بۆ ڕێکخه‌ری گشتی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا!
3/8/2012
عادل/مانچستر/ به‌ریتانیا
هه‌رچه‌نده چاوێکیش ناخشێنیت به‌م نامه‌یه‌دا، به‌ڵام من وه‌ک دڵسۆزیه‌ک بۆ گه‌له بریندار‌و و خاکه‌سووتاوه‌که‌مان، ئه‌م نامه‌یه‌ت ئاراسته ده‌که‌م. بۆیه تکای زۆرینه‌ی گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه تکایه به‌سه ئیتر ئه‌م خه‌ره‌کو ده‌هۆڵ لێدانه یان وازی لێبهێنه یان بیخه‌ره ده‌ورانێکی سه‌قامگیرتر کردووی دۆزی کورد، تکایه.
ئه‌وه‌ی 29 خوله‌ک خۆت پێوه خه‌ریک کرد، نرخی پارویه‌ک نانی ووشکو کاسه‌یه‌ک ماستاو ناکات که بدرێته ده‌ستی برسیه‌ک له‌کوردوستان. ئه‌وه‌ی تۆ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رنامه‌که‌ی که‌ی.ئن.ئن پێوه خه‌ریک کرد و سه‌ره‌رای مه‌سروفاته‌که‌ی، له دڵه‌راوکه‌کردنبه خه‌ڵکی کوردوستان وه ناشتنی تۆوی ناکۆکی له‌ناو خه‌ڵکو پارتی‌و گۆران‌دا بۆ ئه‌گه‌ری شه‌رێکی ناوخۆ زیاتر شتێکی تری لێ نه‌که‌وته‌وه.
تۆبڵێیت و نه‌ڵێیت پارتی ده‌سه‌ڵاتێکی بنه‌ماڵه‌یی هه‌یه‌و به‌ڵام به‌خواستی من و تۆ نیه پاش نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵ هێشتر زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان له‌ده‌وریدان ،و شه‌خسی سه‌رۆکه‌که‌شی گه‌ر له تۆ نفوسدارتر نه‌بوایه نه‌ده‌بوه سه‌رۆکی هه‌رێم. که‌مال میراو ده‌لیتان له‌به‌رامبه‌ری دانا به‌سه‌زمانه وه‌ک پۆری خوراوی لێهات- ئێ بۆ خۆت موره‌شه‌ح نه‌کرد- یان له‌سه‌ر نه‌که‌وتن ده‌ترسایت؟
جگه له‌وه‌ش گه‌ر خۆتی لێ هه‌ڵه نه‌که‌یت، باش ده‌زانیت که ئه‌و پیاوه‌و ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه پاڵپشتێکی ناوچه‌یوو نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. له‌پاش ئه‌وهه‌موو ته‌مه‌نه پارتی به‌به‌راورد له‌یه‌کیه‌تی هێشتر ره‌ونه‌قی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، واته سه‌ره‌رای کاره‌ساتی 1974 رۆژاوا بێباهه‌ناسه‌ی پێکرده‌وه‌و هێنایه‌وه مه‌یدان. تۆش یه‌کیه‌تیت وه‌ک شووتی شه‌ق کرد به‌نیازی تازه‌کردنه‌وه‌ی.( ناوی تازه‌ی یه‌کیه‌تی گۆڕانه له‌راستیدا). له‌وه ده‌چیت ئه‌و به‌شه‌ی که ئێستا به‌ناوی یه‌کیه‌تیه ئاڵای شۆڕش بیت!
