بڕیارەکەی حکومەت شکۆ بۆ دەسەڵاتی دادوەری دەگەڕێنێتەوە، هاوکات لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکە

0

پڕۆژەکەی حکومەت یەکێکە لە هەنگاوە زۆر عەمەلییەکانی پرۆسەی چاکسازی و ریفۆرم لە هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی موچەو خانەنشینی ئەو پلە تایبەتیانە کاریگەری زۆر خراپی لەسەرمیزانیەو بودجەی گشتی هەبووە.

کەمکردنەوەی موچەی پلە تایبەتییەکان، لەدەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی تەشریعی، هەیمەنەدان و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ دەسەڵاتی دادوەری، پێموایە لەهەر وڵاتێک دەسەڵاتی دادوەری شکۆی هەبوو، ئەوا دەتوانرێ هەنگاوەکانی چاکسازی بەرەوپێشەوە ببرێ. هاوکات بابەتی مافی مرۆڤ و دەستبردن بۆ مافی گشتی، شتی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێ بۆیە چاوەڕێ دەکەین، هەرێمی کوردستان لە بواری تریش چاکسازی ئەنجام بدات کە بێ گومان، دەبێتە جێگای دڵخۆشی خەڵک بەتایبەت کە ئێستا خەڵک لە بارودۆخێکی ئابوری زۆر سەختدایە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ دراوە، زۆر دڵخۆش کارە، کاریگەری لەسەر تەواوی خەڵکی کوردستان و ئابوری کوردستان و بودجەی گشتی هەیە. هیوادارین هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکوساڵانی پێشوتر بەس قسەی تەلەفزیۆنی نەبێت. وەکو ئەو بڕیارەی ئێستا داویانە، بیخەنە بواری پراکتیک و هەنگاو بەرەو چاکسازی عەمەلی بنرێت.

سەبارەت بە ناردنی پڕؤژەکە بۆ پەرلەمان، پێموایە بە کۆدەنگییەکی باش تێپەڕدەبێت و دەنگی بۆ دەدرێت، چونکە بابەتەکە پیوەندی بەرای گشتی و قوتی خەڵک و بودجەو میزانیەی گشتییەوە هەیە، بەتایبەت ئێستا کە لە سەردەمی هەنگاو نانین بەرەو پرۆسەی هەڵبژاردن، هیچ حزب و لایەنێک جورئەتی ئەوەناکات، لاری لەسەر شتێ هەبێت کە پەیوەندی بە قوتی خەڵک و برسی کردنی خەڵکەوە هەبێت. ئەو بابەتەش راستەخۆ پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە. کۆمەڵانی خەڵک بەشیوەیەکی گشتی لەو پرۆسەیە سودمەند دەبن.

ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی رەهای هەیە بۆ بڕیاری لەم جۆرە، چونکە ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەو دەتوانێ بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان کاری پێ بکات. بەپێی یاسا وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، توانای دەرکردنی بڕیاری لەم چەشنەی هەیە بەڵام ئەگەر بکرێتە پڕۆژە یاساو چوارچێوەی یاسایی بدرێتێ، بێ گومان  ئەوکاتە دەبێ حکومەتی بینێرێ بۆ ئەنجومەنی شوراو لەوێوە ئاراستەی پەرلەمان بکرێت.

ناردنی بۆ پەرلەمان، بۆئەوەیە کە بکرێتە پڕۆژە یاساو چوارچێوەی یاسایی بەهێزی بدرێتێ و فراوانتر بێت، یاخود وەرگرتنی رای پەرلەمانە، چونکە ئەم بڕیارە وەکو باسمان کرد پەیوەندی بە قوتی خەڵەوە هەیە.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژکار

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com