نوچەنێت: تایبەت
موحسین رەزەوی، کەسایەتی و چالاکی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دیمانەیە لەگەڵ نوچەنێت، باس لە ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە ئێران دەکات و پێیوایە، دەسەڵات مشروعیەتی لاوازە و واپێدەچێ داخوازییەکانی ئەمریکا قبوڵ بکات، بەمەش ناسنامەی خۆی لەدەست بدات.
نوچەنێت: دۆخی ئێران بەرەوکوێ دەڕوات؟ بەپێی ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابوری خەڵک؟
موحسین رەزەوی: دیارە بە هۆی کەڵکەبوونی قەیران و داخۆازییەکانی خەڵکەوە دەسەڵات لە چل ساڵی رابردوودا لە گەڵ وەها دوخێک رووبەڕوو نەبۆتەوە، دەسەڵات مشروعیەتی لاوازە. وا پێدەچێ داخوازییەکانی ئەمریکا قبوڵ بکات و بەمەش ناسنامەی خۆی لەدەست بدات.
دیارە قەیران و کێشەی ئابوری لە بوارەکانی تر بەرچاوترە، لە هەمان کاتدا، کە کێشە ئابوورییەکان ناتوانێ بە تەنیایی ببێتە بیانو بۆ روخانی دەسەڵات، بەڵام لە هەمان کاتدا گەورەترین کارایی هەیە بۆ خەڵک و هێنانە سەر جادە؛ بە گۆڕانی دروشمەکان، کە کاتێ لە نزمترین ئاستی خوێدا بوو، ئێستا خەڵک لە رێفوڕمخۆازی بێ هیوا بووە و بەرەو گۆڕانکاری بنەڕەتی دەڕوات.
نوچەنێت: بەخوێندنەوەی ئێوە ئەمریکا ویستی گۆڕانکاری هەیە لە ناوچەکە، یان وەک دەڵێن، جارێ پێویستی بە ئێرانە لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی لە کەنداو بیهێڵێتەوە بۆ گەرم کردنی بازاڕی چەک؟
موحسین رەزەوی: ئەمریکا وەک هەر زلهێزێکی تر، بە شوێن قازانجی وڵاتەکەی خویەوەیە؛ ئەوەی، کە ئەمریکا دەیهەوێ، دانانی سیستەمێکی سەر بە خویەتی، کە لە بیری دژایەتی لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەو نەبێ و ئەو جۆرەی، کە لە رووداوەکان دەر دەکەوێت، بەرەو ئەو ئامانجە دەڕوات.
هەروەها تاکو بەرەی کوردی، تواناییەکانی نەخاتە سەریەک و لە زووترین کاتدا، خۆی نەکات بە هێز، بێجگە لە خەسار، بە دڵنیایەوە هێچی بەر ناکەوێت. هەر چەندە من وەک خۆم لە سەر ئەو باوەڕەم، کە کورد نابێ ببێتە کەوا سوری بەر کاروان و دەبێ توانا و هێزی خۆی دابنێ بۆ کاتی خوێ.
تا ئێستا بە باوەڕی من، نەیانتوانیوە خویان وەک پارتێکی سەربەخۆی کوردستانی ئێران، بە خەڵکی خۆیان بناسێنن و ئەمە خەسارێکی گەورەیە بۆیان. هەروەها هەموو لایەنێک بۆ پێگەی جەماوەری خۆی، دەتوانێ پڕوپاگەندە بکات، بەڵام تا کاتێ نەچێتە سەر سندوقی دەنگدان، تەنیا پڕوپاگەندەیە.
موحسین رەزەوی: پارتی یەکێتی نەتەوەیی ئێران، حزبێکی سەراسەری رێفورمخوازەکانی ئێران بوو، بەڵام دەمێ ساڵە چالاکی نەبووە، گروپێک لە چالاکانی سیاسی، لقی کوردستانیان، ئەوێش تەنیا لە دوو شاری سنە و کامیاران، چالاکیان کردەوە و کار دەکەن و لە هێچ جێگایەکی ئێران بوونی نییە.