دوای هه‌موو شه‌ره‌کانی ناوخۆ له‌شاخ که به هه‌ردوولاتان( پارتی‌و یه‌کیه‌تی) ئه‌نجامتان ده‌دا دوایش گوێزرایه‌وه بۆشار و هه‌ر بۆتان له‌ناو نه‌چوو. هێشتر زۆرینه‌ن له‌راستیدا. ده‌ی ئیتر تۆ چۆن که‌مینه بیت زۆرینه‌ت پێ له‌ناو ده‌برێت. واته تۆ دژایه‌تی ئه‌قڵیه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردوستانده‌که‌یتو له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌ی خۆته‌وه سه‌یری پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌یت. به زیاتر له به‌سه‌ربردنی 30 ساڵ له ته‌مه‌نی یه‌کێه‌تی له‌و شه‌ره‌دا راو نه‌ماڵین، ئیتر تازه‌به‌تازه وازبهێنیت باشتره‌و به‌راستی ده‌ست به گۆرانی راسته قینه‌وه بگریت باشتره وه‌ک له خۆ ئاڵاندن له شه‌ری رامالینی بنه ماڵه، مه‌گه‌ر کۆدێتای سه‌ربازی بکه‌یت.ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنت مسۆگه‌ر ناکات. تکایه ته‌مه‌نی ئه‌م گۆرانه‌شت به‌و خه‌یاڵه‌وه سه‌رمه‌ست مه‌که، چوونکه نه‌شئه‌ی نابێت، به‌غه‌یری ماڵکاولی خه‌ڵکی کوردوستان. هیچ نه‌بێت خۆشت واز له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی گرده‌که بهێنه‌و به عه‌نته‌ریات سه‌ردانی ئیران مه‌که، خۆ هه‌ر حسابێکت بۆ هه‌رێم نه‌کردو که‌سیش باسی نه‌کردیت وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم. که‌له‌راستیدا هیچ حزبیکی ئۆپۆسزێۆن له هیچ ووڵاتێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ( جا نازانم بۆ سه‌ر مه‌ریخ)، مافی ئه‌وه‌ی نیه که په‌یوه‌ندی دپلۆماسی له‌گه‌ڵ ووڵاتاندا وا ئه‌نجام، بدات و له په‌رله‌مانیشدا بیتو بش ڵێت دووحزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌یکه‌ن ئه‌ی ئێمه بۆ نه‌یکه‌ین. له‌کاتێکدا تۆ خۆت له‌بیر چۆته‌وه که ده‌ڵێیت ئێمه له ده‌سه‌ڵاتدا نین. که‌واته مافت نیه ئه‌و ته‌راتێنه بکه‌یتو زانیاری ناو په‌رله‌مانو ناوخۆ بده‌یت به نه‌یارانی هه‌رێم. وه له‌وسه‌ره‌وه به په‌مپ دراوی بت گه‌رێنه‌وه به‌نیازی گه‌شانه‌وه‌ی پشکۆو ژیله‌مه‌ۆی شه‌ری ناوخۆ. ( حزبی شیوعی به‌ریتانی له‌کاتی خۆیدا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنرا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه چوونکه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا هه‌بوو). حزبێک ده‌توانێت ئه‌و فاکو فیکه بکات که به‌فعلی له شه‌ری به‌رامبه‌ردا بن وه‌ک جارانی خۆتان- پارتی‌و یه‌کیه‌تی و …هتد. ئێستا تۆ له‌حکومه‌ت حکومه‌ت تری، مه‌گه‌ر هه‌ر له‌هه‌رێم ئه‌وه‌تان بۆ لوابێت.
زۆر شه‌رمه مام رۆسته‌مێکتان داناوه هه‌ر بۆشه‌ره‌جوێن، ئه‌گه‌ر به خیرایی لیی بپرسی راست‌و چه‌پی خۆی نازانیت( جگه له‌خه‌ڵک کوشتن) مه‌گه‌ر ده‌ستێکی گڵ و ده‌ستێکی به‌ردی بۆ تێبکه‌یت- له‌گه‌ڵ رێزم بۆ گشت نه‌خوینده‌واریک یان حاکم شیخ له‌تیفێکتان هه‌یه له‌ته‌رو له ووشک له‌به‌غدا له‌سه‌رحسابی هه‌رێم سه‌ری زمانی‌و بنی زمانی ئاژاوه‌گێریه، که ئه‌مرۆ وه‌زعی کوردوستان که‌سی وه‌ها ئاژاوه‌گێڕ ناخوازیت.په‌رله‌مانیشتنا کرده گه‌ره‌لاوژێخانه دیاره له چه‌پڵه لێدانه‌وه ده‌یکه‌ن به ده‌مانچه ده‌رهێنان. باس له نه‌بوونی هیزی چه‌کدار ده‌که‌ن، ده‌توانم سویند بخۆم ئا ئێستا هه‌ر له ژێرمێزه‌که‌ی خۆته‌وه تا ماڵی هه‌ر دۆست‌و لایه‌نگرێکتان بێ ده‌مانچه و كڵاشینکۆف نیه جا نازانم بۆ ئاڕپیجی
