ته‌واوی قسه‌كانی تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری پێشووی
نوچەنێت
تاڵه‌بانی له پلنێۆمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هۆڵی ته‌لاری سلێمانی رۆژی (29-30-31/10/2009) هێرشی كرده سهرنهوشیروان مسته‌فا. راپۆرته‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌چه‌ندین به‌شی وه‌ك ( گه‌شه‌پێدانی ی.ن.ك) (پاراستنی هاوپه‌یمانی كوردستان) ( دۆستایه‌تی هێزه‌كانی عێراق) (گه‌شه‌پێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) چه‌ندین به‌شی تر پێكهاتووه.
راپۆرتەكهی تاڵه‌بانی
پێم وایه وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه‌ئێمه‌ش بیروڕای خۆمان به‌ڕاشكاوی ده‌رباره‌ی ره‌گ و ریشه‌ی فیكری، سیاسیی و ره‌وشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ده‌رببڕین. راستییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو، با تال و تفتیش بن.
ده‌ستپێك له‌ناكۆكی سیاسیی و ره‌وشت و كرده‌وه‌كان له‌ناو شۆڕشدا سه‌ریهه‌ڵداوه، پاشان به‌قۆناغی جۆراوجۆر په‌ناو پێچی جیادا هاتووه، تا گه‌یشتۆته ئه‌مه‌ی له‌م ساڵه‌دا دیمان.
دیاره ناكۆكی سیاسیی، فیكری، كار‌و كرده‌وه‌ش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ی.ن.ك-ه‌وه هه‌بووه. سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی ی.ن.ك له سێ هێڵی فیكری جیاواز‌و سێ رێكخستنی تایبه‌تی كه هه‌موویان له‌ناو ی.ن.ك-دا به‌شێوه‌ی نیمچه به‌ره‌یی كۆبووبوونه‌وه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی یه‌كێتیی بووه‌و له هێزه‌كانی تریشی جیاكردۆته‌وه.
ئه‌م جیاوازییانه، هه‌ر له‌نێوان پێكهاته‌كانی ی.ن.ك-دا نه‌بوو به‌ته‌نها، بگره له‌هه‌ریه‌ك له‌و پێكهاتانه‌شدا هه‌بوو. هه‌ڵچوون و داچونیشی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی!
بۆ پێكه‌وه هێشتنه‌وه‌ی باڵه‌كانی ناو ی.ن.ك و پاراستنی یه‌كێتیی كار‌و كرده‌وه‌ی پێویست له شۆڕشی نوێ‌دا، دوو هێل و دوو بۆچونی له‌یه‌كتر جیا هاتبوونه كایه‌وه. یه‌كێكیان هێڵی پاراستنی یهكێتییو ته‌بایی له‌ناو باڵهكانیدا، هه‌رچه‌نده نرخی له پاشه‌كشه‌و سازش ویستبێت، هه‌رچه‌نده پشوودرێژی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ره‌ك بوبێت.
ئه‌مه‌یان هێل و بۆچوونی ئێمه‌مانان بوو، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئیمڕۆ.
هێڵی دووه‌م (بۆچوونی دووه‌م) بێباكی بوو له پاراستنی یه‌كێتیی و یه‌كێتیی ریزهكانیو ره‌چاوكردنی ده‌ستكه‌وتی تایبهتیو حزبی‌و جارجار شه‌خسیش.
ئه‌وه‌نده له‌بیرمه، كه هاتینه سێ سنووره‌كه (له‌دۆڵی گۆستێ- مانگی حه‌وتی 1977)، ئه‌م جیاوازییانه ده‌ستبه‌جێ ده‌ركه‌وتن، به‌تایبه‌تی له‌نێوان شه‌هیدی نه‌مر عه‌لی عه‌سكه‌ری و نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ره‌ڕای ناكۆكی نێوان كۆمه‌ڵه‌و شۆسیالیست، سه‌ره‌ڕای ناكۆكی ناو خودی شۆسیالیست و ناو خودی كۆمه‌ڵه‌ش. جارێكیان كار گه‌یشته لێكترازان! هه‌تا به هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مان پێكمان هێنانه‌وه. له‌وساوه به‌نده‌ی موخلیستان ئه‌ركی پێكهێنانه‌وه‌و چاره‌ی ناكۆكییه‌كان، به‌گفتوگۆ پێكه‌وه سازان و پاراستنی یه‌كێتیی شۆڕش و ی.ن.ك ی گرته ئه‌ستۆ.
