نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی كه په‌لامارییاندام سه‌ر به ئاسایشی كه‌لارن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، نه‌ریمان عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری كه‌لار، په‌لامار دراوه و سه‌رییان شكاندووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، په‌لامارده‌ره‌كان ناسراون و سه‌ر به ئاسایشی كه‌لارن.
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا وتی “خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و گه‌نجانی كه‌لاره‌وه رێكخرا، پاشان مۆڵه‌تی بۆ وه‌رگیرا، له‌سه‌ر شوێنه‌كه گرفت هه‌بوو، داوایان كرد له ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كان كه پشتگیری‌یان بكه‌ین، ئێمه‌ش چووین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگر بین له كێشه و توندوتیژی”، نه‌ریمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌خشه‌یان بۆ تێكدانی خۆپیشاندانه‌كه داڕشتبوو، بۆیه په‌لامارییان داون، وتی ” له په‌لاماره‌كه‌دا، سه‌ری من شكا و چه‌قۆشییان له دوو هاوڵاتی تردا، یه‌كێكیان برای كاك عه‌بدوڵڵای مه‌لا نورییه، یه‌كێكی تریشان پێشمه‌رگه‌ی دێرینه و چه‌قۆ به‌ر باڵی كه‌وتووه و ئازاری زۆری پێگه‌شتووه”، وتیشی “ئه‌وان پێشتر له نه‌خشه‌دا بوون بۆ تێكدانی خۆپیشاندانه‌كه، ئه‌وانه‌ی كه په‌لامارییانداین كۆمه‌ڵێك كه‌سن كه سه‌ر به ئاسایشی كه‌لارن و ناسراون و ناوه‌كانیان لامانه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان لامانه “.
نه‌ریمان نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه تا ئێستا ئه‌و په‌لامارده‌رانه ده‌ستگیر نه‌كراون، وتی “گه‌نجه‌كان له یه‌كێك له به‌ڵته‌چییه‌كانییان داوه، به‌ڵام به ئاشكرا له نه‌خۆشخانه تیمار كراوه و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستگیرییان نه‌كردووه، ئێمه كه‌سه‌كان به ناو ده‌ناسین و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌لاماردانه‌دا وتی “ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئاشتی به‌رقه‌رار بێت، به‌ڵام داوای خۆمان تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه و ده‌بێت ئیجرائاتییان له‌به‌رانبه‌ردا بكرێت”، ئه‌وه‌شی وت كه ئێستا بارودۆخه‌كه هێور بۆته‌وه، وتی “له‌دوای ئه‌و رووداوه بارودۆخ هێمن بۆته‌وه و خۆپیشاندانه‌كه كۆتایی هاتووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌وڵی تریش هه‌بووه بۆ تێكدانی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه، به‌ڵام گه‌نجه‌كان عاقڵانه نه‌یانهێشتووه پیلانه‌كه سه‌ر بگرێت”.