کەریم چۆلی بۆ نوچەنێت: ئه‌ركی میدیا لێره گۆڕاوه بۆ به‌رگیری كردن و هێرشكردن
ئایا باسكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كان زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نن، یاخود خودی گه‌نده‌ڵییه‌كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت؟
زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه راستی رووداوێك وه‌ك چوون روویداوه بزانی
نوچەنێت
کەریم چۆلی وەک رۆژنامەوان و راگەیاندنکارێکی دیار لەکوردستان وەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت دەداتەوە باردوخۆی ئەمڕۆی راگەیاندنی کوردی و بەمیدیای ئەهلی و حزبیەوە دەخاتە ڕوو و پێی وایە راگەیاندنەکان نەیانتوانیوە راستی روداوەکان وەک خۆی بگەیەنن.
نوچەنێت/ ئێستا لەکوردستان دوو جۆر لەراگەیاندن هەیە، میدیای حزب و میدیای ئەهلی، جیاوازی نێوان ئەوو دوو میدیا چییە؟ نەک لە خاوەنداری. بەڵکو لە شێوەی کار؟.
کەریم چۆلی/ سه‌باره‌ت به هه‌بوونی دوو جۆر راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان و شێوه‌ی كاركردنیان، به بۆچوونی من هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی راگه‌یاندن له زۆربه‌ی كاتدا ناواقعین و به پێی دیدی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌زگایانه كار ده‌كه‌ن، یاخود به‌رژه‌وه‌ندی و رێنهماییهكانی سه‌رۆی خۆیان، هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌كانیان له‌سه‌ر رووداوه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بویه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه، راستی رووداوێك وه‌ك چوون روویداوه بزانی، ئه‌گه‌ر بۆ نمونه رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرین، ده‌بینین ته‌نانه‌ت سێ جۆر راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان درۆست بووه، نه‌ك دوو جۆر، راگه‌یاندنی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم و راگه‌یاندنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌هلی، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م سێ جۆری راگه‌یاندنه سێ وێنه‌ی جیاواز پێشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و له جیاتی گه‌یاندن و پێدانی زانیاری به هاوڵاتیان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌م كاری تێگه‌یشتن و هه‌میش كاری گه‌یشتن به‌زانیاری دروست و بڕواهێنان لای وه‌رگر قورس ده‌كه‌ن و وه‌رگر (بینه‌ر و خوێنه‌ر و گوێگر) ناچار ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر، بییه‌وێ راستی بزانێت ناچار بێت به‌دواداچوونی زیاتر بۆ رووداوه‌كان بكات.
ته‌نانه‌ت له سه‌ر ناونان و باسكردنی رووداوێك ئه‌م راگه‌یاندنانه، زانیاری جیا جیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، واته یه‌ك رووداو به پێی سێ دید و ئایدیۆلۆژیای جیاواز بۆ وه‌رگر باس ده‌كرێ، به‌پێی هه‌واڵه‌كانی هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن، جگه‌له گه‌نده‌ڵی و دزی هیچ شتێكی تر له‌م وڵاتهدانییه و ته‌نانه‌ت جاری وایه نزیكه 90% هه‌واڵه‌كانیان، له سه‌ر خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رای سلێمانییه، كه‌چی راگه‌یاندنی لایه‌نێكی تری ئۆپۆزسیۆن باسی خۆپێشاندانه‌كانی سه‌راش ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان له ناو خۆپیشاندانه‌كانی سه‌را دا كۆناكاته‌وه و باسی رووداوهكانیتریش ده‌كات. له ناو راگه‌یاندنی ئه‌هلیشدا هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك رووداو له هه‌ندێك راگه‌یاندنی ئه‌هلیدا هه‌ر هه‌واڵ نییه و له ده‌زگاكه‌ی ته‌نیشتیه‌وه كه ئه‌ویش ئه‌هلییه به‌گرنگییه‌وه باس ده‌كرێ. من پێم‌خۆش نییه ناوی هیچ ده‌زگایه‌ك بێنم به‌ڵام پێموایه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێ و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات خه‌ڵك و ڕاستییه.
