هەڵۆ : هونەری کوردی بێ خاوەنە، دۆخی ئێستای هونەر فەوزایەکی بێ مانەیە
یەک جارله‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری كراووم و په‌یمانیش ده‌ده‌م هه‌ر رۆژیك ئه‌و بره پاره‌یه بێته ده‌ستم ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌ت
من عه‌شق پیری كردم، تێكیشكاندم دروستی كردم وای كرد ده‌نگ هه‌ڵبڕم بۆخاتری ئازاره‌كانی، عه‌شق شیعری پێ نوسیم ئاوازی پێدانام كردمی به‌په‌ندی زه‌مه‌ن
بەختیار رەزا چوچانی / هەولێر
هه‌لۆ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، له‌گه‌ره‌كی ئیسكان له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌و ده‌رچویبه‌شی میوزیكی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه و ئێستاش قوتابییه له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان قۆناغی دووه‌م، ئەو له منداڵیه‌وه خولیای هونه‌ر بووه‌و به‌شداری چالاكییه هونه‌ریه‌كانی قوتابخانه‌ی كردووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ئه‌وكاته له‌قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئوولا له‌گه‌ڵ( مامۆستا خالید) خه‌ریكی ووتنی سرووده نیشتمانییه‌كان بووه، له‌كاتی وه‌ستان له‌ناو گۆره‌پانی قوتابخانه‌دا، و تا ئێستاش له‌بواری هونه‌ری گۆرانی ووتن به‌رده‌وامه و وتیشی” خاوه‌نی 5 به‌رهه‌می گۆرانیم، كه‌ئه‌وانیش (وه‌رزی ئه‌شق ) 2002 له‌هۆنراوه‌ی زه‌رده‌شت محه‌مه‌د و ئاوازی خۆمە (،قه‌ده‌ر 2004) تێكستی هه‌ردی سه‌لاح و ئاوازی دڵدار وریا ئه‌حمه‌د، (هه‌ره‌س) تێكست وئاوازی خۆمە و گۆرانی( بۆفریبی ئاشقان) كه گۆرانییه‌كی كۆنه‌و تازه‌م كردووه‌ته‌وه و، گۆرانی( زووڵفت) كه‌شیعری نالییه‌و ئاوازی ڕێبین جه‌ماله. هه‌ریه‌ك له وه‌رزی عه‌شق و قه‌ده‌رم كلیپ كردووه”.
هه‌ڵۆ ئەو هاوڕێیانەی لەیاد ناکات هاوکاری بوون سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كات و ده‌ڵێت” باوكم زۆر هاوكارم بووه، به‌و پێیه‌ی خۆی ده‌نگی زۆر خۆشه، دواتر كه‌چوومه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شێك له‌مامۆستاكان ساده ساده هاوكارم بوون، به‌تایبه‌تی (دارڤان سه‌ید ئه‌حمه‌د)، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ هاوڕێم هاوكارم بوون، بۆتۆماركردنی یه‌كه‌م گۆرانیم، كه لێره‌وه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، له‌وانه عه‌لی سمكۆ، بارزان كاكه‌یی، رزگار ئه‌مین، و سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌م ده‌كه‌م كه‌هاوكارییان كردووم”.
هه‌ڵۆ نایشارێتەوە کە عاشق بووە ئاشکراشی دەکات کە عەشق کاریگەری بەسەریەوە جێهێشتووە و ده‌ڵێ: من عه‌شق پیری كردم، تێكیشكاندم، دروستی كردم، وای كرد ده‌نگ هه‌ڵبڕم بۆخاتری ئازاره‌كانی. عه‌شق شیعری پێ نوسیم، ئاوازی پێدانام كردمی به‌په‌ندی زه‌مه‌ن!!!”.
ئەگەرچی ئەم هونەرمەدندە خاوەنی دەنگێکی خۆش و توانایەکی ئاشکرایە بەڵام بە ژمارە بەرهەمەکانی کەمن هۆکاری ئەوەش باسدەکات و دەڵێت”من تۆزێك ووردم له‌كاركردن، بۆیه كه‌م ده‌رده‌كه‌ووم و هه‌ركارێكی ده‌یكه‌م زۆر خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كه‌م، چ له‌رووی تێكست، چ له‌رووی ئاواز، یا میوزیك، هۆکارێکی تری كه‌م ده‌ركه‌وتنم بۆباری ئابووری ده‌گه‌رێته‌وه، دیاره مه‌به‌ستم بێ پاره‌یی نییه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تۆهه‌ركارێك ده‌كه‌ی له‌رووی هونه‌ره‌وه خزمه‌تێك ده‌كه‌ی، به‌ڵام له‌رووی مادییه‌وه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ی و موفلیس ده‌بی و لایه‌نی مه‌عنه‌ویش دەستکەوتت کەمتر دەبێت کە دەبینیت کارەکەت ته‌نها ده‌بێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی كاتی تیڤییه‌كان و هیچی دی.. ئه‌وه‌یه‌كێكه له‌كێشه‌گه‌وره‌كانی زۆربه‌ی گۆرانی بێ‌ژان، كاتێك تۆ كارێك ده‌كه‌ی پێویسته شتێك شوێنی بگرێته‌وه، تا كاری تری پێ ئه‌نجام بده‌ی بەڵام بۆ هونەری کوردی ئەو جێگرەوە نیە”.