. خۆ لیدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رکه‌وتی کبه که ده‌ڵیت من هه‌ر سه‌رکه‌وته‌که‌ی جارانم و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر فعلێکی پارتی‌و یه‌کیه‌تیدا ره‌د فیعلی خۆمان ده‌بێت. ئه‌رێ خوا بتان گرێت خۆ له‌زمانی شه‌رو هه‌ره‌شه زیاتر هیچی ترتان پێ نیه. له‌راستیدا ئێوه له‌شه‌ر ده‌گه‌رێن و پارتی خۆی لێلاداوه. به‌ڵام کار وابروات هه‌ر بۆناو شه‌ره‌که‌ی راده‌کێشن جا دره‌نگ بێ یان زوو. تکایه ئیتر به‌سه زمانی شه‌ڕ. ئیتر ئه‌وه‌نده خه‌ڵک قه‌له‌ق مه‌که‌نو تووشی دڵه خورپه‌یان مه‌که‌ن و بازاری ژیان وگوزه‌ران و کارکردن مه‌شێوێنن. سه‌دان هه‌زار کورد ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی شه‌رو ئاسه‌واری شه‌ری ناخۆین سه‌ره‌رای کوژراوانو بێسه رو شوێنان. تکایه با هێنده‌یتر روونه‌داته‌وه.
له‌رابوردوشدا تۆش و تاڵه‌بانی به‌هه‌زارو یه‌ک شێوه هه‌وڵتان دا کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانو پارت‌و ریکخراوی جۆراوجۆر بکه‌ن به‌گژیاندا( پارتی‌و بنه‌ماڵه)،( تا له‌دواجاردا کۆمه‌ڵه‌تان له‌چوارچێوه‌ی یه‌کیه‌تیدا خه‌ساند- واته گیرۆده‌ی شه‌ری بنه‌ماڵه‌تان کرد- که‌له‌راستیدا کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌ومه‌به‌سته نه‌هاتبوه مه‌یدان- به‌ڵکو زیاتر مه‌به‌ستێکی چینایه‌تی بوو وه‌ک ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی حزبێکی کۆمۆنیستی بۆ کوردوستان)، بروانه نامیلکه‌که‌ی تاڵه‌بانی ( جۆش وخرۆشدانی شۆڕش- وابزانم باشت خوێندۆته‌وه ، که چۆن هه‌زارو یه‌ک ناووو ناتۆره له پارتی‌و هاوپه‌یمانه‌کانی نراوه). دیاره ئه‌و دژایه‌تیکردنه‌ی بنه‌ماڵه، بیرۆکه‌ی تۆ نه‌بوو، به‌ڵکو بیرۆکه‌ی به‌شه جیابوه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بوو که به‌سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دو تاڵه‌بانی بوو، دوایش رۆژنامه‌ی (ئه‌لنور) سه‌ر نووسینه‌که‌یان دابه‌تۆ. ئیتر تۆش ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی بنه‌ماڵه خنرایه ده‌ماغته‌وه، ئیتر ده‌رچوونی بۆ نیه له‌مێشکتو وازناهێنیت وه خۆت و دۆستان‌و گه‌له‌که‌تی پێ ئازارده‌ده‌یت، له‌کاتێکدا داهێنه‌رانی ئه‌و بیرۆکه‌یه گه‌یشتنه ئه‌نجامگیریه‌ک که باشتره وازی لێبهێنن له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، له‌به‌ر رۆشنایی پێگه‌ی ئه‌و پارته‌و ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه له سه‌ردۆزی کورد‌و ناسراوبوونی فایلی دۆزی کورد له باشور له‌ئاستی نیو ده‌وڵه‌تیدا به مۆرکی ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت 31 ی ئاب ده‌بوایه ده‌رسێکی باشت له‌ناسینی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌رگرتایه. گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌که بکه‌یت، مه‌سعود بارزانی هێنده سیاسی نیه، وه‌یان هێنده به‌ده‌سه‌ڵات نیه بتوانێ سوپای سه‌دام به‌بێ ره‌زامه‌ندی رۆژاوا، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو به‌ریتانیا، بهێنێته ناوچه‌ی نؤ فلاین زۆن و بیشیان گه‌رێنێته‌وه به‌بێ ماندووبوون، گه‌ر ئیشاره‌تی سه‌وزی وه‌رنه‌گرتبێت، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نها چمکێکی یارمه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی بوو بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، که له‌سه‌ری ره‌شتان تووند کردبوون و تاڵه‌بانیش له‌په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌یووت، مه‌گه‌ر به‌خه‌و بێنه‌وه په‌رله‌مان. راسته له‌شه‌ردا شپرزه‌تان کردن به‌ڵام هه‌رهێنرانه‌وه مه‌یدان. ئیتر بۆ له‌راستی ناگه‌یت. ئیمرۆ ئه‌وان بنه‌ماڵه‌بن یان ده‌سه‌ڵاتی ویراسه، ئه‌مریکاو رۆژاوه له‌پشتیانه‌و رۆژی بلۆکی رۆژاواو رۆژهه‌ڵات نه‌ماوه تا به‌رێزیشت به بلۆکی رۆژهه‌ڵاتدا خۆت هه‌ڵواسیت، هه‌ته‌و نیته ئیرانه، ئه‌وه‌ش باشتره وازی لێبهێنیتو له‌گه‌ڵ بارزانی خۆت رێکبخه‌یتو نه‌وته‌که‌شتان نۆش بێت به‌س تکایه شه‌ری ناوخۆ مه‌که‌ن. خوا پێی داون بۆ له‌قه‌ی لێده‌ده‌یت. گۆرانکاری به‌خودای وانابێت. خۆت ووته‌نی میدیا چه‌واشه‌کانی ئه‌مرۆی کوردی-له راستیدا هه‌ر زیاتر په‌مپت ده‌ده‌نو چه‌واشه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی له‌ئیسلامیزمه‌کانه‌وه نزیکیت له‌پارتیو بنه‌ماڵه‌وه نزیک بیت خه‌ڵکی کوردوستان‌و ئازادیه‌کانو ده‌ستکه‌وته‌کان زیاتر‌و باشتر ده‌بێت و کوردوستانیش له چانسی سه‌رکه‌وتنی تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانستان به‌دوور تر ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ش وازیاتر خه‌ست نابێته‌وه.
ناکرێت هه‌روا به‌ئاسانی خه‌تی راست‌و چه‌پ به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و بارزانی‌و پارته‌که‌یاندا بهێنرێت وابه‌ئاسانی له‌کاتێکدا توانای له‌قکردنیانمان نه‌بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه مێژووشاهیده که بنه‌ماله‌ی بارزانی مۆرکێکی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردیه‌وه هه‌یه، نه‌ک هه‌ر له‌باشور به‌ڵکو له به‌شه‌کانی تریشدا، بۆنموونه بارزانی رۆڵی هه‌بوه له کۆماری مهابادداو وه‌ک بنه ماڵه‌ش تائه‌مرۆ ته‌زحیه‌ی زۆریان داوه له پله‌ی یه‌که‌می خێزان و باوکیشیان به‌ئاهی سه‌رنه‌که‌وتنو پلانی ناحه‌زانی سه‌ری نایه‌وه و له‌ئه‌نفالو کیمایشدا به‌شی باشیان وه‌ک به‌رزانیان به‌رکه‌وتوه. دیاره ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک هه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌کی تری ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردی لایه‌نی سلبیات-نه‌گه‌تیڤیشیان هه‌یه، به‌ڵام ناکریت کای کۆن به‌بابکرێت، چوونکه ئه‌مده‌ورانه‌ی ئه‌مرۆ زۆر له‌هه‌مووکاتێک زیاتر گیانی لێبوردن‌و یه‌کتر ویستن‌و قبوڵکردنی یه‌کتری هێزو که‌سه‌کانی ده‌وێت. خۆمان یه‌ک میلله‌تی له‌تو په‌تین و ده‌ها دوژمنمان هه‌یه له‌به‌رگی جیاوازدا و ته‌نانه‌ت له به‌رگی دۆستایه‌تیشدا. ته‌بابوونو یه‌کتر قبوڵکردن مانای مل که‌جیو به‌ڵی قوربان نیه. ئه‌مرۆ مه‌یدانی بیرورای ئازاد سه‌رباری رێگری زۆر له‌هه‌موو کاتێک زیاتر له‌پێشتره له کوردوستان.