به‌لام دوای كاره‌ساتی هه‌كاری ناكۆكی نێوان كۆمه‌ڵه‌و شۆسیالیست، به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان و سالار له‌یه‌ك و خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵی نه‌مرمان كاك ره‌سول مامه‌ند گه‌یشته راده‌ی لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ی شۆسیالیست به‌خۆیان و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه له ی.ن.ك، جگه لهههڤاڵی نه‌مر عومه‌ر ده‌بابه‌و هه‌ڤاڵێكی زۆر. پاشان ناكۆكی نێو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان تا ده‌هات توندتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ك و سالار و مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌كه‌وه، توندوتیژی نه‌وشیروان و پیلان سه‌پاندن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی نه‌یاره فكری و سیاسییه‌كانی له كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌راندا، به سه‌پاندنی لیستی تایبه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، لاساری و سووربوون له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی سالار عه‌زیز له‌لایه‌كی تر، كاره‌كه‌ی گه‌یانده جیابوونه‌وه‌ی ئالای شۆڕش له ی.ن.ك. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و كێشانه به تێپه‌ڕینی رۆژگار قابیلی چاره‌سه‌ركردن بوون.
ئه‌وه‌ی راسته من و برایانی شۆسیالیست (شۆڕشگێڕان پاشان) كه مابوونه‌وه، له‌ناو ی.ن.ك دا هه‌وڵمان دا په‌كی ئه‌و سیاسه‌ته توندوتیژییه بخه‌ین، به‌لام مه‌خابن گه‌یه‌ندرایه حوكمی ئیعدام و چاره‌ی ناكۆكییه‌كه به‌شه‌ڕو پێكدادان. كه‌چی سكرتێری كۆمه‌ڵه ئه‌و هێڵه‌ی قیاده ده‌كرد كه به كوشتن و گرتن و ته‌فروتوناكردن كێشه‌كان ببرێته‌وه.
له‌ناو خۆشمان‌دا، بێ ئاگاداری سكرتێری گشتی و نیوه‌ی (م.س)و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ش، بڕیاری كوشتنی خه‌ڵكی له‌شارو له‌لادێ ده‌رده‌كرد. ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆیه‌كی گه‌وره‌ی ناكۆكی ئێمه‌مانان له‌گه‌ل هێڵی نه‌وشیروان له‌ساڵی (1981)ه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا. تا كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان كرد به‌به‌جێهێشتنی ولات ئه‌گه‌ر كوشتار له‌شارو له‌لادێ رانه‌وه‌ستێت، هه‌رچه‌نده، سه‌ره‌تا ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌و گه‌لـێ بڕیاری ترمان لـێ ده‌شاردرایه‌وه، به‌لام سه‌ره‌نجام، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، له‌رێگه‌ی به‌رپرسانی گه‌وره‌ی ناو شاره‌وه، راستیه‌كانمان هه‌موو زانی و چیكه فڕوفێل دادی نه‌ده‌دا. ئه‌م راستیانه‌ش وای لێكردین بتوانین دوا سنوور بۆ پاكتاوی جه‌سته‌یی ناڕه‌وا دابنێین! ئه‌مه یه‌كه‌مین ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی ناڕاسته‌وخۆی گرنگی نێومان بوو، له‌گه‌لا په‌یڕه‌وانی توندوتیژی.
پاشان، هه‌ر له‌و زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌دا، مه‌خابن، شه‌ڕی ناوخۆ قوڵتر كرا‌و به‌سه‌ری ی.ن.ك دا سه‌پێنرا كه به‌رگریی له‌خۆی و شۆڕش بكات، ئه‌وه بوو، له هه‌ولێرو سلێمانی‌و هه‌ندێ ناوچه‌ی تریش، شه‌ڕ، پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و سیاسه‌تی یه‌كێتی، روویداو، له‌ره‌وتی گشتی روداوه‌كانی ناوخۆ تێنه‌په‌ڕین. به‌لام روداوه‌كان له شه‌ڕی قرناقاو پشت ئاشان-دا به‌هۆی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی عه‌سكه‌ری بڕیارلـێنهدراوهوه، خراپ و نامرۆڤانه شكانه‌وه‌و رووداوی زۆر ناله‌بارییان لـێكهوتهوه. كه ئه‌م روداوانه له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانییدا روویان نه‌دا.
له‌ڕووی فیكرییشه‌وه، به‌ئاشكرا ده‌یگوت: كه ماركسیزم گه‌ڕوگول بووه‌و سۆشیالیزم باوی نه‌ماوه، كه‌چی خۆشی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی بوو! هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌ویش بنه‌مای فیكری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بوو له‌دواییدا.
