. ئێستاش نوێنه‌ری حکک کوردستانم له هۆڵه‌ندا”.
ساڵی 991. به‌شداری خۆپیشاندانی به‌هاری ساڵی 1979 شارۆچکه‌ی پێنجوێنی کردووه له دژی ڕژێمی به‌عس.
له ساڵی 983. له ڕێگای ڕێکخستنه‌کانی ڕه‌وتی کۆمینستهوه له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌شداری خۆپیشاندانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی.
بۆخۆی دەڵێت” ساڵی 987. ساڵی 988 به ڕێکه‌وتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ربازبووم به درێژایی ژیانی سیاسیم له که‌ناڵی ڕێکخستن‌و دیعایه‌و ته‌بلیغدا کارم کردووه. ئێستاش وه‌کو نووسه‌رو چاودێرێکی سیاسی دهسبهکارم. نووسینه‌کانم زۆرتر له (ئۆکتۆبه‌ر) بڵاوکراوه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کودستان بڵاو ئه‌که‌مه‌وه. له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی کوردیش دووباره نووسینه‌کانم بڵاوئه‌کرێته‌وه”.
چووه‌ته ناو ژیانی هاوسهریهوهو کچ‌و کوڕێکی هه‌یه و ئێستا دانیشتووی هۆڵه‌ندا شاری ئەمستردامە.