لێدوانی سیاسی ره‌خنه‌گرانه مان پێویسته، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی گؤران؛ محمد تۆفیق ره‌حیم ده‌ڵێت ؛
گۆڕان بۆ پارتی: كه‌یفی خۆتانه قبوڵی ده‌كه‌ن یان نا هیچ كێشه‌مان نیه و ئاساییه
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11259&Besh=He wal&Cor=1 .
له‌ساته وه‌ختی وه‌های هه‌لو مه‌رجی ئه‌مرۆی دۆزی کورد ، لێدوانی وه‌ها کاره‌ساتی جه‌رگ بر ده‌خوڵقێنێت. لێدوانێکی وه‌ها هه‌رکه‌سێک له‌ژێر هه‌ر ناو‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کدابێت، پایه‌ی بوونی هه‌رێم لاوازده‌کات.وه‌ک خۆشیان ده‌زانن ئه‌وانه بنه‌ماڵه‌ن، واته زۆر ئاساییه له‌سه‌ر لێدوانێکی ئاوها ره‌تدانه‌وه‌ی نابه‌جێ بکه‌ن، کورد ووته‌نی له‌جێی سندان ژه‌قنه مه‌وته. ئێمه‌ش ئیتر به‌رگه‌ی نه‌شه‌ری ناوخۆ‌و وه‌نه‌شه‌ری له‌شکرکێشی فارس‌و تورک‌و عه‌رب ده‌گرین، وه‌نه به‌رگه‌ی به‌هاری ئیسلامیزمی عه‌ره‌بیزم ده‌گرین. بۆیه گۆرانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه مه‌رج نیه له سه‌وورۆژێکدا بگۆردرێت. ئاشکرایه گه‌ر هێزی نه‌یارانی ئه‌وان زیاتر بوایه هه‌ر زوو ده‌گۆردرا. بۆیه گه‌ر نه شتوانین ئاوبکه‌ین به‌و ئاگره‌دا با هیچ نه‌بێت نه‌ی گه‌شێنینه‌وه.
لێره‌وه به فرسه‌تی ده‌زانم رووی تکاش بکه‌مه میدیا کوردیه‌کان که هێنده ترشوخوێ به بابه‌تی ناکۆکیه کانه‌وه نه‌که‌ن، و گه‌وره‌ی نه‌که‌ن ئه‌وه‌ش به‌س له‌به‌رخاتری پاراستنی ئارامی له هه‌رێم. چوونکه به‌راستی گه‌ر هه‌رێم ئاشوبه‌ی تێبکه‌وێت، میدیاکانیش چیتر نووزه‌یان وه‌ک پێویست ده‌رنایه‌ت. چوونکه له‌کاتی بوونی شه‌رێکی ناوخۆدا هه‌موو ئازادیه‌کان له قاڵب ده‌درێن به میدایاکانیشه‌وه. ئه‌و فلیمه‌شمان پێشتر دیوه.
رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌مرۆی بزووتنه‌وه‌ی کوردی پێمان خۆش بێت یان نا له‌لایه‌ن رۆژاواوه معترفه. ئه‌وه‌ش ئه‌مرێکی واقیعه‌و گه‌ر سیاسی بین ده‌بێت قبوڵمان بێت. هه‌رله‌وروانگه‌یه‌شه‌وه‌بوو پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک کۆمار به‌و شێوازه‌ی ئێستا هه‌یه دارێژرا.
