برای خۆشەویست و ئازیزم، کاک سەڵاح کارێزی.
بەداخەوە هەواڵی دڵتەزینی شەهیدبوونی کاک محەمەدی کوڕتانم بیست، نازانم چۆن هاوخەمی خۆم دەبڕم و چۆن باس لەو خەم و شۆکە بکەم کەبە بیستنی ئەو هەواڵە داگیریکردم.
کاکە محەمەد گەنجێکی ژیرو کورد پەروەربوو، لەسەر هەمان رێبازی کوردایەتی ئێوەی خۆشەویست و پێشمەرگەی دێرین، دڵگەرمانە بڕوای بەکوردبوون و کوردایەتی هەبوو، یەقینانە تێدەکۆشا بۆ زیاتر سەلماندنی کوردستانی بوونی ناوچەکەی ” ناوچەی خانەقین”.
بۆیە لەدەستدانی ئەو گەنجە دڵسۆزەی کورد، تەنها خەمی ئێوە و خانەوادەیەک نییە، بەڵکو خەمی هەموو کوردێکی دڵسۆزە.
هاوخەمیی خۆمتان پێ رادەگەیەنم و هاوبەشی خەمتانم، جارێکی تریش پرسەی خۆم ئاراستەی خانەقینییە خۆشەویستەکان دەکەم، کە لەکاتی ئاهەنگی دیموکراسی شارەکەیاندا، لە رۆژی 28/ 4 /2014 دوژمنانی مرۆڤ، دوژمنانی کورد پۆلێکیان لێ شەهیدکردن، و لەنێویشیاندا کاکە محمەد شەهید بوو.
بەهیوام دواین خەمی ئەو شارەو ئێوەی بەڕێز و خانەوادە سەربەرزەکەتان بێت.
خوای گەورە سەبوری خەمی هەموو لایەک بدات.
برات / رزگار رەزا چوچانی
سەرنوسەری نوچەنێت. سوید
…………………………………………………………………………
وێنەکانی شەهید محەمەد لەم لینکەدا ببینە کەلەیوتوب لەلایەن بەڕێزێکەوە دانراوە.