لهشهڕیشمان له‌گه‌ل عیراقدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاشكرا رژێمی عیراق فاشستی بوو، تاوانی جینۆسایدی ئه‌نجام ده‌دا، به‌لام سكرتێری كۆمه‌ڵه جارجاره به‌ته‌نیا ئه‌مری وای ده‌رده‌كرد، كه جێبه‌جێكردنیان به‌ڕواڵه‌تیش شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرده شه‌ڕی كورد‌و عه‌ره‌ب نه‌ك شه‌ڕی كوردایه‌تی له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌مه‌ش پاساوی ده‌دایه شۆڤێنیه‌كان بۆ زیاتر ئه‌نجامدانی تاوان. هه‌روه‌ك گاڵـهو گاڵته‌شی به‌دروشمه‌كانی برایه‌تی كورد‌و عهرهبو هاوخه‌باتی هێزه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌هات، لێره‌شدا جیاوازییه‌كی تر له‌نێوانمان دروست بوو، چونكه ئێمه‌مانان باوه‌ڕمان به‌و برایه‌تی و هاوخهباتییه هه‌میشه هه‌بوو، هه‌وڵی پێكهێنانی جه‌بهه‌ی عیراق دژی دیكتاتۆریهتیشمان به‌رده‌وام دابوو.
ناچار بۆ مانه‌وه‌ی شۆڕش‌و یه‌كگرتویی ریزه‌كانی یه‌كێتیی، سه‌ره‌ڕای كێشه‌و بێشه‌و دوبه‌ره‌كییه شاردراوهكهش، به‌هیوای چاك كرد ن‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و بۆچوونه ناڕاسته‌كان، گوزه‌راندمان. به‌پێی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه په‌سه‌ندمان كردبوو، سه‌ره‌تای پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كێتیی ریزه‌كانی ناو ی.ن.ك به‌تایبه‌تی كه سكرتێری كۆمه‌ڵه بوو، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ل زۆربه‌ی كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش تێكی دابوو، به‌تایبه‌تی نه‌مران جه‌بار فه‌رمان و د.خه‌سره‌و و د.ئه‌رسه‌لان و هه‌ڤال عومه‌ر فه‌تاح و عه‌لی بچكۆل و ده‌یان هه‌ڤاڵی تریش.
له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه سیاسی و فكرییهدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زۆرمان له‌گه‌ل سهدامییهكاندا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی سه‌دام له‌جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا، سروشتی فاشیانه‌ی رژێم ئاشكرا ده‌ركه‌وتبوو، ده‌ریش كه‌وتبوو كه ئه‌م فاشیستانه له‌هیچ تاوانێك نهدهسڵهمینهوه، مفاوهزاتهكهشمان له‌گه‌ل رژێم ساڵێك بوو به‌هۆی شۆڤێنیه‌تی به‌عسی سه‌دامی و ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگی و فشاره ئیقلیمیهكه، شكستی خواردبوو، ئه‌و هه‌موو راستیانهمان ده‌زانی، بۆیه ده‌بوو ژیرانه‌تر ههڵبسوڕێین و كه‌مترین پاساو بده‌ینه ده‌ست فاشیه‌كان، كه‌چی له‌وكاته‌دا، نه‌ك نه‌مانتوانی جیاوازیه‌كان و هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به سكرتێری كۆمه‌ڵه كه‌م بكرێنه‌وه، به‌ڵكو ناوبراو ناكۆكیه‌كانی له مه‌یدانی سیاسهتو فكره‌وه، گه‌یانده ئاستێكی ترسناك، ئه‌ویش بواری عه‌سكه‌رییه، بڕیاری هه‌ره مه‌ترسیداریش له‌وكاته‌دا، ئه‌وه بوو به‌بێ ره‌زامه‌ندی سكرتێری گشتی، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی (پ.م)ش بوو، به‌ڵكو به‌بێ ره‌زامه‌ندی زۆربه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، فه‌رمانی عه‌سكه‌ری دابوو به فه‌رمانده‌و هه‌ڤالانی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه، كه وه‌كو به‌شێك له هاوكێشه عه‌سكه‌رییه‌كانی جه‌نگی عێراق –ئێران هه‌وڵی رزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه بده‌ن. گوایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار بوو بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كه رژێم په‌لاماری ده‌دا. ئه‌م بڕیاره‌ش به‌وشێوه‌یه، به‌بێ لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی جهنگهكهو سروشتی فاشیانه‌ی سه‌دامیه‌كان له دوو ساڵی كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا، پاساوی دایه ده‌ست سه‌دام كه سروشته فاشیه‌كه‌ی به رۆژی روناك، به‌بێ دوودڵیی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بكات. كه ئه‌گه‌ر هاتباو ئه‌م نه‌خشه‌یه له مه‌كته‌بی سیاسی‌و له‌گه‌ڵ سكرتێر‌و فه‌رمانده‌ی گشتی (پ.م)دا، باسكراباو تاوتوێ بكرایه، بێگومان رێگه‌نه‌ده‌درا رێگه‌ی وا بگیرێته‌به‌ر. به‌ڵكو هه‌ولا ده‌درا نه‌خشه‌و تاكتیكی عه‌سكه‌ری گونجاوتر له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بگیرێته‌به‌ر. به‌تایبه‌تی حكومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ناردبوین كه هه‌ر په‌لامارێك له‌گه‌لا پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێك، به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی جوابی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر شاری سلێمانیش بێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م راستیانه‌ش، ئۆباڵی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رانسه‌ری كوردستان، له‌ئه‌ستۆی به‌عسی سهدامدایه.
