كارنه‌ڤه‌ڵی ئازادی.. قیامه‌تی دیكتاتۆره‌كان
ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه شارستانییه رووبه‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ شكاندنی بێده‌نگی‌و زیندووكردنه‌وه‌ی هاوده‌نگی‌و هاوخه‌می، ئه‌م غه‌زه‌به شارستانییه ته‌نها توڕه‌بوونێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو روانین‌و دنیابینییه‌كی زیندووه بۆ سازكردنی قیامه‌تی دیكتاتۆر‌و سته‌مكار‌و نائینسانه‌كان، ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه پێمان ده‌ڵێت: زه‌مه‌نی دیكتاتۆره‌كان به‌سه‌رچوو، چیتر ئه‌م نیشتیمانه جێی پیاوكوژ‌و عه‌نته‌ر‌و چڵكاوخۆر‌و جوینفرۆش‌و جاسوس‌و ده‌زگا نهێنی‌و وه‌حشیگه‌ر‌و مه‌رگدۆسته‌كان نییه.
كۆمه‌ڵگه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر كورتكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی دیكتاتۆره‌كان، هاوڵاتی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر تێكشكانی ناعه‌داله‌تی‌و به‌رپاكردنی هێزێكی شارستانی دژی نائینسانیه‌ت‌و گه‌نده‌ڵی‌و راوڕوت‌و مافیاگه‌ری، وه‌كچۆن به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرس‌و ده‌ره‌به‌گه حیزبی‌و هارونه ره‌شیده‌كانی ده‌سه‌ڵات، هاوكات به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر خولقاندنی هێزێكی شارستانی‌و رۆشنبیری‌و كولتوری له‌پێناو ژیانێكی شایسته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقی‌و ئینسانییه‌كان بۆ نێو ئه‌و رووبه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییه‌ی كه ئه‌وڕۆكه سه‌رله‌به‌ری به‌ها ئینسانییه‌كان له‌ژێر پێی سته‌مكاری‌و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زه‌بروزه‌نگی ئابوری‌و سیاسی‌و سایكۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كاڵبوونه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵگه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كردنی رووبه‌ره‌كانی ئازادی‌و بچوكردنه‌وه‌ی رووبه‌ره‌كانی حیزب‌و سته‌مكاریی‌و ناعه‌داله‌تی‌و نائینسانیه‌ت.
ده‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه به‌رپرسیارێكی راسته‌قینه‌و زیندووه به‌رامبه‌ر گۆڕانكاریی سیاسی‌و كولتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری، ئه‌و نائینسانیه‌ته‌ی كه ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان تاسه‌رئێسقان به‌رگری لێده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت له‌یه‌ك چركه‌ی شارستانی‌و ئینسانپه‌روه‌ریدا تێكیبشكێنێت، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه بێئه‌ندازه وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه شارستانی‌و ئه‌خلاقی‌و كولتورییه‌ی كه هه‌ڵگری كایه‌یه‌كی مه‌عریفی زیندووه بۆ پراكتیزه‌كردنی ئینساندۆستی له‌رووبه‌رێكی زیندووی شارستانیدا.
ده‌ره‌نجام ئه‌م هه‌ڵمه‌ته شارستانییه قیامه‌تی دیكتاتۆره‌كانه، دادگایه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ دادگایكردنییه‌كی روحی‌و ئینسانی‌و شارستانی ئه‌و حیزب‌و سه‌ركرده سته‌مه‌كار‌و نائینسان‌و ئینسانكوژانه‌یه كه تاسه‌ر ئێسك خولقێنه‌ری فه‌زای كوشنده‌و عه‌قڵی كوشنده‌و سیستمی كوشنده‌و وه‌حشیگه‌رن.
ئازیزتان ئاسۆ جه‌بار/ ئه‌مریكا