هه‌ربۆیه‌شه تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن رۆژاواوه بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ئیختیار نه‌کرا، به‌ڵکو بارزانی دانرا و تاڵه‌بانیش بۆسه‌رۆکایه‌تی عیراق. خۆت له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌یه بوویت‌و ده‌شزانیت له‌ژێر چ فشاریکدا شه‌ری ناوخۆتان پێ راگیرا، نه‌ک له‌به‌ر خاتری گه‌ل لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی؛ عادل موراد ته‌ماشابکه؛
.( له‌بیرمه له ساڵی 1992 كاتێك مفاوه‌زاتمان ئه‌كرد چه‌ند ساتێك مابوو شه‌ڕ ببێت و بوبوینه دوو به‌ره، به‌ره‌یه‌ك ئێمه‌و به‌ره‌یه‌ك پارتی، ئه‌میر ئاغای حه‌وێزی ده‌ستیكرد به هاتوچۆ له‌نیوان سه‌لاحه‌دین و شه‌قلاوه ئیتر وتی په‌نجا به په‌نجا، ئێستاش له‌بیرمه د‌یڤید هیرس رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی وتی 10% كورد تیابچێت به‌س هه‌ڵبژاردنه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و ئێوه ئه‌گه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبن ژیانتان سه‌رده‌كه‌وێت، قه‌ت قسه‌كه‌یم بیرناچێت و له‌راستیدا قسه‌كه‌ی وابوو، وتی شه‌ڕ مه‌كه‌ن و چوو قه‌ناعه‌تی به مام جه‌لال و كاك مه‌سعود كرد و ئیشه‌كه بوو، ئه‌مریكیه‌كانیش پێیان خۆش بوو، سه‌دام گره‌وی كردبوو كه له‌و رۆژه‌دا شه‌ڕ ببێت به‌ڵام نه‌بوو، له كه‌ركوك سوپای دانابوو كه بارودۆخه‌كه تێكچوو ده‌ستبه‌جێ بێته ناوه‌وه بۆ كوردستان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن توند نه‌بین و ئێستا كه بڕیاردراوه پاره بدرێت به ئۆپۆزسیۆن و به هه‌موویان بڕیارێكی زۆر باشه، به‌گوێره‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانه، ئه‌وه شتێكی باشه‌و له‌هه‌موو دنیا هه‌یه، پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و به‌ره فراوانه‌ی كه تۆزێكی تر باسی ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بكرێت ناكۆكییه‌كه كه‌متر ئه‌بێت، ئۆپۆزسیۆن له كوردستان یان له به‌غدا هه‌بێت به‌ڵام به‌جۆرێك كه توندوتیژ نه‌بن، په‌رله‌مان نابێت توندوتیژی تێدا بێت، په‌رله‌مان نموونه‌یه‌كه‌و شتێكی میسالییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی هه‌ر وڵاتێك)
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Cor=4&Besh=Witar&Jimare=14599 .
رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران؛
دڵنیابه، ئه‌م ئاگر خۆشکردنه‌ت بارقوسی رابوردوت و نیگه‌تیڤه‌کانت زیاتر ده‌کات. تۆقسه‌یه‌ک ده‌که‌یت بۆنی خوێنی لێدێت، که‌هه‌رگیز ئه‌وه ره‌خنه‌ی گۆرانکاری نیه، ئه‌وه ره‌خنه‌ی کودیتایه، ئه‌مه‌ش بۆیه زۆر له‌سه‌رت ده‌که‌وێت، که ئه‌م هه‌ڵکشانو خۆسازدانه‌ت، له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ته له گه‌شته چه‌ند رۆژیه‌که‌ت بۆ ئیران. له‌هه‌لو مه‌رجی ئێستادا وه‌ک طابوری پێنجه‌م ناوزه‌ر ده‌کرێیت. واته گوومانی ئه‌وه‌ت دێته سه‌ر که به‌فیتی ئیران ده‌ته‌وێت ئاگری شه‌ری ناوخۆ حه‌ڵاڵ بکه‌یت له‌ژێر په‌رده‌ی