كه كاره‌ساته‌كه روویداو حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵه‌بجه‌ی دایه به‌ر چه‌كی كیمیاوی، ناڕه‌زایی له‌سه‌ر سه‌پاندنی بڕیاره‌كه، كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركرابوو، له‌لایه‌ن چه‌ندین هه‌ڤاڵه‌وه به‌رزبۆوه. به‌لام تازه كار له‌كار ترازابوو.
ناكۆكیه‌كی تری سه‌ره‌كی له‌نێوانماندا، له‌سه‌روبه‌ری راوه‌ستانی شه‌ڕی ئێران- عیراق بوو، له‌وساته‌دا سكرتێری كۆمه‌ڵه باوه‌ڕی به‌شۆڕش نه‌مابوو، له‌دوای شه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی وره‌ی به‌ردابوو، بهپهلهپروزه ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت به‌سه‌ر هه‌ڤالانی سه‌ركردایه‌تیدا بێ ئه‌وه‌ی پرس و راوێژیان پێ بكات. به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌نفاله‌كان. كه سه‌دان خێزان و هه‌زاران كه‌س له‌گه‌لا یه‌كێتی له‌پاشه‌كشه‌دا كه‌وتبوون و پێویستیان به‌هاوكاری‌و رێنوێنی هه‌بوو، به‌لام سكرتێری كۆمه‌ڵه به‌ئاره‌زووی خۆی بڕیاری ده‌داو سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌خۆ كه‌وته بلاوه‌پێكردنی شۆڕش‌و ده‌ستی كرد بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی كادیره‌كانی نزیك له‌خۆی و هاندانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ چونه ماڵی خۆیان یان بۆ ئێرَان. بهكهڵكوهرگرتن له‌ده‌سه‌لاتی جێگری سكرتێری گشتی له‌غیابی سكرتێری گشتیدا، خه‌ریك بوو شۆڕشه‌كه بلاوه پێ بكات. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستی هه‌ڤالان كاك كۆسرهتو هه‌ڤال جه‌بار فه‌رمان و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی شۆڕشگێڕیان نه‌با، به‌ره‌سمی بڕیاری بلاوه‌پێكردنی شۆڕشی ده‌دا. سه‌ره‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته‌و ئه‌م باوه‌ڕه‌ی كه‌وته هه‌ڵگرتنی دروشمی گفتوگۆ له‌گه‌ل سه‌دام و پروپاگه‌نده بۆ نه‌مانی توانای درێژه‌دان به شۆڕش. بۆ رازیكردنی سكرتێری گشتیش، كه له‌سوریه بوو، هه‌ڤال عومه‌ر عه‌بدوڵلا یان نارده لای. به‌لام سكرتێری گشتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌سه‌ند نهكردو به‌قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی وه‌لامی دانه‌وه، كه خه‌بات درێژه پێده‌ده‌ین تا سه‌دام هه‌ر ده‌ڕوخێنین.
لێره‌وه ناكۆكی نێوان سكرتێری گشتی و جێگره‌كه‌ی زۆر توند‌و قول بوو. هه‌ر به‌وه خاوكرایه‌وه كه پاشان (م.س) بڕیاری دا شۆڕش به‌شێوه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی درێژه‌ی هه‌بێت و خه‌بات شان به‌شانی موعاره‌زه‌ی عیراقیش دژی دیكتاتۆریه‌ت درێژه‌ی هه‌بێت، خۆشمان ده‌ست بكه‌ین به دروستكردنی ده‌سته‌ی چه‌كدار له‌شاره‌كان و ئۆردوگاكان بۆ رۆژی خۆی. چونكه ئێمه پێمان وابوو، كه سه‌دام كه‌تنێك له‌گه‌لا كوێت، هه‌ر ده‌كات، ئهمریكاو ئه‌وروپاش هه‌ر لێی ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ل نه‌وشیروان ناكۆك بووین، چونكه ئه‌و پێی وابوو كه له‌سه‌دام نادرێت، ته‌نانه‌ت دوای په‌لاماردانی كوێتیش پێی وابو سه‌دام ده‌كشێته‌وه، بۆیه داوای گفتوگۆی له‌گه‌لا سه‌دام ده‌كرد.