نوچەنێت/ مەسئولیەتی میدیا چییە ؟ خەڵکێک پێیان وایە کەکاری میدیا گەیاندنە، بێ بیرکردنەوە لەوەی گەیاندنەکەی لە خزمەتی گشتی وڵاتدایە یان نا، ئێستا لە وڵاتێکی وەک سوید هەندێ بۆندی سەربازی و پرسی ئاسایشی نەتەوەیی، میدیا ناتوانێ دەست بۆ باسکردنیان ببات، ئایا ئەوە لەکوردستان دەبینی، کە پرسێک هەبێت میدیا هەست بکات دەست بۆ بردنی دەستبردنە بۆ پرسێک کە لەخزمەتی وڵات نیە؟ یان ئایا پێویستە میدیا ئەو شتانە ڕەچاو بکات؟
کەریم چۆلی/ پێموایه مهسئۆلیهتی میدیایش وه‌كو بواره‌كانی تر دابه‌شكراوه و هه‌ر لایه‌نێك شتێك به هێڵی سور و پیرۆز ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت زۆرجار حیزبه‌كان له نێوان خۆشیاندا له سه‌ر هێڵی سور و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ی هاوڕا نین و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، چونكه زۆرجار پیرۆزییه‌كان و هێڵی سور لای هه‌ر حیزبێك بریتییه له رابردووی حیزبه‌كه، به‌ڵام كاره‌سات له‌وه‌دایه كه هه‌وڵی شكاندنی هێلی سور و پیرۆزییه‌كانی نیشتمانیش بدرێت، له نێون هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی راگه‌یاندن له كوردستان، دیاره به‌رنامه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزبی سه‌ره‌رای هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه، ده‌بێ گه‌یاندنی زانیاری پێویستیش بێت به خه‌ڵك، به‌ڵام كاتێك راگه‌یاندنی حیزبی ته‌نها خه‌ریكی په‌سن و سهنابێت و پهڵهڕهشهكانی حیزبیش به سپی پیشان بدات، ئه‌وه پیرۆزییه‌كانی نیشتمانیش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه پیرۆزییه‌كانی نیشتمان بریتی نییه، له رابردووی لایه‌نێكی دیاریكراو، لێره‌دا له به‌ر ململانێی توند له‌نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزبی و ئه‌هلیدا، ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ندێك جار له ڕۆڵی خۆیان لاده‌ده‌ن و زۆرجار ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بوونی نامێنێ.
له‌راستیدا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه لای ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت لای حكومه‌ت و حیزبه‌كانیش هێڵه سوره‌كان كامانه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی چییه؟ ئایا باسكردنی شاردنه‌وه‌ی بودجه هێڵی سوره؟ نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له زۆربه‌ی بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانییه؟ ئایا سه‌ركرده‌كانی كورد كه‌سانی مه‌عسوم و بێ هه‌ڵه‌ن؟ ئایا ره‌خنه‌گرتن به‌زاندنی هێڵی سوره؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تریش بێلامن.
به‌ڵام بێگومان پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له كاتی گه‌یاندنی زانیاریشدا له به‌ر چاو بگیرێ و ناكرێ ئه‌و زانیاریانه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نن، بڵاو بكرێنه‌وه، نه‌ك له سوید له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا هه‌ندیك زانیاری هه‌ن ناكرێ بڵاو بكرێنه‌وه، به‌ڵام دیسان پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و زانیاریانه كامانه‌ن كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نن؟ ئایا باسكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كان زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نن، یاخود خودی گه‌نده‌ڵییه‌كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت؟ بێگومان له وانه‌یه باسكردنی ورده‌كارییه‌كانی كاری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه به‌زاندنی هێڵی سور بێت، به‌ڵام داوای یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه پێموانییه به‌زاندنی هێڵی سور بێت.