ئیتر له‌کوردوستان ده‌سه‌ڵاتی ویراسه قبووڵ نیه. ئه‌ی بۆ له‌به‌ریتانیا،ده‌سه‌لاتی ویراسه قبووڵه- سیسته‌می په‌رله‌مانیش هه‌یه،( که کوردوستان له‌چاویا سفریش نیه له هیچ روویه‌که‌وه) له‌کاتێکدا به‌ریتانیا کۆنترین ووڵاته‌و ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیکی هێشتر زۆر به‌هێزه‌و ویراسیه‌و ئاغای هه‌موو دنیاشه به ئه‌مریکاشه‌وه( ئه‌مریکا وه‌ک کوری وایه‌و له ئه‌مری ده‌رناچێت)، تۆ دۆستایه‌تی ووڵاتێک ده‌که‌یت، که سیسته‌مه‌که‌ی چیتر خۆت ووته‌نی (مه‌قبوول نیه) به‌ڵام له‌ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یدا. به‌ڵام بنه‌ماڵیزمه‌که‌ی بارزانی هیج زیانێکی بۆ ئیسرائیل و رۆژاوا نیه، بگره باشیشه بۆ دۆسته‌کانیان. بۆنموونه تورکیا له‌ژیر فشاری رۆژاوادا که ئه‌ندامی ناتۆیه به ئه‌مری ئامریکا ناچاره وازله‌کرینی نه‌وتو گاز له‌ئیران بهێنیت، دیاره بارزانی له‌خۆیه‌وه کاری فرۆشتنی نه‌وت به کۆمپانیه‌کانی ئه‌مریکاو تورکیا‌و …هتد واناکات گه‌ر ئه‌مریکاو رۆژاوا نه‌خشه‌یان بۆ نه‌کێشابیت. بۆیه باشتره بیر بکه‌یته‌وه، واز له‌شه‌ری بنه‌ماڵه بهێنه. وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی خه‌ڵکی کوردوستانت به گۆرانه ده‌ستکرده‌که‌ته‌وه گیرۆده‌کردو چه‌واشه‌کرد، چیتر خه‌ڵک له‌ژێر په‌رده‌ی گۆران‌دا له‌شه‌ری دژی بنه ماڵه‌دا به‌کوشت مه‌ده.
تاڵه‌بانیت بێزارکرد، ئه‌وه‌نده سوربوویت له‌سه‌ر ئه‌وشه‌ره، له‌کاتێکدا ئه‌و بروای به‌وشه‌ره‌نه‌مابوو، هه‌روه‌ها به‌ده‌لیلی پۆسته‌که‌ی چیتر شیاو نیه شه‌ری وه‌ها بکات، بۆیه ناچار ووتی فه‌رموو ئه‌وه 20 ملوێۆن دۆلار برۆ خۆت جی ده‌که‌یت بیکه. ئه‌گه‌ر چی هێشتر ئه‌وبیرۆکه‌یه هێشتر لای زۆرێکی سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کیه‌تی هه‌ر ماوه، به‌ڵام سسته و رارایه.
تۆ له‌نیوان گۆرانخوازیو شه‌ری بنه‌ماڵه‌و تموحی ده‌سه‌ڵات سه‌رت لێ شێواوه.
گه‌ر گۆرانخوازی ده‌که‌یت به‌شه‌ری بنه‌ماڵه‌یی ئه‌نجام نادرێت‌و سه‌ریش له بزووتنه‌وه‌ی نارازی گۆرانخوازی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌شێوێنیت.
شه‌ری بنه‌ماڵه مانای راگه‌یاندنی شه‌ری ناوخۆیه، له‌م هه‌لو مه‌رجه ناسکه‌ی ئه‌مرۆدا که گه‌لی کورد له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بریاردانی چاره‌نووسدایه له به‌شه‌کانی کوردوستاندا و تکایه دڵی دوژمنان خۆش مه‌که به‌هه‌ڵگیرسانی شه‌رێکی ئاوها.
گه‌ربروات به‌خۆتو هێزت هه‌یه ده‌ی هه‌ر له‌ئێستا زووترنیه په‌لاماری هه‌ولێر بده‌و سلێمانیش به گوێبگره،و له‌شه‌ریکی مان‌و نه‌مانداو کورت خایه‌ن تۆزی بنه‌ماڵه به‌ره به‌ئاسماندا. به‌ڵام برای برام چۆن ده‌زانم کوردوستان له‌ت له‌ته، ئاوهاش ده‌زانم تا له‌ژیانتا ماویت ئه‌وه‌ت بۆناکریتو باشتره نه‌وه‌ی تازه‌ش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌که‌یت، قیروسیا له جیلی ئێمه، گه‌ر قورقوشم به‌سه‌رمانا بتووێننه‌وه، دیوزمه‌ی شه‌ری ناوخۆ‌و بیرۆکه‌ی شه‌ری بنه‌ماڵه‌و قیاده‌مۆقه‌ته‌مان له‌سه‌ر ده‌نه‌خشیت.
