لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رووداوه‌كانی دوێنێ ئێواره ده‌خاته ئه‌ستۆی حیزبه ئیسلامییه‌كان
نوچه‌نێت: سلێمانی
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بە نوچه‌نێت دراوه، رووداوه‌كانی دوێنێ ئێواره‌ی شاری سلێمانی ده‌خاته ئه‌ستۆی حیزبه ئیسلامییه‌كان، هاوكات هۆشداریشیان پێده‌دات، كه سلێمانی به‌وان تێك ناچێت و پیلانه‌كانیشیان زینده به چاڵ ده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی شاره‌كه‌تان به قه‌ده‌ر بیلبیله‌ی چاوه‌كانتان خۆش ئه‌وێ، ئه‌مڕۆ ئێواره پیلانێكی نوێتری چه‌ند هێزێكتان بینی، كه له په‌نا نوێژی هه‌ینی و به ناوی ئیسلامه‌تییه‌وه، كه ئیسلام له‌و جۆره ره‌فتاره قێزه‌ونانه بێ به‌رییه، به چاوی خۆتان بینیتان كه هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی خۆپیشاندانی ئه‌وژماره‌یه له هاووڵاتیانی سلێمانیان كردۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له پشت داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه، پیلانی شێواندنی هه‌رچی زۆرتری شار و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جێ به‌جێ بكه‌ن”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كدا هاتووه “دوا قسه‌شمان بۆ ئاژاوه‌گێڕان و ئه‌و ده‌ستانه‌ش كه له پشتییانه‌وه‌ن، هۆشداری دانه پێیان و ئه‌بێ ئیتر له‌وه بگه‌ن كه سلێمانی شاره حه‌یاته‌كه‌یه‌و به‌وان وێران ناكرێ، به‌ڵكو پیلانه‌كانی ئه‌وان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرێن”.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
به یاننامه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی له‌باره‌ی ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
– هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
– خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی
وه‌كو هه‌موولایه‌كتان ئاگادارن، پتر له چل رۆژه شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان به بارودۆخێكی ئاڵۆز و نه‌خوازراودا تێ ئه‌په‌ڕێ، كه به داخه‌وه به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و پۆلیسی حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون و جگه له‌مه زیانی زۆری به ژیانی ئاسایی خه‌ڵك و كاروكاسبیان گه‌یاندووه‌و نیگه‌رانیێكی زۆریش له ناو هاووڵاتیاندا دروست كردووه.
هه‌مدیسان وه‌ك خۆتان له نزیكه‌وه ئاگادارن و ئه‌یبینن، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت و هێزه‌كانی پۆلیس، به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه دانیان به خۆیاندا گرتووه‌و به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار یاسایی و مه‌ده‌نیانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان و له‌گه‌ڵ له رێده‌ركردنه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان كردووه، كه ئێمه ستایشی ئه‌و رۆڵه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌كه‌ین و پێشمان وایه كه ئه‌و هێزانه شایسته‌ی رێزلێنانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیشن.
به‌ڵام، به داخه‌وه دیاره هێشتا كه‌سان و لایه‌نی ئه‌وتۆ هه‌ن كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ره‌فتاری یاسایی و مه‌ده‌نیه‌یانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له لایێك و هه‌روا خۆپیشاندانی ئه‌و به‌شه له هاووڵاتیان كه هه‌وڵیان داوه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دوور له توند‌و تیژی خۆپیشاندان بكه‌ن، و هه‌موو تواناكانی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زۆرتر به‌رن و ئاژاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له سلێمانی و هێندێ له شار و شارۆچكه‌كانی تردا بنێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانه‌دا، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی، وه‌ك رۆژانی پێشووتر، له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیدا نوێژی سیاسی هه‌ینیان ئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاماده‌بووانی به‌رده‌ركی سه‌را به‌ره‌و چه‌ند شه‌قامێكی تر رۆیشتن و به به‌رد و دار، شووشه‌ی هه‌ندێ ناوه‌ندی بازرگانیان كرده نیشان و هه‌روا هێڕشیان كرده سه‌ر ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، كه به‌و په‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی و یاساپارێزییه‌وه، به هۆكاری مه‌ده‌نیانه رێ‌یان لێگرتن تا شه‌قامه‌كان له‌به‌رده‌م رێبواراندا نه‌گرن و تایه له‌سه‌ر جاده‌كاندا نه‌سووتێنن و زیان به دوكان و بازاڕ‌و خانووه‌كانی ئه‌و شه‌قامانه نه‌گه‌یه‌نن، به تایبه‌ت له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا كه ڕۆژی هه‌ینییه و له سه‌دا نه‌وه‌تی خه‌ڵكی شار سه‌رگه‌رمی گه‌شت وگوزارن. به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌و په‌لامار ده‌رانه، كه له خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را جیابوونه‌وه، ئاژه‌وه‌گێڕییان په‌ره پێداو ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس نه‌بوونایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو، كه چه‌ندین ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌و شه‌قامانه بسووتێنرێن و كه‌ل وپه‌له‌كانیشیان به تاڵان ببردرێن.
