نوچه‌نێت وه‌رده‌كاری هێرشكردنه سه‌ر تیمێكی كۆمپانیای بارۆمه‌تر له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ئاسایشی پارتی، له ناو بازاری شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كۆمپانیای ” بارۆمه‌تر”. شایه‌تحاڵێك له‌و باره‌وه ورده‌كاری زیاتر بۆ نووچه‌نێت، ده‌خاته روو
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه(26. 3. 2011) له شه‌قامی باتای شاری هه‌ولێر. چه‌ند كه‌سێك به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تیمێكی كۆمپانیای ” بارۆمه‌تر” كه له‌و شه‌قامه سه‌رقاڵ بوون، به دابه‌شكردنی فۆڕمی راپرسی تایبه‌ت به خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و تیمه.
شایه‌ت حاڵێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبه‌ت به(نوچه‌نێت) رایگه‌یاند “سه‌ر له ئێواره‌ی رۆی شه‌ممه له شه‌قامی “باتا”ی شاری هه‌ولێر چه‌ند كارمه‌ندێكی كۆمپانیای بارۆمه‌تر كه سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی فۆڕمی راپرسی بوون ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان. له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ئه‌منی دوای روودانی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی زۆر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای بارۆمه‌تر.
ئه‌و شایت حاڵه گوتیشی “سه‌ره‌تای ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان كه‌سه ئه‌منییه‌كانی پارتی و كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای “بارۆمه‌تر” له به‌رده‌م قه‌یسه‌ری ناو بازار له شه‌قامی باتا روویدا. كه‌سه هێرش به‌ره‌كانیش چوار كه‌س بوون، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری هاتووچۆ بوو جل و به‌رگی مه‌ده‌نی له‌به‌ردا بوو، ئه‌و شایت حاڵه ئه‌وه‌شی بۆ (نوچه نێت) روونكرده‌وه. “دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای بارۆمه‌تر له‌گه‌ڵ كه‌سه ئه‌منییه‌كان بوو به‌ده‌مه قاڵه‌یان و ئه‌وان داوای هه‌موو فۆڕمی راپرسییه‌كانیان لێ كرد، به‌ڵام كارمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای بارۆمه‌تر ئاماده نه‌بوو فۆرمه‌كانیان پێ بدات و هه‌ر له‌وكاته‌شدا قه‌ره‌باڵغی بازاری هه‌ولێر وایكرد ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌نیازی دابه‌شكردنی فۆڕمی راپرسی بوو به هه‌لی زانی به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا رابكا و له ده‌ستی كه‌سه ئه‌منییه‌كان رزگاری ببێت “.