ئه‌وه‌بوو، بێ پرسی ههڤالانیش، به‌تایبه‌تی سكرتێری گشتی، كه‌وته نامه‌ناردن بۆ سه‌دام و هه‌وڵدانی لاواز بۆ رێكه‌وتنێكی لاواز به‌هیوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆی بباته‌سه‌ر. كه‌چی نه‌ك سه‌دام ئاماده‌نه‌بوو چاره‌سه‌رێكی لاوازیش بۆ كێشه‌كه بسه‌لمێنێ، به‌ڵكو شه‌خسی خۆی ئاماده نه‌بوو وه‌لامی یه‌ك نامه‌ی جێگری سكرتێری یه‌كێتیی بداته‌وه، ته‌نیا داوای زاره‌كی ئه‌وه‌بوو كه (یاخیبووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ریزی نیشتمانی) ئه‌مه‌ش هه‌ر بیروبۆچونه‌كانی هێڵی روخاندنی سه‌دامی سه‌لمانده‌وه، كه رژێم شۆڤێنی و فاشییهو مافی دیموكراتی هه‌رگیز نادات.
له‌ناو هه‌ڤالان و پێشمه‌رگه‌و بارهگاكانیشدا، هه‌وڵی ده‌دا بیروڕاكانی هه‌ڤال كۆسره‌ت و برایانی تر، كه ده‌یانگوت سه‌دام لێی ده‌درێت و ده‌شڵه‌ژێ، كه‌مبایه‌خ بكات، هه‌تا بتوانێ هێڵی سیاسیی خۆی زیاتر بره‌و پێبدات. له‌م رێڕه‌وه سیاسییهداو له‌و بارودۆخه‌دا، نه‌وشیروان دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد: یه‌كه‌میان ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌یه بوو، ده‌رباره‌ی لێدان و لـێنهدانی سه‌دام و ده‌ركردنی له كوێت. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكدانه‌وه چه‌وته‌ش ی.ن.ك-ی توشی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی كرد، كه ده‌رفه‌ت و هه‌لێكی مێژوویی له‌ده‌ستداین، ئه‌ویش ئه‌مه‌ی خواره‌وه بوو:
ئه‌مریكیه‌كان به سكرتێری گشتی ی.ن.ك یان راگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر بێت و هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانان بۆ رزگاركردنی كوێت بكه‌ن، ئه‌وا هه‌م یارمه‌تییه‌كی باشی چه‌ك و ماددی ده‌ده‌ن بهكوردو هه‌م پاشان فیدرالیهتیشی له‌عیراقدا بۆ ده‌سه‌لمێنن و ده‌سه‌پێنن. سكرتێری گشتیش، داوای لهنهوشیروان كرد، كه له‌گه‌ل هه‌ڤالانی سه‌ركردایه‌تی و پارتیش دراسه‌ی بكه‌ن و وه‌لامی بده‌نه‌وه. ئه‌ویش وا وه‌لامی سكرتێری گشتی دایه‌وه: كه ئه‌وه په‌سه‌ند نییه، چونكه سه‌دام هه‌ر به‌خۆشی له‌كوێت ده‌كشێته‌وه‌و شه‌ڕه‌كه‌ش تووشی ئێمه ده‌بێت. به‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌یه هه‌ڵێكی مێژوویی له‌كیس كورد دا، ئه‌گینا دوای رزگاری كوێت، به‌تایبه‌تی كه‌زۆربه‌ی زۆری كوردستان‌مان رزگاركردبوو، فیدراڵمان بۆ ده‌چه‌سپا.
له‌دوای ئه‌و دوو هه‌ڵه‌یه، نه‌وشیروان دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی تریش هات، ئه‌ویش كه راپه‌ڕین به‌هاتنه‌وه‌ی له‌شكری عیراق بۆ شاره گه‌وره‌كان تووشی شكان هات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ربه‌ره‌كانێی بكات، وه‌ك جێگری (س.گ)و (ف.هـ.پ.ك) ئه‌مجاره‌ش به‌بێ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره، گوتبوی من ده‌مزانی وامان به‌سه‌ردێ، به‌لام مام جه‌لال ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سه‌پاندو تووشی كاره‌ساتی كردین. گوایه له‌ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تۆڵه‌ی كوژراوی خۆیانمان لـێده‌كه‌نه‌وه!
