بارزانی بڕیارێك له دژی تاوانبارانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌رده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه، دكتۆر فوئاد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری داوه، به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوانییان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه “به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌و ره‌وشه ناجێگیره‌ی چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات وتێیدا حكوومه‌تی هه‌رێم راده‌سپێرێ كه له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌ستوبرد بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی پێویست دژ به هه‌ر كه‌سێك ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه كه له میانی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو روویاندا”.
هه‌روه‌ها دكتۆر فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه بڕیاره‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی، وتیشی “ئه‌م بڕیاره سه‌رجه‌م ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه ده‌گرێته‌وه كه له‌میانی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوه و تێیدا هاتووه كه رێكاریی یاسایی پێویست دژ به هه‌ر كه‌سێك وه‌ربگیرێت كه:
1- ته‌قه‌ی له هاوڵاتیان كردبێت و ببێته‌هۆی شه‌هیدكردن و برینداركردنیان.
2- هێڕشی كردبێته سه‌ر باره‌گا حزبیه‌كان و دامه‌زراوه حكوومیه‌كان و زیانی به موڵك وسامانی ده‌وڵه‌ت وهاوڵاتیان گه‌یاند بێت.
3- هانی خه‌ڵكی دابێت یان هانی خه‌ڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی.
4- به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن خۆپێشاندانی رێكخستبێت و رێكیبخات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسا جووڵابێته‌وه و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام بێت.
5- هه‌ر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاسایش كه‌مته‌رخه‌م بووبێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی فه‌رمیی خۆی بۆ پاراستنی ده‌زگا و موڵك وسامانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان”.