بارزانی : پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان ئەو ڕێگە ڕاست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر کردووە

0

بارزانی : پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان ئەو ڕێگە ڕاست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر کردووە

نوچەنێتbarzanii

مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت”وێڕای پاڵپشتی و پێشوازی لەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەڵان،  پێمان وایە ئەوەیان ئەو ڕێگە ڕاست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر كردووە كە پرسی كورد سیاسییە. ئەو پرسە نە لەڕێگەی سەربازی و نەیش بە شێوازی چەكداری چارەسەر ناكرێت”.

هەر لە پەیامەکەیدا بارزانی داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات”بە جیدی هاوكار بن بۆ ئەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی لە ئاراستەی جێبەجێبوون و بەرقەراربوونی ئاشتی و چارەسەربوونی سیاسی و ئاشتیانەی پرسی كورد بهاوێژرێت”.

دەقی پەیامی سەرۆکی کوردستان، بە بۆنەی پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەڵان
پەیامەكەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەورۆزی ئەمساڵدا كە تێیدا داوای كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و گرتنەبەری شێوازی سیاسی و دیموكراتیانە دەكات هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی پرسی كورد. وێڕای پاڵپشتی و پێشوازی لەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەڵان پێمان وایە ئەوەیان ئەو ڕێگە ڕاست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر كردووە كە پرسی كورد سیاسییە. ئەو پرسە نە لەڕێگەی سەربازی و نەیش بە شێوازی چەكداری چارەسەر ناكرێت.
پڕۆسەی ئاشتی بابەتێكە پێویستی بە پابەندبوون بە پڕەنسیپی سەرخستنی ئاشتی و پشوودرێژیی هەموو لایەك هەیە و پێویستە وەك ستراتیژییەك سەیر بكرێت نەك تاكتیكێكی سیاسی و كاتی. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بە جیدی هاوكار بن بۆ ئەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی لە ئاراستەی جێبەجێبوون و بەرقەراربوونی ئاشتی و چارەسەربوونی سیاسی و ئاشتیانەی پرسی كورد بهاوێژرێت. هەرێمی كوردستانیش وەك چۆن ساڵانی پێشوو ئامادەی یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی بووە ئێستایش ئامادەیە بە هەموو تواناییەكییەوە یارمەتیی هەر دوولا بدات بۆ سەرخستنی ئاشتی و چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد لە توركیا.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2013

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com