شوان قه‌ڵادزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: كابینه‌ی شه‌شه‌م له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێتدا، مامۆستا شوان قه‌ڵادزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان درووست بووه، به بڕوای ئه‌و یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاری خۆپیشاندانده‌رانه.
نوچه‌نێت: له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌نگێك هه‌بوو له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، كه له حكومه‌ت بكشێنه‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بن، ده‌كشێنه‌وه؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه به وه‌زیرێك به‌شدارین له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه باس ده‌كرا بۆ كشانه‌وه‌مان له حكومه‌تی هه‌رێم، زیاتر ده‌نگێك بوو كه له كادیرانی ئاستی خواره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون، به‌ڵام نه‌بووه بڕیارێكی مه‌ركه‌زی له ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
نوچه‌نێت: هۆكاری درووست بوونی ئه‌و ده‌نگه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: كاتی خۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به كۆمه‌ڵێك مه‌رج به‌شداری كابینه‌ی شه‌شه‌می كردبوو، به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌و شانده‌ی ئێمه كاتی خۆی كه له‌گه‌ڵ به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م دانیشتبوون و ئه‌و مه‌رجانه‌یان خسته‌ڕوو، كه‌چی تا ئێستا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون، له قۆناغی ئێستاشدا هیچ بڕیارێكمان نیه بۆ كشانه‌وه له كابینه‌ی شه‌شه‌م.
نوچه‌نێت: به‌بڕوای ئێوه كابینه‌ی شه‌شه‌م تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه له كاره‌كانی؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: كابینه‌ی شه‌شه‌م هه‌رچه‌نده ده‌نگی پێدرایه‌وه، به‌ڵام له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه خه‌ڵك تموحی زیاتری هه‌بوو، به تایبه‌تی له‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كاتی خۆی كه به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م خوێندییه‌وه و ئه‌و شتانه‌ی تێیدا باس كران، كه‌متر جێبه‌جێ كراون.
نوچه‌نێت: به‌بڕوای ئێوه كێ هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌یه كه ئێستا رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا له سنووره‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌یه، به بڕوای ئێمه نابێت كه‌س تاوانبار بكرێت، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمیش زیاتر خۆیان به خاوه‌نی ماڵ بزانن له‌م وڵاته‌دا، ده‌بێت له‌و خه‌ڵكه بێنه پێشه‌وه و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌یانه، ده‌كرێت هه‌ندێكییان جێبه‌جێ بكرێن، كه ورده ورده خاڵه‌كانیش جێبه‌جێ كران، ئه‌و گله‌ییی و ناڕه‌زاییانه‌ش كه‌متر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و (17) خاڵه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رچوون و زۆر شتی تریش، كه‌متر ده‌خرێنه بواری كردارییه‌وه، یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه حكومه‌ت كه لایه‌نی جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانه، پێویسته شته‌كان به عه‌مه‌لی بباته پێشه‌وه، ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه به رۆڵه و هاووڵاتی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته بزانین و له سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی ماڵه، بۆیه ده‌بێت خاوه‌ن ماڵیش هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی ماڵ، به سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه مامه‌ڵه بكات و داواكارییه‌كانییان جێبه‌جێ بكات.
نوچه‌نێت: پێتوایه بارودۆخی ئێستای كوردستان به‌ره‌و گرژی زیاتر سه‌ر بكێشێت؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له یادی نه‌ورۆزدا باسی ئه‌و خاڵه‌ی كرد و وتی پێویسته هێرشی راگه‌یاندن سارد بكرێته‌وه و رابگیرێت، من ئه‌وه به خاڵێكی گرنگ ده‌زانم، چونكه ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن كۆنترۆڵ بكرێت، شته‌كانی تر زۆر كێشه نابن، بۆیه ئه‌و گرژییانه‌ی راگه‌یاندن كه هه‌یه، پێویسته ئه‌گه‌ر بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بێت رابگیردرێت و به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرژیانه بڕوات، ئه‌م گرژیانه‌ش شتێكی كاتین و كۆتاییان پێدێت و به پشتیوانی خودا شه‌ڕی ناوخۆش رووناداته‌وه، چونكه شه‌ڕی كورد كوشتن حه‌رام كراوه، شه‌ڕی ناوخۆش هه‌موو خه‌ڵك پێی شه‌رمه‌زارییه كه باسی رابردوو بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆ دوور بكه‌وینه‌وه.
نوچه‌نێت: به‌ڵام پێتوا نیه ئێستا زه‌مینه‌كه له باره بۆ توندوتیژی زیاتر؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و داواكارییانه‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێن، جێبه‌جێ ناكرێن، بۆ نموونه (17) خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌ردانی گیراوه‌كان، دانیشتنێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان له نزیكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك قوربانی بده‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌دا.
نوچه‌نێت: ئێوه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بیرتان له‌وه نه‌كردۆته‌وه، كه رۆڵی ناوبژیوان بگێڕن له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: ئێمه له ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سلێمانی، كه وتاری مه‌كته‌بی سیاسی خوێندرایه‌وه، داواكرابوو هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆن كۆ ببنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كیش زه‌مینه‌سارزی بۆ بكرێت، كه هه‌رچه‌ند دوور‌و درێژیش بێت كێشه نیه، به‌ڵام به‌بێ چاره‌سه‌ر لێی نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
نوچه‌نێت: ئه‌مه وه‌ك داواكارییه‌كه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كرداری هه‌وڵتان نه‌داوه، یان له به‌رنامه‌تاندا نیه كه رۆڵی ناوبژیوان بگێڕن؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمان داوه و هه‌وڵیش ده‌ه‌ین، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر پرۆژه‌ی چاكه و خه‌یری و خۆماڵییانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر گوێی بۆ ده‌گیرێت، ئێمه له یه‌كه‌م رۆژی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر خه‌تین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ده‌سه‌ڵاتیش رۆڵی بزووتنه‌وه نانرخێنێت و باسیشی ناكات.
نوچه‌نێت: ئه‌و بێباكییه‌ی ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ساردبوونه‌وه‌ی ئێوه نه‌كردووه له هه‌وڵه‌كانتان؟
شوان قه‌ڵادزه‌یی: ئێمه به نیازین به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو بكه‌ینه‌وه بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشه راگه‌یاندنه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و شه‌ڕه راگه‌یاندنه رۆڵێكی زۆر سلبی هه‌بووه له كوردستاندا، چونكه هه‌ر له‌سه‌رده‌مانی شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌تا ئێستا، شه‌ڕی راگه‌یاندن زیاتر بارودۆخه‌كانی تێكداوه.