نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له‌گه‌ڵ پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ته و پشتیوانیه‌تی.ئه‌م ده‌نگۆیانه بۆ ناشرینكردنی پارتی یه.
ڕۆژی ٣٠-١٢-٢٠١٨، پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان ، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه و نێچیرڤان بارزانی، واژووی كردووه بڵاوكرایه‌وه دواتر گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دژایه‌تی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی، بۆ پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ راستییه‌كی تێدا نییه. پارتی به ته‌وای پشتگیری ئه‌م پڕۆژه چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ده‌كات. دروستكردنی ئه‌م ده‌نگۆیانه بۆ ناشرینكردنی پارتییه، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه ، ئه‌م ده‌نگۆ دروستكردنه بۆ موزایه‌ده‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ، له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه له جیاتی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی، په‌له‌مانتارانی پارتی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی به‌دیلی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حوكمه‌ت نین، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و بۆ موزایه‌ده‌ی هه‌ڵبژاردنه.