به‌مجۆره ده‌بینین كه له ئان‌و كاته هه‌ستیاره مێژووییه‌كاندا نه‌وشیروان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی توشی ی.ن.ك كردووه. هه‌ربۆیه‌ش دوای خۆگرتنه‌وه لهراپهڕینهكه، له‌كاتێكدا هه‌ڤالا كۆسره‌ت له‌ناوچه‌كانی هه‌ولێرو هه‌ڤالا جه‌بار فه‌رمانی نه‌مر له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان خه‌ریكی پاراستنی ناوچه رزگاركراوه‌كان و ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی میری بوون، نه‌وشیروان له‌ناوزه‌نگ خۆی شاردبوهوهو په‌یتاپه‌یتاش ره‌خنه‌ی روخێنه‌ری ده‌گرت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئیتر ولاتی بۆ له‌نده‌ن به‌جێهێشت. تا سه‌روبه‌ری یه‌كه‌مین كۆنگرێس نه‌هاته‌وه. كه هاته‌وه‌ش، بۆ به‌گژاچوونی سكرتێری گشتی و تێكدانی ی.ن.ك كاری ده‌كرد، به‌جۆرێك كه به‌ئاشكرا ده‌یگووت با ی.ن.ك تێك چێت، شتێكی نوێ دروست ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌نجامی ئه‌م كێشانه، كۆنگره له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌راپه‌ڕیندا رێ و شوێنی سیاسی بۆ سه‌ركه‌وتن و ئیداره‌ی حكومه‌ت دابنێ، هه‌ر گیرۆده‌ی كێشه‌و بێشه‌ی كۆن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رابردوو بوو. گوایه درێژترین كۆنگره بوو، به‌لام كه‌مترین چاره‌سه‌ری دۆزییه‌وه.
به‌م جۆره له‌مێژ ساڵه، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه (نه‌ك له دوو هه‌زاره‌وه)، دوو هێڵی ناو ی.ن.ك هاته‌كایه‌وه، هێڵی پاراستنی ی.ن.ك و په‌رۆشی و دڵسۆزی بۆ یه‌كێتی ریزهكانیو هێڵی بێباكی له‌یه‌كێتی‌و به‌خشكه‌یی كاركردن بۆ له‌به‌ریه‌ك ترازاندنی.
هه‌ڤاڵینه!
له دووه‌مین كۆنگرهشهوه، كهزانیی زۆربه‌ی زۆری كادری ناو ی.ن.ك-ی له‌گه‌لا نییه، كه‌وته پیلاندانان بۆ ده‌ستگه‌ری، هه‌رجاره بهبیانوویهكو به‌شێوه‌یه‌ك. هه‌موو هه‌وڵێكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵیا سودیان نه‌بوو. له‌دوا سه‌ره‌نجامدا، هه‌لی قۆزته‌وه بۆ هه‌ڵڕشتنی سیاسه‌تی كۆنهقینو پیلانه كۆنه‌كانی.
ده‌سته‌گه‌ریی نه‌وشیروان له‌لایه‌ن باڵی یه‌كێتیی خواز‌و دڵسۆز هه‌ستی پێكرابوو، ته‌نانه‌ت ناو به‌ناو بلاوكراوه‌ی ناوخۆشیان ده‌گه‌یشته ده‌ستمان، به‌لام به‌هیوا كۆنه‌كه‌ی خۆمان، هیوای پاراستنی یهكێتییو یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی چاوپۆشی لـێدهكراو هه‌وڵی دڵڕاگرتنی ده‌درا. ده‌ریش كه‌وت كه ئه‌م سیاسه‌ته، به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی تێك‌و پێكدانی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، ئه‌نجامی خوازراوی نه‌بوو بۆ رێگرتن له‌جیابونه‌وه. بڕیارێك بوو دابویانو بردیانهسهر. به‌لام هێڵی یه‌كێتیی پارێز، له‌ناو یه‌كێتیدا، بالاده‌ست مایه‌وه‌و یه‌كێتیش سه‌لماندییه‌وه كه به‌وان هه‌رگیز تێك ناچێ. به‌ڵكو زۆر ناخایه‌نێ یه‌كێتیی ده‌برێته‌وه سه‌ر رێبازه مێژووییه‌كه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی و كوردایه‌تیه‌كه‌ی. به چاكسازی‌و گۆڕانكاری‌و به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی مۆدێرنیشه‌وه.