نوچەنێت/ ئەو لایەنانە چین، کە میدیا مافی خۆی پێ نەدابێ لەکوردستان؟، ئەو بورانە چین زیاتر لەخۆی کاری لەسەر کرابێت و تۆختر و زەقتر خرابنە ڕوو؟
کەریم چۆلی/ ئێمه له بادینان وته‌یه‌كمان هه‌یه ده‌ڵێ: (ژمێشێ كرییه گامێش) بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش، پێموایه هه‌ردوو جۆری راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ندێك بواردا زۆر زیاتر له پێویست گرنگیان به هه‌ندێك رووداو داوه و هه‌ندێك رووداویشیان ئێهمالكردووه، له به‌ر ئه‌وه‌نا كه بابه‌ته‌كه شایسته‌ی ئه‌وه‌بووه، به‌لكو ته‌نها ئه‌و لایه‌نه پێیوابووه ده‌بێ زۆر باس بكرێ، بۆ نمونه راگه‌یاندنی حیزبی به ده‌یان جار و شێوه‌ی جیاواز باسی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ده‌كات، كه ئه‌ركی حكومه‌ته و جێبه‌جێی كردووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریشدا راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن و سه‌ربه‌خۆ باسی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه ناكه‌ن، به‌لكو ته‌نها باسی دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه یاخود ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا كراوه ده‌كه‌ن، كه له راستیشدا ئه‌مه هه‌واڵه‌كه‌یه نه‌ك ئه‌نجامدانی پروژه‌كه، پێموایه وه‌كو پێویست ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه ببنه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ر پێكراوی هه‌واڵ و زانیاری بۆ هاوڵاتیان و متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌و میدیایانه‌ی جێی متمانه‌ن و توانیویانه جێی خۆیان له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌رن، له كاتێكدا ده‌قی كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبه‌كان له رۆژنامه‌كانی وه‌كو (ئاوێنه و هاوڵاتی و گۆڤاری لڤین) بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌زگا حیزبییه‌كان ئیكتیفا به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌كه‌ن، كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ زانیاری پێویست بڵاو ده‌كرێته، پێموایه پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا حیزبه‌كان خۆیان زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی ده‌بێت خه‌ڵك بزانێت بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌م رووه‌وه میدیایی حیزبی ئه‌ركی خۆی به جێنهگهیاندووه و میدیایی ئه‌هلیش به‌قه‌د ره‌خنه‌گرتن گرنگیان به هیچ بوارێكی تر نه‌داوه. من خۆم بڕوام به‌وه نییه ئه‌ركی میدیایی حیزبی ته‌نها به‌رگیركردن بێت و ئه‌ركی میدیایی ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنیش ته‌نها ره‌خنه گرتن. چونكه ته‌نها ره‌ش و سپی له‌م هه‌رێمه نییه، به‌لكو ره‌نگه‌كانی تریش هه‌ن.
نوچەنێت/ ئێستا لەکوردستان میدیاکان خەریک بە شێوە کارێکن. کە کەمتر نین لەشەڕی راگەیاندن، پێت وایە هۆی ئەوە چییە؟ شەڕو ململانێ لەمێژینەکان، یان چی تر؟. ئەمە ئەرکی ئەمڕۆی میدیایە یان لادانە لەئەرکی خۆی؟ تاچەند لەخزمەتی وڵاتدایە؟ ئەگەر لەخزمەتدایە ئەو خزمەتە چییە؟ ئەگەر لە زیانە ئەو زیانە چییە؟
کەریم چۆلی/ پێموایه ئه‌مه‌ی ئێستا له كوردستان ده‌گوزه‌رێ، شه‌ڕی راگه‌یاندنه و هۆكاره‌كه‌یشی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی رابردووه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ مانه‌وه له سه‌ر كورسی و هه‌وڵی گه‌یشتن به كورسی، به‌داخه‌وه هه‌میشه گشت لایه‌نه‌كانی كوردستان پێیان خۆشه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیشیانداوه ته‌نها خۆیان له ساحه‌ی سیاسی و به‌رێوه‌بردندا بن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌كتریان رهتكردوتهوه، ده‌كرێ بڵێین ئه‌مه لادانیشه له كاری ئاسای و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وه‌كو میدیا، به‌ڵام به پێی واقیعی كوردستان كه میدیا به پاره‌ی لایه‌نیكی دیاریكرا و بۆ مه‌به‌ستیكی دیاریكراو به كار ده‌هێنرێ، ئه‌ركی میدیا لێره گۆڕاوه بۆ به‌رگیری كردن و هێرشكردن، واته ئه‌و میدیایانه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌ن و هی لایه‌نێكی دیاریكراون، بۆ پرۆپاگنده كردن بۆ خۆیان و هێرش بردن به كاردههێنرین و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌ركی میدیا له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست كه ته‌نانه‌ت دروشمی هه‌ندێك ده‌زگایی راگه‌یاندنه، گۆڕاوه بۆ به‌رگیری كردن له كهموكۆڕیهكان و جوانكردنی ناشیرینییه‌كانی خۆیان و ناشیرین پیشاندانی به‌رانبه‌ر، به بۆچوونی من له‌م حاڵه‌ته ته‌نها راستی ون ده‌بێت و ئه‌م كارەش نه‌ك خزمه‌ت به پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی وڵات ناكات، به‌لكو