نوچەنێت
جەعفەر حامیدی، کەسایەتی سیاسی و کەسی یەکەمی هاوبیرانی دیموکرات (رۆژهەلاتی کوردستان) لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت “ئه‌مریكا، به پێی سیاسه‌تی سەرۆک ترامپ ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌ڵانه راست بكاته‌وه، كه سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و له سه‌ر ئێران كردوویانه. به‌ڵام به پێی ئه‌زموون له سه‌ر كرده‌وه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌دژی وڵاتێكی دیكه، ئه‌مریكا تا بۆی بكرێ، له گه‌ڵ ئێران ناكه‌وێته شه‌ڕه‌وه”.
نوچەنێت: بەڕای ئێوە ئامانجی ئەمریکا لە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارن چییە؟
جەعفەر حامیدی: ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا یه‌ك ئامانجی نییه له به تێرۆریست ناساندنی پاسدارانی ئێرانی؛ پێش هەمووشت ئه‌مریكا، به پێی سیاسه‌تی سەرۆک ترامپ ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌ڵانه راست بكاته‌وه، كه سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و له سه‌ر ئێران كردوویانه. هه‌ر وه‌ها ئه‌م بڕیاره‌ی تڕا‌مپ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی روونه به كرده‌وه‌ی تێرۆریستی رۆژی گرتنی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له تاران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌و كاتیشه‌وه، كه نزیك به ٤٠ ساڵ تێپه‌ڕبووه، به ده‌یان جار ئێران هه‌نگاوی له دژی به‌رژه‌وه‌ندیی و هاوڵاتیانی ئه‌مریكایی ئه‌نجام داوه. ئه‌مریكا ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كاندا زیاتر له ٦٠٠ كه‌س ئه‌مریكایی له لایه‌ن ئێرانه‌وه، گیراون، ئه‌شكه‌نجه دراون و ته‌نانه‌ت له پێكدادانی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا كوژراویشن.
“ئه‌مه‌ریكا، نایه‌وێ ده‌ره‌تانی
چالاكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وه‌ك پێشوو به ئێران بدات”
هەروەها ئه‌وه‌ش روونه، كه ئه‌مریكا ده‌یزانی، كه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی پشتیوان په‌یدا ده‌بێ؛ ئێستا ده‌بینین وڵاته‌كانی ئیسرائیل، عه‌ره‌بستانی سعودیە، به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن و تاڕاده‌یه‌كیش میسر، له گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ دان. ئه‌وه دوو رۆژ له بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ده‌گوزه‌رێ، كه‌چی ئەوروپا، به تایبه‌ت یه‌كێتی ئەوروپا، هیچ دژكردوه‌یه‌كیان نیشان نه‌داوه. ته‌نیا فه‌رانسا وه‌ك ریش سپی داوای له دوو لایه‌ن كردووه، كه كێشه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌كه‌نه‌وه. تا ئێستاش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گرینگی كرداری و ئاسایشی له بواری سیاسی – ئابووری و نیزامی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه ئامانجه‌كه روونه و ئه‌مه‌ریكا، نایه‌وێ ده‌ره‌تانی چالاكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك پێشوو به ئێران بدات. به واتایه‌كی تر، كۆتایی به سه‌ركێشییه‌كانی ئێران دێت و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئێرانه‌ی بۆ قبووڵ ناكرێ، كه تا ئێستا خۆی پێناسه‌كردووه.
نوچەنێت: پێتانوایە راستەوخۆ رژێمی ئێرانی بەگشتی کردبێتە ئامانج ؟
جەعفەر حامیدی: به‌ڵێ، هێڵی ستارتی دژایه‌تی ئێرانی ئاخوندی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پارساڵ به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێكهاتنی ئه‌تۆمی كێشرا. پڕێزیدێنت ترامپ ، ئه‌مساڵیش به سیاسه‌تی به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران وهه‌روه‌ها به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدانی كۆی ده‌وڵه‌تی ئاخوندی، بڕیاری کۆتایی خۆی دا؛ بڕیارێك، كه ئێرانی سه‌ركێش پاشه‌كشه پێبكات بۆ ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانی.
نوچەنێت: لەو بڕوایەدان کاردانەوەی ئێران چۆن دەبێ ؟
جەعفەر حامیدی: به‌ر له‌وه باس له‌كاردانه‌وه‌ی ئێران چۆن ده‌بێ بكه‌ین، پێویسته له‌و پر‌سه بكۆڵینه‌وه، كه ئێران چی له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا‌له ده‌ست دێ؟ ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ك خۆی ڕێكلامی بۆ ده‌كا، دژی هێزه نیزامییه‌كان و باقی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه هه‌نگاو هه‌ڵێنێ، ئه‌وه تێرۆریستبوون و سه‌ركێشی ئێران ئاشكراتر ده‌بێ و جهانی پێشكه‌وتوو و نۆڕمی ئاسایشی ئابووریی بازاڕی ئازادی جیهانی، زۆر تر له ئێران دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش پشتی سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئێران ده‌گرن.
