باڵێوزی ئێران لەبەغداد:نێچیرڤان بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانه و رۆڵێكی دیاری له مه‌سه‌له‌كانی ناوچه‌كه دا هه‌یه
نوچەنێت
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا، له دیدارێكی ئاژانسی په‌یامنێردا، نێچرڤان بارزانی بەکەسایەتیەکی بەرچاوو گەورەی کوردستان ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، نەورز یەکێک لە جەژنە جیدی و گەورەکانی هەرێمی کوردستانە.
دانایی فەڕ لەلێدوانەکەی بۆ پەیامنیر، باسی بەشداری نێچیر ڤان بارزانی لەو مەراسیمەدا دەکات و دەڵێت “سروشتییه كۆماری عێراق وه‌كوو به‌شێك له ناوچه‌ی نه‌ورۆز بانگهێشتی ره‌سمی دووه‌مین جه‌ژنی جیهانی نه‌ورۆز كراوه، ساڵی پاریش وه‌كوو یه‌كه‌مین ساڵی ده‌ستپێكی ئه‌م جه‌ژنه بانگهێشت كرابوو، ئه‌وانیش پێشوازیان كرد و هاتن بۆ ئێران، ئه‌م جه‌ژنه‌ش له جه‌ژنه جیدی و گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ئاغای نێچیرڤان بارزانیش كه له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رچاو و گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و له ئێستادا رۆڵێكی دیاریكراوی له مه‌سه‌له‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. له به‌ڕێزیان بانگهێشتكراو و جه‌نابیشیان هاتن بۆ ئێران و له ڕێوڕه‌سمی دووه‌مین جه‌ژنی جیهانی نه‌ورۆز له تاران به‌شداریان كرد.”.
باڵیۆزی ئێران له عێراق هەر لەو دیدارەی پەیامنێردا ئاشکرای دەکات کە “ساڵی داهاتوو بڕیاروایه ئه‌م جه‌ژنه له تاجیكستان به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌بیعییه ساڵی 2012 سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه یا سه‌رۆكی وڵاتانی دیكه و رێكخراوه‌كان له تاجیكستان سێیه‌مین جه‌ژنی جیهانی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌به‌رن. فیكردهكهمهوه له‌وێش دیسانه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق و جه‌نابی ئاغای نێچیرڤان بارزانی به‌شداری بكه‌ن.”