په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

0

نوچەنێت: تایبەت

په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ خانه‌نشینی نایاسایی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ئەنجام درا.

ڕۆژی شه‌مه‌ ٣٠-١٢-٢٠١٨، پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین  و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان،  كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا و نێچیرهڤان بارزانی واژووی كردوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ، دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراو ئه‌مڕۆ خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كه‌ی خۆی دا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڕینی موچه‌ نایاسایی و خانه‌نشینكراوه‌ پله‌باڵا ناشایسته‌كان.

قاره‌مان قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، کە دوای خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێت و ئه‌وان راپۆرتی خۆیان له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌وه‌ ده‌نوسن. له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا، بۆ پەسەندکردن گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com