“ده‌ره‌تانێك بۆ پیلانگێڕی
ئێران لە ناوچەکە نەماوە”
هه‌ر وه‌ها شێمانه ده‌كرێ، كه ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ، پێش به سه‌ركرده و ده‌مڕاستی وڵاتان بگرێ؛ بچنه كۆڕی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ئێران به دژی ئه‌مه‌ریكا، هۆی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه، كه كاتێك باس له بیر‌و ڕای گشتی جهانی ده‌كه‌ین، به‌ر له هه‌ر شتێك باسی وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه. ئه‌و وڵاتانه‌ش هه‌ر كامه‌یان به‌ته‌نیا یان دوو، دوو و سێ ، سێ گرێدراوی كۆمه‌ڵێك پرسی كۆمپلێكسی ئابوورین وئه‌وه‌ش ده‌زانین، كه سه‌رچاوه‌كانی ئابووری جیهانی له رێگه‌یه‌ك یان له چه‌ندین ڕێگه‌وه به ئابووریی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی ئه‌مه‌ریكاوه گرێدراون. بۆیه هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك بۆی نییه و ناتوانێ، وه‌ك هه‌ستی دڵ و یان پێناسه‌كردنی ترامپ وه‌ك توندئاژۆ دژبه ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ، هاوسۆزی له گه‌ڵ ئێران بكه‌ن. به‌ڵكه نۆڕمی سیستیماتیكی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌خاته به‌ر ده‌می سه‌ركرده‌ی وڵاتان، كه بزانن به‌رژه‌وه‌ندییان له ئه‌مریكا، چه‌ند قاتی به‌رژه‌وه‌یانه تا له گه‌ڵ ئێران. كه‌وایه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه ئه‌وه‌یه كه ئێران بزانێ به ته‌نیا ده‌كه‌وێته‌وه هیچی له دژی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست نایه؛ بۆیه ئه‌و هه‌ڵا و هه‌نگامه‌یه‌ی ئاخونده‌كان سازیان كردووه، له گه‌ڵ واقیع یه‌ك ناگرێته‌وه.
نوچەنێت: پێتانوایە کارگەری گەورەی لە ناچەکە دەبێ؟
جەعفەر حامیدی: سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا له ژێر رێبه‌ری ترامپ، به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ له مێژووی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێ. له‌و خوێندنه‌وه نوێیه‌دا، ده‌ره‌تانێك بۆ پیلانگێڕی ئێران، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لەناوبردنی ئیسرائیل و هه‌ول بۆ رووخاندنی ئالی سعوودی و پشتیوانی كردنی له هێزه ده‌مارگرژه تێرۆریسته‌كانی ناوچه نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی له خۆیدا، شێوه گۆڕانكارییەك دێنێته ئاراوه. دیاره ئه‌گه‌ر بڵێین، كه‌عێڕاق و سووریه‌ش به هۆی بوونی كورده‌وه، ده‌كه‌ونه ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه و ده‌ستی ئێران له‌و دوو وڵاته‌ش كورت ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری زیاتریش ببین.
نوچەنێت: کاریگەرییە ناوخۆییەکانی (لەسەر ناوخۆی ئێران) بڕیارەکەی ترەمپ چی دەبێ؟
جەعفەر حامیدی: ئه‌و رژێمه به هۆی تایبه‌تمه‌ندكانیه‌وه، جیاوازه له رژێمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه، هیچ رژێمێكی داگیركه‌ر به ئه‌ندازه‌ی رژێمی ئیسلامی، كادری ئیده‌ئۆلۆژیكی نییه؛ به ده‌یان هه‌زار سیقه‌تولئیسلام، حوجه‌تولئیسلام، ئیمام جومعه و ئایه‌توڵڵا، چاره‌نووس و بوونیان به مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه له سه‌ر بنه‌مای دینی، ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قیه‌ی شێعه‌گه‌ری، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتبێ بۆ راگرتنی رژێمه‌كه‌یان هه‌وڵیان داوه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، رێژیمی ئاخوندی چڵه‌پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی شێعه‌گه‌ری و ئاخوندییه، كه له سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌ی بیری شێعه‌گه‌ری له ماوه‌ی ٨٠٠ ساڵی ڕابردوو دامه‌زراوه. كه‌وابوو، بۆمان هه‌یه بڵێین، كه رووخانی رژێم هه‌روا به ئاسانی وه‌ك رووخانی دیكتاتۆره‌كانی دیكه نابێ.