ته‌نانه‌ت زیانی گه‌وره‌ش به كاری میدیایی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری چوونێتی هه‌ڵبژاردنی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و جۆره ده‌زگایانه‌ش بكه‌ین ده‌بینین، شه‌رتی سه‌ره‌كی پابه‌ندی و دیسپلینی حیزبییه، له حاڵه‌تی هێرش و بهرگیریدا. كه‌واته به بۆچوونی من ئه‌م كاره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگایی كوردی ناكات و زیانی گه‌وره‌ش به بواری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گه‌یه‌نێ، گه‌وره‌ترین زیانیش زۆری و بوورییه له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا، پێموایه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له رووی ژماره‌ی بڵاوكراوه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسانیش ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاندووه، به‌رانبه‌ر به وڵاته دراوسێكانمان وه‌كو توركیا و ئێران و وڵاتانی تریش، له‌م هه‌رسێ پارێزگایه نزیكه‌ی (900) رۆژنامه‌و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و گۆڤار..و بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام چ رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌یه‌ك! زۆربه‌یان جگه‌له هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و بێناوهرۆكی شتێكی تریان تیانییه، سه‌یر له‌وه‌دایه كه لایه‌نێك رۆژانه رۆژنامه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار دانه‌ی به خۆرایی بڵاو بكاته‌وه و به‌ته‌مایی ئه‌وه‌بێت سودی لێوه‌رگرێ، به‌ڵام كه‌سه‌یر ده‌كه‌ی ته‌نانه‌ت له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یان كردووه و له سه‌ر دوو لاپه‌ره‌ی به‌رانبه‌ر به یه‌ك، یهكێكیا 23 ی مانگ و ئهویتریا 24 ی مانگی له‌سه‌ر نووسراوه؟
كه‌واته به‌بۆچوونی من جگه‌له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌كانی تر سیفه‌تی رۆژنامه‌یان نییه و ته‌نها بڵاوكراوه‌ی لایه‌نێكن، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراویش بڵاو ده‌كرینه.
نوچەنێت/ تۆ لەمیدیا کارت کردووە، هەم میدیای ئەهلی و هەمیش راگەیاندنی حزبی، راگەیاندنی ئەهلی پێیان وایە کە میدیای حزب سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدەن و راگەیاندنکارانی حزبیش پێیان وایە هێزێک لەپشتی بەڕێوەبردنی میدیای ئەهلی هەیە، ئەگەرنا دۆخی میدیا لەکوردستان ئەوە نییە بتوانێ خۆی ببات بەڕێوە، تۆ ڕات چییە؟ پێت وایە میدیا لەکوردستان توانای خۆ بەڕێوەبردنی هەبێت لەباری خەرجییەوە؟.
کەریم چۆلی/ پێموایه تا ئیًستاش له كوردستان میدیا نه‌بووه به ئامرازێكی بارزگانی كردن و ناتوانێت خۆی به‌خێو بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو دانراون و داهاتیان نییه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك رۆژنامه‌ش كه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك خه‌رجی و داهاته‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ی جار زیانیان كردووه، نه‌ك قازانج، ئه‌م نه‌ریته‌ش زیاتر له رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی و ئاوێنه‌دا په‌یره‌و ده‌كرێت.
بێگوما من ئاگاداری ورده‌كاری و چوونیەتی خه‌رج و داهاتی هیچ ده‌زگایه‌ك نیم، به‌ڵام دیاره منیش ده‌ڵێم زه‌حمه‌ته ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان رۆژنامه‌یه‌ك ته‌نها به ریكلام و فرۆشی خۆی خه‌رجییه‌كانی دابین بكات، یاخود سه‌ته‌لایتێك كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی تێده‌چێ ته‌نها به ریكلامه‌كانی به‌رێوه ببرێ. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناكرێ منیش بڵێم، ئه‌هلییه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌پشته و حیزبییه‌كانیش سامانی گشتی به فیرۆ ده‌ده‌ن، دیاره حیزبه‌كان جگه‌له بودجه‌ی خۆیان له خوا به‌زیاد بێت گشتیان خاوه‌ن كۆمپانیای بازرگانین و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان هه‌یه، رۆژنامه‌كانی وه‌كو ئاوێنه و هاوڵاتیش وه‌كو من بیستوومه خاوه‌نی چاپخانه‌ی خۆیانن و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئاوێنه كۆمپانیایه و پشكی (سه‌همی) هه‌یه و هی تاكه كه‌سێكیش نییه.
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی حیزبیش، تێبینی ئه‌وه‌م هه‌یه، له‌رووی ژماره‌وه زیاده‌ڕووی تێیدا ده‌كرێ و پێویستی به پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه هه‌یه، زووری و بۆریش زیاتر له راگه‌یاندنه‌كانی حیزبی‌دا دیاره و پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه حیزبه‌كان پێداچوونه‌وه‌یه‌كی چاك به راگه‌یاندنه‌كانیاندا بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی زیانیان زیاتره له قازانج دابخه‌ن.