ڤیدیۆ هەواڵ… بارزانی: دەبێ بەکردار شەریک بین لە عێراقدا، ئەگەرنا هەرکەسە رێگای خۆی باش ئەزانێ

0

ئمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 3ـی 2013 كۆنفڕانسی یادی بیست و پێنج ساڵەی جینۆسایدی گەلی كورد و كیمیابارانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتیی ئاكادیمی و سیاسی بیانی و نێوخۆی كوردستان و عێراق دەستی بە كارەكانی كرد، لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کردو لە وتارەکەدا باسی کێشەکانی عێراقی کرد و پرسی ئایا ئێمەشەریک و هاوپەیمانی یەکترین یان نا؟ ئەگەر شەریکین ئەوەی تا ئێستا بووە شەراکەت نییە، ئەگەر پاشکۆیە ئێمە پاشکۆیی کەس قبوڵ ناکەین، . وتیشی ئەگەر شەریکین بەڵێنی بێ عەمەلمان ناوێ، بەکردار ئەمانەوێ ، چونکە ماندووبوین لە کرداری بێ عەمەل. ئەگەرناش ئەگەرناش هەرکەسە رێگای خۆی ئەزانێ چۆن ئەبێ.

بۆ بیستنی وتاری سەرۆکی کوردستان کلیک لەوێنەکەبکە

barzani

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com