سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشداری دەداتە پارتی

0

سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ نوچه‌نێت:
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان بكرێت پارتی له‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی په‌شیمان ده‌كاته‌وه‌

نوچه‌نێت: هه‌ولێر

له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌ سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، پارتی به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌كات، وتیشی “ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ده‌كرێت، ئه‌وكات پارتی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌”.
سه‌ركرده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان بۆ سنووری  ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و پشتگیری كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و خۆپیشاندانانه‌ وتی “ئێمه‌ بۆیه‌ پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌گینا ئێمه‌ خۆپیشاندان ناكه‌ین تا له‌ رێی رێكخستنه‌كانمانه‌وه‌ بیگوازینه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی”.
سه‌فینی مه‌لا قه‌ره‌، ئه‌نجام نه‌دانی خۆپیشاندانی له‌ سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی، گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی حیزبی ده‌سه‌ڵات، وتی “پارتی به‌ توندوتیژی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌كات و به‌ توندوتیژی وه‌ڵامییان ده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات  كه‌ درووستبوونی خۆپیشاندان له‌و سنوورانه‌، توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ده‌بێت، به‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، پارتی له‌و توندوتیژییانه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت په‌شیمان بكاته‌وه‌”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com