سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی بەیاننامەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەداتەوە:
كیشه‌ی شه‌قامی ئه‌مرۆی سلێمانی وناوچه‌كانی تری كوردستان، به‌دابه‌ش كردنی تۆمه‌ت ودروست كردنی سیناریۆی جۆراوجۆ چاره‌سه‌ر ناكریت
هه‌موو توند وتیژیه‌ك كه رووده‌دات ده‌سه‌لات به‌رپرسی یه‌كه‌مه
وه‌ك لیستی كۆمه‌لی ئیسلامی پشتیوانی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات ده‌كه‌ینه‌وه
به‌دریژایی كاروانی كۆمه‌لی ئیسلامی هه‌میشه سته‌م له ئه‌ندامان ولایه‌نگرانمان كراوه وئیمه‌ش له‌پیناو پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێم په‌نامان بۆ به‌كارهینانی هیز وتوندوتیژی نه‌بردووه
ئیمه ململانی سیاسی ده‌كه‌ین له كوردستان نه‌ك ململانیی سه‌ربازی
رزگار/ تایبەت بەنوچەنێت
ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان تایبەت بەنوچەنێت وەڵامی بەیاننامەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت کە کۆمەڵی ئیسلامی هیچ کات لەگەڵ توندوتیژی نەبووە چ لەلایەن دەسەڵات و چ لەلایەن خۆپیشاندرانەوە و وتیشی”كیشه‌ی شه‌قامی ئه‌مرۆی سلێمانی و ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌دابه‌ش كردنی تۆمه‌ت ودروست كردنی سیناریۆی جۆراوجۆ چاره‌سه‌ر ناكریت.
ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان، لەباری پرسی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و راگەیەنراوی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بەنوچەنێت دواو سەرەتا لەسەر پرسی خۆپیشاندان بۆ نوچەنێت وتی” به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان، خۆپیشاندان مافیكی سروشتی هه‌مووهاووڵاتیانه، مافیكی ده‌ستوریه و هه‌مووچین وتویژه‌كان بۆیان هه‌یه له‌ریگای خۆپیشاندانه‌وه ته‌عبیر له‌راو بیربۆچونی خۆیان بكه‌ن وداخوازیه‌كانیان رابگه‌ینن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی دوپاتکردوە، کە حزبەکەی لەدژی توندوتیژیەو رایگەیاند”ئیمه هه‌میشه وبه‌رده‌وام ئه‌وه‌مان دوپات كردوه‌ته‌وه كه ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژیه‌ك ده‌كه‌ین چ له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بیت یان له‌لایه‌ن خۆپیشاندرانه‌وه بیت، ئه‌وه‌شمان بۆرای گشتی دوپات كردوه‌ته‌وه، كه داخوازی ماف وخواسته‌كان ده‌بیت به‌شیوه‌یه‌كی هیمانه‌و وئاشتیانه بیت و نابیت په‌نا ببریته به‌ر توندوتیژی وده‌ست دریژی كردنه سه‌رسامانی گشتی وتایبه‌تی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیزێكی ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نیه و باوه‌ریشمان وایه كه توندوتیژی هیچ ده‌رئه‌نجامیكی نابێت”.
قادر بەڵگەی دژایەتی حزبەکەی بۆ توندوتیژی بەوە خستەڕوو کە”به‌رده‌وام توندوتیژی به‌كارهاتوه به‌رانبه‌ر به‌ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كوردستان، به‌گرتن وهه‌ره‌شه كردن و ده‌ركردنیان له‌وه‌زیفه، دوا نمونه‌ش ده‌ست گیركردرنی مامۆستا كامه‌ران له سلیمانی و ده‌ركردنی مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی له هه‌ولیر و هه‌ره‌شه كردن له به‌رپرسی رادیۆی مه‌خمور، به‌ڵام ئیمه له به‌رانبه‌رداهه‌میشه رێگای یاسای وسیاسیمان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ئازادكردن و لادانی ئه‌و سته‌مانه به‌سه‌ر ئه‌ندامانمانه‌وه هەیە نه‌ك توندوتیژی به‌كارهینان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستمان بووه به به‌رده‌وامی نه‌ك له‌م بارودخه‌شدا به‌ڵكو به‌دریژایی كاروانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌میشه سته‌م له ئه‌ندامان ولایه‌نگرانمان كراوه و ئیمه‌ش له‌پیناو پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێم وبه‌رقراركردنی ئاشتی په‌نامان بۆ به‌كارهینانی هیز وتوندوتیژی نه‌بردووه چونكه ئیمه بریارمان داوه هیزێكی سیاسین وململانی سیاسی ده‌كه‌ین له كوردستان نه‌ك ململانێی سه‌ربازی”.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بەیاننامەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی بەتۆمەت ناو دەبات و دەڵێت” ئیمه هه‌موو ئەو تۆمه‌تانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی سلیمانی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به خویندنه‌وه‌یه‌كی هه‌له‌ی ده‌زانین بۆروداوه‌كانی كوردستان، پاشان كیشه‌ی شه‌قامی ئه‌مرۆی سلێمانی وناوچه‌كانی تری كوردستان، به‌دابه‌ش كردنی تۆمه‌ت ودروست كردنی سیناریۆی جۆراوجۆ چاره‌سه‌ر ناكریت، من خۆم ئیستا له لیژنه‌ی دیالۆگی نیشمانیداین وخۆمان به‌به‌شیك له‌چاره‌سه‌رده‌زانین، به‌ڵام بریاردانی چاره‌سه‌ر كردن وده‌ست پیكردنی چاكسازی له‌لای ده‌سه‌لاته، ته‌نها ریگا چاره ئه‌وه‌یه هه‌ردووحزبی ده‌سه‌لات ده‌ست بكه‌ن به‌جێ به‌جێكردنی داخوازی خۆپیشانده‌ران، داخوازیه هه‌نوكیه‌كان وداخوازیه بنه‌ره‌تیه‌كان كه‌خواستی هه‌مووهاووڵاتیانی كوردستانه، وه هه‌موو توند وتیژیه‌ك كه رووده‌دات ده‌سه‌ڵات به‌رپرسی یه‌كه‌مه، ئیمه وه‌ك لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواكارین هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی هیمنانه ودوور له‌به‌ركاهێنانی توندوتیژی خۆپیشاندان ساز بكه‌ن”.
بۆخوێندنەوەی بەیاننامەکەی لیژنەی ئەمنی پاریزگای سلێمانی کلیک لەم لینکە بکە…..