نەوشیروان مستەفا بۆ سەرکردە نارازییەکانی گۆڕان: داواکانتان جێ بەجێناکەین، تا رادێن و فێر ده‌بن و تێده‌گه‌ن کاتی دەوێ

0

SARKRDAنەوشیروان مستەفا بۆ سەرکردە نارازییەکانی گۆڕان: داواکانتان جێ بەجێناکەین، تا رادێن و فێر ده‌بن و تێده‌گه‌ن کاتی دەوێ
نوچەنێت
لەدواین هەوڵەکانی چارەسەری کێشەی سەرکردە ناڕازییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەپرۆژەیەکدا بۆ نەوشیروان مستەفا، داوایانکرد جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێنرێتەوە، لەوەڵامی ئەو پرۆژەیەشدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دواکاریی ئەو سەرکردانەی رەتکردەوەو رایگەیاند ئەو جڤاتە هەڵناوەشێتەوە، وتی”ئێمه‌ ساغبوینه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جێگیر كردن و تۆكمه‌كردنی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی”.
بەپێی زانیاریەکانیارییەکان * “سێ سه‌رکرده‌ ناڕازیه‌که‌ی بزوتنەوەی گۆڕان (عوسمان حاجی مه‌حمود، قادری حاجی عه‌لی‌و سالار عه‌زیز) له‌پرۆژه‌یه‌کدا که‌ ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایان کردووه،‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ ناوخۆییه‌کانیان، جه‌خت له‌سه‌ر داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی ده‌که‌نه‌وه‌‌و به‌پێویستی ده‌زانن راوێژ هه‌بێت‌و کۆنگره‌ش ببه‌سترێت.
لای خۆشیەوە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبەرنامەی روو بەڕوو کەناڵی کەی ئێن ئێن، بەرەتکردنەوە وەڵامی پرۆژەی سێ سەکردەکەی دایەوە و هەڵوەشاندنەوەی جڤاتەکەی رەتکردەوە.
نەوشیروان مسەتەفا ناراستەوخۆ ئەو قسانەی رەتکردەوە، کە رەخنەیان لەوە دەگرت، بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن خودی نەوشیروان مستەفاوە سەرکردایەتی دەکرێت، بێ خوێندنەوەی رای ئەوانی تر و تاک لایەنە بڕیار دەدات، و وتی ” ئێمه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی پێشودا شه‌ش رێنماییمان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، دو رێنماییان ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌زگا سه‌ركردایه‌تیانه‌ن كه‌ له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كارده‌كه‌ن، یه‌كێكیان جڤاتی نیشتیمانیه‌، یه‌كێكیان جڤاتی گشتییه‌، كه‌ هێشتا هه‌ردوكیان به‌ ناته‌واوه‌تی ماونه‌ته‌وه‌ و ناته‌واوه‌تیه‌كانمان پڕنه‌كردوته‌وه‌، ده‌زگای سه‌ركردایه‌تی له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ ئێمه‌ هیچ سه‌ركردایه‌تییه‌كی نهێنیمان نییه‌، هیچ سه‌ركردایه‌تی جیاوازمان نییه”‌.
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەو بەرنامەیەدا لە داواکاری و رەخنەی سەرکردە ناڕازییەکانی بزوتنەوەکەی کەمکردەوەو وای ناوبردن، کە ئەو جۆرە سەرکردایەتیە تازە و تا ئەوان فێری دەبن کاتی دەوێت، وتیشی”له‌ دو سێ ساڵی رابردودا سه‌دان پرۆژه‌ی جیاجیامان بۆهاتوه‌، سه‌دان نامه‌مان بۆ هاتوه‌، سه‌ردان پێشنیاری جۆراو جۆرمان بۆهاتوه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن خۆمان رێكبخه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئێمه‌ زۆر تازه‌یه‌، نمونه‌كه‌ی له‌ كوردستاندا زۆر تازه‌یه‌، ره‌نگه‌ له‌چاو هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی دراوسێشماندا تازه‌بێت، بۆیه‌ هه‌زمكردنی ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌تا رادێن له‌سه‌ری و فێری ده‌بن و لێی تێده‌گه‌ن، تۆزێك ده‌خایه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاساییه‌ هه‌ندێك كه‌س نامه‌ی ناڕه‌زایی بنێرێت”.
نەوشیروامستەفا، هەر لەو بەرنامەیەدا وەکو وەڵام بۆ داواکاریی سەرکردە ناڕازییەکانی بزوتنەوەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی جڤاتی نیشتیمانی دڵنیایی کردنەوە کە ئەو جڤاتە هەڵناوەشێتەوە، رایگەیاند” ئێمه‌ ساغبوینه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جێگیر كردن و تۆكمه‌كردنی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا هه‌رچی پرۆژه‌ و پێشنیارێكمان بۆ بێت بێگومان به‌هه‌ند وه‌ریده‌گرین”.

* زانیاری لەسەر پرۆژەی سێ سەرکردەکە لەهاوڵاتی وەرگیراوە

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com