پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش، لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسا و رێنمایییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێداچونەوە بە ژمارەی پاسەوانی بەرپرس و بارەگا حکومی و حیزبیەکان، دەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نازم هەرکی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشە لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند”بەپێی یاسا و رێنماییەکان، پێداچونەوە و رێکخستن دەکرێت،بە ژمارەی پاسەوانی هەموو ئەو بەرپرس و بارەگا حکومی و حزبیانەی، کە بودجەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

نازم هەرکی هەروەها دەڵێت”ناکرێت بەرپرسێك بەپیی رێنمایی و یاسا، مافی دوو پاسەوانی هەبێت، بەڵام شەش پاسەوانی لەگەڵ بێت، بۆیە ئەمانە هەمووی یان رێکدەخرێنەوە و ئەوانی کە لەئەرکدانین ،ئەگەر بندیوارە دەبێت لابدرێت، ئەگەر بندیواریش نەبێت، زیادەیە و دەبێت لە شوێنێکی دیکە ئەرکی پێبدرێت”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش رونیدەکاتەوە”پاسەوان ھەیە، ماوەی دەساڵەدەبێت بەرپرسەکەی مردووە. ئێستا هیچ ئەرکێکیتر نابینێت، لەوانەیە شوفێری تاكسی بێت، باخەوان، شوان، یان هەرشتێکیتر کە لە ژێرناوی پاسەواندا موچە وەردەگرێت، بۆ یەدەبێت بەبێ بەپێی یاسا و رێنمایی، پێداچوونەوە و رێكخستنەوەیان بۆبکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com