ئاشكرابوونی دژایه‌تی (ی.ن.ك)
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان توانیبوی چوار ئه‌ندامی (م.س) له‌گه‌لا چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ده‌ستی به پیلان دانان بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی دژایه‌تی ی.ن.ك و لاوازكردن و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵته‌كاندنی، كرد.
خۆی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی تاقه‌تی حزبایه‌تی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه ده‌ستی له‌یه‌كێتی هه‌ڵگرت، به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كیش، كه پاشان ئاشكرابوو، داوای كرد كه بۆ دانانی (په‌یمانگایه‌كی ستراتیژی بۆ توێژینه‌وه) بۆ ی.ن.ك و حكومه‌تی ههرێمو كوردایه‌تی یارمه‌تی بدرێ.
سكرتێری گشتی سه‌ره‌ڕای بۆچوونی جیاواز له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، باوه‌ڕی پێكردو پاره‌ی كه داوای كرد (ده ملیۆن دۆلار)و گرده‌كه‌و هه‌ندێ شتی تری بۆ دابین كرد. ئه‌ویش له‌جیاتی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، كۆمپانیای وشه‌ی پێ دانا، ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌و رادیۆی پێ دانا‌و كه‌وته دژایه‌تی ی.ن.ك.
سكرتێری گشتی له‌ژێر گوشاری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و (م.س) به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆی بوون، له‌گه‌ڵیدا كه‌وته‌وه گفتوگۆ، له‌ئه‌نجامدا به‌ڵێنی دا پشتیوانی له‌پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی بكات، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانی حیزب و حكومه‌ت. ته‌نانه‌ت به‌شداریشی له داڕشتنی پرۆژه‌كه‌ی سكرتێری گشتی كرد كه پاشان بلاوكرایه‌وه.
كه‌چی له‌بنه‌وه هه‌ر خه‌ریكی پیلانگێڕی بوو.. ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌شی به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌پۆسته‌كانیان له‌ناو ی.ن.ك هه‌رچی توانیان بۆیان ئه‌نجام دا. له‌هه‌موو خراپتر‌و بێ ئهمهكتر، بلاوكردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی یه‌كێتی بوو له‌میدیاكاندا. كه ئه‌مه ناپاكی بوو به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌تی مه‌سئولیه‌ت. ئه‌وه‌بوو كه زانی له‌ناو خه‌ڵك ناڕه‌زایی هه‌یه، لیستی گۆڕانی هێنایه كایه‌وه بۆ دژایه‌تی ی.ن.ك. پێشتریش خۆی و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی، كه‌وتبونه هێرش بۆ سه‌ر ی.ن.ك و به‌درۆی سلێمانچێتی كردن، یه‌كێكه له‌و پروپاگه‌نده ناڕاستانه‌ی بلاویان كرده‌وه، گوایه ی.ن.ك مانگانه پاره‌یه‌كی زۆر وهردهگرێتو خه‌ڵكی سلێمانی لـێبێبهش كردووه! ئه‌وه‌ی راست بێت، راستیه‌كان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
1-ی.ن.ك ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێ بۆ (هـ.پ.ك)، شه‌هیدان، كه‌مئه‌ندامان، چهكو تفاقی (هـ.پ.ك)و ئینجا ی.ن.ك-ه.
2-ئه‌وه‌ی زیانی دارایی گه‌وره‌شی له سلێمانی دا، هه‌ر نه‌وشیروان و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی بوون، كه بونه هۆی بێبه‌شكردنی سلێمانی له نزیكه‌ی سێ هه‌زار ملیۆن دۆلار. چۆن؟
كۆریه‌كان له‌گه‌ل (س.گ) پێكهاتبوون كه هێزێكیان بهێننه معسكر سلام كه بۆ پاراستنی ئاسایش له عێراق به‌بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتبوون. به‌ڵێنیشیان دا كه نزیكه‌ی (3) هه‌زار ملیۆن دۆلار له‌چه‌ند ساڵێكدا له‌و ناوچه‌یه سه‌رف بكه‌ن، رێگه‌ی كارگه‌یه‌كی كۆری بده‌ن كه كارگه‌یه‌كی ئاسن له پێنجوێن دابنێت.
كه داوای كۆریه‌كان گه‌یشته (م.س) نه‌وشیروان و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی ره‌تیان كرده‌وه‌و گوتیان: نابێت بێنه ناوچه‌ی سلێمانی.