“ئێران له چه‌ند لاوه
هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی
كه‌وتۆته سه‌ر”
به‌و حاڵه‌ش وه‌ك ده‌بینین هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری به توانا، له ئێران‌دا نییه، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رژێم. به‌ڵام رێژیم له لایه‌ك بۆ خۆی خوڵقێنه‌ری كۆمه‌ڵێك قه‌یرانه، وه‌ك هه‌ڕه‌شه له دراوسێكانی، دژایه‌تیكردنی نۆرمی باوی جیهانی و كرده‌وه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بیری ئاخوندی و له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له گه‌ڵ بوونی بیر‌و باوه‌ڕی ئاینیش، ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و‌بڕوایه، كه نیزامی ئاخوندی “درۆزن، دز، بێ به‌رنامه و دواکەوتووە. دیاره نه‌ته‌وه‌كانی شوێنه جۆربه‌جۆره‌كان، له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان دژی رژێم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی راوه‌ستاون. ئه‌و چه‌ند بواره دنیایه‌ك ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ رژێم دروست كردووه. هەروەها وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئێرانیش به روونی ده‌ریده‌خات، كه رژێم له چه‌ند لاوه هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی كه‌وتۆته سه‌ر.
له‌و روانگه‌یه‌وه لێبڕاوی ئه‌مه‌ریكا بۆ به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران و به نایاسایی پێناسه‌كردنی تێگڕایی رژێمەکە، ئه‌و به‌رچاوروونییه ده‌دا به كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك و به‌ر له هه‌مووان به‌خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه زیاتر باوه‌ڕبه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنن و متمانه‌یان به مانه‌وه‌ی رژێم نه‌مێنێ. به‌تایبه‌ت ئێستا، كه ده‌بینین هیچ وڵاتێك دژ به ئه‌مه‌ریكا پشتی ئێرانی نه‌گرتووه، خه‌ڵك باشتر له دژیگه‌لی بوونی رژێم تێده‌گه‌ن. به گشتی فشار و راوه‌ستانی نێوخۆیی زیاد ده‌بێ و به‌ره به‌ره ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه نێوخۆییه‌كانیش ده‌بینین.
نوچەنێت: ئایا بەریەک کەوتنی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە رووی سەربازییەوە چاوەڕوان دەکرێ ؟
جەعفەر حامیدی: بۆچوونی به‌نده ئه‌وه‌یه، كه بڕیاری ترەمپ، تاكه كه‌سی و له رووی هه‌ڵچوونه‌وه نییه، به‌ڵكه به پێچه‌وانه ده‌ستگاكانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، و هه‌ر وه‌ها ستراتێژیسته‌كانی ئه‌مریكایی، ئاگادار و شوێندانه‌ربوون له سه‌ر بڕیاری ترەمپ، ئه‌و ده‌ستگا و دامه‌زراوانه‌ش، هه‌رگیز به بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی گرفت و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و جۆره بڕیارانه، هه‌ر وا له خۆوه ڕازامه‌ندی بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ناساندنی هێزی نیزامی وڵاتێكی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك تێرۆریست، ده‌رناكه‌ن.
“شه‌ڕ دژی سوپای پاسداران،
شه‌ڕه دژی تێرۆریست”
به‌ڵام به پێی ئه‌زموون له سه‌ر كرده‌وه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌دژی وڵاتێكی دیكه، ئه‌مریكا تا بۆی بكرێ، له گه‌ڵ ئێران ناكه‌وێته شه‌ڕه‌وه. ئه‌زموون و ناسینم له سه‌ر كلتووری ده‌سه‌ڵاتی حاكم و فارسه شۆڤییه‌نیسته‌كان ئه‌وه‌م پێده‌ڵێ، كه ئێران به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی نایه‌وێ و ناشتوانێ گرفت بۆ ئه‌مریكا و هێزه سەربازییەکانی له ناوچه‌كه‌دا دروست بكات. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره رێگه خۆشكه‌ره بۆ سێ لایه‌ن، كه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، به‌ر له‌هه‌موان ئیسڕائیل، دواتر عه‌ره‌بستانی سعوودیە و هه‌روه‌ها هێزی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌وان له ژێر ناوی “شه‌ڕ دژی سوپای پاسداران، شه‌ڕه دژی تێرۆریست”، بۆیان ئاسانتر ده‌بێ هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم.