عەدنان موفتی: دەنگەکانی یەکێتی روو لەهەڵکشانە، لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی دووەمدایە
نوچەنێت
عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند دەنگەکانی حزبەکەی زیادیکردووە و لەسەر ئاستی کوردستان لەپلەی دووەمدایە، وتیشی کەم دەنگهێنانی یەکێتی لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، پەیامی لایەنگرانی یەکێتی بوو بۆ یەکێتی و پەیامەکەشیان گەشت.
ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به SNNی رایگه‌یاند:” به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه ئاشكراكراوه یه‌كێتی نیشتمانی به به‌راروورد به هه‌لبژاردنه پارله‌مانیه‌كه‌ی 21 ی ئه‌یلول رووی له هه‌ڵكشان كردووه”.
راشیگه‌یاند:” له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی دووه‌مدایه‌و له‌كه‌ركوكیش هێزی یه‌كه‌مه”.
هۆکاری کەمی دەنگەکانیشیان لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، بە په‌یامێك دەخاتەڕوو” كه لایه‌نگران و دۆستی یه‌كێتی دایانه یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به ته‌ئكید ئه‌و په‌یامه گه‌یشت و له‌ئێستاشدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌ركێكی قورس‌تر و مێژووی له‌سه‌ر شانه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و متمانه‌ی دراوه‌ته یه‌كێتی ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه به تایبه‌ت له ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستورو گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان “.
ته‌ئكیشیدی كرده‌وه:” یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌میشه ده‌رگای گفتوگۆی بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی به رووی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كراوه ده‌بێت “.