لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هانده‌رانی توندوتیژی و بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكیان هانداوه بۆ توندوتیژی و ئه‌وانه‌ش كه ده‌ستیان هه‌بووه له گرتن و كوشتنی هاوڵاتییان لێكۆڵنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و محمه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژمانه‌وسیدا باسییان له‌و كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه كرد، كه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتـی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ساز كرا، بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، كه به‌و هۆیه‌وه له رۆژی (17/2/2011)ه‌وه تا ئێستا (10) كوژراو و نزیكه‌ی (200) برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش كراوه، وتی “قسه‌مان كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌مدواییانه كه له سلێمانی هاتوونه‌ته پێش، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكیان هانداوه بۆ توندوتیژی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌ستیان هه‌بووه له گرتن و كوشتنی هاووڵاتیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.