ئه‌وه‌بوو چونه هه‌ولێرو پاره‌یه‌كی زۆریان له هه‌ولێر سه‌رف كرد.؟ دیاره ده‌ستیان خۆش بێ. هه‌ولێریش شاری خۆشه‌ویست و پایته‌ختی خۆمانه، خه‌ڵكه‌كه‌شی خه‌ڵكی دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستی خۆمانن. ئه‌م راستییه‌م بۆیه باسكرد كه نیشانی بده‌ین ی.ن.ك هه‌میشه دڵسۆزی سلێمانی و خه‌ڵكه دلێرهكهی بووه، به‌لام نه‌وشیروان و ده‌سته‌كه‌ی رێگری ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و خێر‌و بێره به‌خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و پێنجوێن بگات!
سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی گۆڕانی گرده‌كه
گۆڕانی گرده‌كه، كه ده‌كاته گۆڕانی نه‌وشیروان، لهدهستپێكیهوه دژی ی.ن.ك كارده‌كات.
به‌لام سیاسه‌تی شاردراوه، یان نیمچه شاردراوه‌یان دژی كوردایه‌تی، دژی فیدراله، دژی یه‌كێتی خاكی كوردستانه، دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوكه بۆ باوه‌شی هه‌رێم، دژی (هـ.پ.ك)و یه‌كێتیی خه‌ڵكی كوردستانه. چۆن؟
1-دژایه‌تیكردنی (ی.ن.ك) بۆ هه‌موو خه‌ڵك و خۆمان ئاشكرا‌و روونه، بۆیه پێویستی به‌باسكردن نییه.
2-دژی فیدرالی كوردستانن: گه‌ر بۆیان بكرێ سلێمانی له هه‌رێم جیاده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌رێم پارچه پارچه ده‌كه‌ن، هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ خۆی لامهركهزیهتێكی هه‌بێت.
3-دژایه‌تی كوردایهتین: به‌نه‌هێشتنی ئه‌و كیانه سیاسیه‌ی كوردستان دژی ههرێمو فیدرالیه‌تی كوردستانن.
4-دژی هاتنه‌وه‌ی كه‌ركوكن بۆ سه‌ر كوردستان: هه‌رده‌م بهگوتهیهك جارێكیان ده‌ڵێ وا چه‌مچه‌مال و كفری و كه‌لار هاتۆته سه‌ر سلێمانی و زۆربه‌ی نه‌وت و غاز له‌وێیه: ئیتر ئێمه بۆ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌را بكه‌ین؟ جارێكی تریان ده‌ڵێ: با كه‌ركوك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت! له‌هه‌ردوو جاردا كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم!
5-لای هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی عیراقی ده‌ڵێ (هـ.پ.ك) زیاده‌یه‌و پێویستمان پێی نه‌ماوه.
6-هه‌ندێ جاریان نه‌وشیروان به‌ئاشكرا ده‌ڵێ بادینی كورد نین، كه‌ركوكی كه‌س نازانێ چین؟ هه‌ولێریش (قسه‌ی قێزه‌ون ده‌كات)، بۆیه هه‌ر سلێمانیمان به‌سه:
جا هه‌ڤاڵینه: ئێمه پێویسته كه له‌سه‌ر گۆڕانی نه‌وشیروان ده‌نووسین، ئه‌م راستیانه بۆ خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه. نه‌ك شتی شه‌خسیه‌كانیان. پێویسته خه‌ته‌ری ئه‌و سیاسه‌ت چه‌وته‌یان ریسوا بكه‌ین.
هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌م راستیه‌ش بۆ خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و گۆڕانه پێویسته به نه‌وشیروان ناكرێت، به‌ڵكو به ی.ن.ك و پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه ئه‌وان دژایه‌تیان ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌م راستیه بۆ خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه كه بۆچی: له سه‌رۆك جاشه بابه‌لباب خائینهكانهوه، تا سه‌ر مه‌لا كرێكار، تا سه‌ر جاشه هاره‌كانی خۆماڵی، تا سه‌ر كۆنه جاسوس و كۆنه به‌عسی، هه‌روه‌ها باڵی تۆرانی جه‌بهه‌ی توركمانی، به‌گه‌رمی ده‌نگیان بۆ دان؟ ئایا له‌دژی پارتی و ی.ن.ك و حكومه‌تی هه‌رێم و كوردایه‌تی نه‌بوو؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژانی (29-30-31/10/2009) له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانیدا، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له(1600) هه‌ڤاڵ چواره‌مین پلینۆمی به‌ست، ئه‌گه‌ر:
یه‌كه‌مین پلینۆم (1989- زه‌ڵێ)، سه‌ره‌ڕای یه‌كخستنی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی شۆڕشگێڕان) له‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئه‌نفاله‌كاندا، لایه‌نی گه‌ش و خامۆشی هه‌بووبێ.
وێراش