په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: پڕۆژه‌ چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌ هی خۆمان ده‌زانین

0

تایبه‌ت: نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمە له‌ زووه‌وه‌ داوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی له‌ حكومه‌ت ده‌کەین بۆ رێكخستنی موچه‌ و ده‌رماڵه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 30/12/2017 پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە) کە لە 20 ماددە پێکهاتووە، بە بڕیاری ژمارە 129 ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی پەسەندکرا، و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

بەپێی ئەو یاسایە، خانەنشینی نایاسایی و بەخشینەوەی پلەو ناونیشانی نایاسایی بەخەڵکی ناشایستە ناھێڵدرێت و عەدالەت لەو بوارەدا پەیڕەو دەکرێت.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت، بەپێی بڕیارەکە، کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستانی لەسەرە، لە 90 رۆژی یەکەمی ساڵی 2018 دا دەبێت ئەو یاسایە بکەوێتە بواری جێبەجێبکردنەوە.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، د. به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ له‌ سالی 2009، داوای پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌مان ده‌كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ و ده‌رماڵه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ نایاسایی خانه‌نشینكراون یان به‌ پله‌ی ناشایسته‌ خانه‌نشینكراون.

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌تەوە به‌هار مه‌حمود گوتی “ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا چاكسازیه‌ی حكومه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی خۆمان ده‌زانین، چونكه‌ خۆشمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ داوای ئه‌وه‌مان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر زووتر گوێمان لێ بگیرایه‌، خه‌ڵك توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌ده‌بوو.

به‌هار مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌ نوییه‌كانی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ ده‌ڵێت “ئه‌م بابه‌ته‌ جێده‌هێڵم بۆ فراكسیۆن و هاوڕێكانم پێكه‌وه‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ تاوتوی ده‌كه‌ین، به‌ڵام من به‌ ویژدانی خۆم بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌م. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com