حکومەتی کوردستان لەڕێگای دامودەزگاکانیەوە هاوکاری زۆر لە هونەرمەندانی کردووە بەڵام زۆرێکی تریش رەخنەیان لە شێوەی هاوکاریکردنەکە هەیە، هەڵۆ جیاوازتر لەوان پێی وایە هاوکاریکاری کردن کاری وەزارەتی رۆشنبیری نییە، ئەوەشی وت یەک جار هاوکاری کراوەو ئەو بڕەپارەیەش دەگێڕیتەوە بۆ وەزارەت” من نایشارمه‌وه یەک جارله‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری كراووم و په‌یمانیش ده‌ده‌م هه‌ر رۆژیك ئه‌و بره پاره‌یه بێته ده‌ستم كه‌له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رمگرتووه كه‌برێكی زۆر كه‌م بوو و سودم لێ نه‌بینی، ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌ت، چونكه پێم وایه ئیشی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نییه، هاوكاری مادیی هونه‌رمه‌ندان بكات به‌ڵكو ئیشی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه ته‌نها مافی هونه‌رمه‌ندان بپارێزێ و ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێكه، بۆهه‌موو هونه‌رمه‌ندێك. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم به‌شیوه‌یه‌كی زۆر په‌رت وبڵاو هاوكاری هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی بێزار بوونی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تر، ئه‌وانه‌ی ناو وه‌زاره‌ت بریار له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و ناهونه‌رمه‌ند ده‌ده‌ن بۆپاڵپشتی و هاوكاری كردنیان، خۆیان هیچ له‌هونه‌ر نازانن”.
هەڵۆ هونەرمەندێکی گەنج و توانا دار‌و خاوەنی دەنگ و ستیلێکی جوانە لە وتندا،، هەڵۆ بۆ نوچەنێت ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەوەی ئێستا لەهونەری کوردی‌دا هەیە فەوزایە، ئەو نایشارێتەوە کە هونەر نه‌بووه‌ته هۆی بژێوی ژیانی، بۆیە لەبوارێکی تر کاردەکات” هونه‌ر نه‌بووه‌ته هۆی بژێوی ژیانم، خۆشحاڵم كه‌توانیمه له‌بواری ڕاگه‌یاندن كاربكه‌م, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بژیم!! ئەویش ته‌نها بۆژیان، چونكه به‌داخه‌وه موچه‌كه‌م به‌شی ئه‌وه‌ناكات هیچ كارێكی هونه‌ری پێ ئه‌نجام بده‌م”..
بۆ پرۆژه هونەرییەکانیشی هەڵۆ ده‌ڵێت” به‌نیازم ئه‌لبوومێك بكه‌م به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێوه‌ی سینگڵ بڵاوی بكه‌مه‌وه”..
ئەم هونەرمەندە گەنجە رەتی دەکاتەوە وڵات جێ بهێڵێت چونکە ” ناتوانم كوردستان جێ بهێڵم و تا ئێستاش بیرم لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، كوردستان وڵاتی دایكه، پێم وایه ئێستا ژیان بۆكه‌سێكی وه‌ك ئێمه له‌ده‌ره‌وه زۆر زه‌حمه‌ته‌و نامه‌وێ چه‌ندساڵێكی ته‌مه‌نم له‌چاوه‌روانكردن بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه سه‌رف بكه‌م، پێم وایه ئەوە ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌م له هونه‌ر، ئه‌گه‌ر وڵاتی ئیمه ده‌ستی پێوه بگیرێ و خزمه‌تی بكرێ، له‌هه‌موو وڵاتانی دونیا خۆشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چانسێكم بێته پێش بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری، ئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵم بێ ئه‌نجامی ده‌ده‌م، خه‌ونمه و حه‌زده‌كه‌م كارێك له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای سه‌مفۆنیای تاران بكه‌م، كه كۆمه‌ڵه گۆرانییه‌كی كۆنم هه‌ڵبژاردووه به‌شێوه‌ی ئۆركیسترا نوێیان بكه‌مه‌وه”..
ئەم هونەرمەندە گەنجەی کە ناچار کارێکی تر دەکات بۆ بژێوی ژیانی لەدەرەوەی کاری هونەری و هیوا خوازە دەرفەتی ئەنجامدانی چەند کارێکی هونەری بۆ بڕەخسێ لەدەرەوەی کوردستان دۆخی هونەری کوردی بە “فەوزا” ناو دەبات و دەڵێت” دۆخی ئێستای هونەری کورد به‌فه‌وزایه‌كی زۆر بێ‌مانا ده‌زانم، به‌داخه‌وه له‌رووی تیكسته‌وه، له‌رووی ئاواز‌و میوزیكه‌وه، هیچ رۆحی تێدا نه‌ماوه، پێم خۆشه میوزیك و گۆرانی كوردی بچێته ناو ستایلی بیانییه‌وه. نه‌ك ستایلی بیانی بێته ناو میوزیكمانه‌وه، من میوزیكی كوردی به‌بێ خاوه‌ن ده‌زانم، چونكه وه‌كو پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه و له‌كۆنیشه‌وه ئه‌وكاریگه‌رییه له‌سه‌ر میوزیكمان هه‌بووه، بۆیه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێ بدزرێ و دواتر نه‌ناسرێته‌وه”. هەڵۆ چارەسەری ئەو گرفتەش وادەخاتە روو کە”پێویستمان به‌كادری زیاتری زانستی هه‌یه، تاوه‌كو هونه‌ری كوردی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه كاری له‌سه‌ر بكرێ و بخوێنرێ و بناسرێنێرێت، تاوه‌كو هونه‌ری كوردی خۆی نیشان بدات، نه‌وه‌ك بكه‌وێته پاڵ هونه‌ری بێگانه‌و ده‌وروبه‌ر، له‌ئێستاشدا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری هونه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌به‌ر پرسیارێتییه‌وه كاری هونه‌ری بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن، له‌هونه‌ری بێگانه‌و ئه‌و مۆرك و ره‌سه‌نییه‌تییه‌ی هونه‌ری كوردی بپارێزن یا هه‌ر هیچ نه‌بێت تێكی نه‌ده‌ن”.