له هه‌وڵی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار‌و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه ئاژاوه‌گێڕه‌كان تا خۆرئاوابوون كردبوویانه مه‌یدانی ئاژه‌وه‌گێڕی خۆیان، هێزه‌كانی پۆلیس نزیك به شه‌ست كه‌سیان به به‌ردو دارلاستیك بریندار بوون، هه‌روا چه‌ند كه‌سێكیش له ئاژاوه‌گێڕه‌كان و چه‌ند هاووڵاتیێك و میدیاكارێكیش به‌به‌رده فڕكانێی ئه‌وان بریندار بوون. شایانی باسه كه له ناو ئاژاوه‌گێڕه‌كاندا چه‌ند كه‌سێكی چه‌كداریش هه‌بوون.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی شاره‌كه‌تان به قه‌ده‌ر بیلبیله‌ی چاوه‌كانتان خۆش ئه‌وێ.
ئه‌مڕۆ ئێواره پیلانێكی نوێتری چه‌ند هێزێكتان بینی، كه له په‌نا نوێژی هه‌ینی و به ناوی ئیسلامه‌تییه‌وه، كه ئیسلام له‌و جۆره ره‌فتاره قێزه‌ونانه بێ به‌رییه، به چاوی خۆتان بینیتان كه هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی خۆپیشاندانی ئه‌وژماره‌یه له هاووڵاتیانی سلێمانیان كردۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له پشت داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه، پیلانی شێواندنی هه‌رچی زۆرتری شار و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جێ به‌جێ بكه‌ن.
بۆیه، به پێویستی ئه‌زانین، هه‌موو لایه‌كتان له‌مه‌ترسی ئه‌و پیلانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و داواشتان لێ بكه‌ین، كه به‌رگری له شاره جوانه‌كه‌تان بكه‌ن و هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس بن بۆ ڕێگرتن له هه‌ر كارێكی ئاژاوه‌گێڕی.
وه‌ك چۆن به پێویستیشی ئه‌زانین، ئه‌و لایه‌نانه‌ش به توندی ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه له پشت پیرۆزی ئیسلام و له پشت ره‌وایی مافی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه گه‌ره‌كیانه شار و شارنشینی خه‌ڵكی تێك بده‌ن و پێیان بڵێین:
سلێمانی بێ خاوه‌ن نیه، چونكه هه‌م خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روا حزبه سیاسییه به‌په‌رۆشه‌كانی كوردستانیش خاوه‌ندارێتی له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئه‌كه‌ن و ئه‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه‌ش كه ئه‌مڕۆ ئێواره به فیتی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ویستیان سیناریۆیه‌كی خوێناوی له سلێمانیدا بخوڵقێنن و ئاژاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بنێنه‌وه، نه‌ك هه‌ر نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكه‌ن، به‌ڵكو كه‌سانێكن، تا ئه‌وپه‌ڕی به كلتوری شار‌و خۆشه‌ویستی سلێمانییه‌كان بۆ شاره‌كه‌یان نامۆ و ناكۆكن و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و ناخیان پڕكراوه له قین به‌رامبه‌ر سلێمانی ویستی و ژیان ویستی سلێمانییه‌كان، به جۆرێك كه هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵیان پڕاوپڕه له ویستی وێرانكردنی شار و سه‌رگه‌ردانی هاوشارییه خۆشه‌ویسته‌كانمان.
دوا قسه‌شمان بۆ ئاژاوه‌گێڕان و ئه‌و ده‌ستانه‌ش كه له پشتییانه‌وه‌ن، هۆشداری دانه پێیان و ئه‌بێ ئیتر له‌وه بگه‌ن كه سلێمانی شاره حه‌یاته‌كه‌یه‌و به‌وان وێران ناكرێ، به‌ڵكو پیلانه‌كانی ئه‌وان زینده‌به‌چاڵ ئه‌كرێن.
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی
ئێواره‌ی یه‌كی نیسانی 2011