تۆ گله‌یو گازنده‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پرستان پێناکه‌نو به‌رنامه‌و پلانی ئێوه کاری پێناکه‌ن، ئێ خۆکاکی برا ئێوه به‌ناو ئۆپۆسزێۆنن خۆ ده‌سه‌ڵات نین، ئیتر گله‌یو گازنده‌یی چی ده‌که‌یت، یان ووره ووری شه‌راکه‌تی ده‌سه‌ڵات له که‌لله‌ی داویت، ئێ ده‌ی ئه‌مه عه‌رزو ئه‌مه گه‌ز، به‌خوا پاڕتی بێزوی پێوه ده‌کات که شه‌راکه‌تی له‌گه‌ڵ بکه‌ن. به‌ینی خۆمان بێت هیچ گله‌یت له باڵه‌که‌ی تری هه‌رێم نیه‌و، ته‌واوی میدیاکانتو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیشت هه‌ر له‌پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌خوێنن. ئائه‌مه‌ش ناسیاسی بوونی تۆی نیشاندا، که له 17 شووباتدا بۆ ناویش به‌ردێکی دارلاستیکتان نه‌گرته بنکه‌و مه‌ڵبه‌ندێکی یه‌کیه‌تی، هه‌ر بنکه‌و باره‌گای پارتی ئامانج بوو، بۆیه یه‌کیه‌تی هه‌ر زوو له‌و کۆمه‌که ناراسته‌و خۆیه‌ی ده‌یکردن زۆر زوو پاشه‌کشه‌ی کرد‌و هه‌ندێ ئامۆژگاری سیاسی له میدیاکانه‌وه تێگرتن. به‌وه‌ش بۆشتان دایه پارتی‌و، بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌وه هه‌رانیه له‌دژی گه‌نده‌ڵی به‌ڵکو هه‌رایه له‌دژی پارتی‌و بنه‌ماڵه. بۆیه گه‌ر هه‌را بوایه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌بوایه به‌بێ جیاوازی پارتی‌و یه‌کێه‌تی به‌ردبارانبکرانایه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی هه‌رێم.
له‌راستیدا به ئه‌و نفوزه گۆرانه – کۆنه یه‌کیه‌تیه که هه‌تانه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان کرابێت له‌سلێمانی که‌م تازۆر پارتیتان کردۆته کونه‌وه. من دڵنیام گه‌ر گۆرانه‌که‌ی ئێوه ئه‌وه‌نده‌ی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بوایه له‌کوردوستان ئه‌وه گه‌وه‌ره و بچوکی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیتان شاربه‌ده‌رده‌کرد، چوونکه له قاموسی سیاسی تۆدا سرینه‌وه‌ی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه له سه‌ر نه‌خشه‌و ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کوردی، ئه‌وه‌ش رێک وه‌ک سیاسه‌تی ئیران وایه به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیل، که ده‌ڵێت له‌سه‌ر نه‌خشه ئیسرائیل ده‌سرمه‌وه، به‌ڵام ناشتوانێتو واخه‌ریکه سرینه‌وه‌که به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شکێته‌وه. به‌لام پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گه‌ر نیه‌تێه‌کی وه‌هاشیان هه‌بێت ناتوانن نه‌کاری بۆبکه‌ن وه‌نه ده‌ریشی ببرن، چوونکه به‌پێی ئه‌و به‌رپرسیه‌ی به‌ری که‌وتوه له‌سه‌ری ده‌که‌وێت. بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه هه‌جوو ده‌که‌نه سه‌ر پارتی‌و بنه‌ماله‌و بارزانی ئه‌وه ئه‌وان نیو هێنده هه‌جوو ناکه‌نه سه‌رئێوه، بگره زیاتر یه‌کیه‌تی یه‌که‌ی خۆت له‌سه‌ری خوێندویت. که له‌راستیدا ئه‌وه‌ش هه‌ر خزمه‌ت به ته‌بایی ناکات، پیویسته نه‌بێت.
بۆیه تکایه ئه‌وشه‌ره خۆ خۆریه هیج نه‌بێت هه‌ڵبگره بۆ ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی که له‌ناو چوار چیوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی کوردی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. تا بوونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له‌برده‌م له‌ناو چووندا نه‌بیت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌مرۆدا ئه‌گه‌ری کاره‌ساتی مه‌ترسی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه