بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
وامان لێهاتووه، نه‌توانین دیفاع له پۆلیس و كارمه‌نده‌كانی خۆمان بكه‌ین
نوچەنێت
له شاره‌كانی كوردستان بارگرژییهیكان، تا دێت په‌ره‌ده‌ستێنێت، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش هێزه‌كانی ناوخۆ به بێده‌سه‌ڵات وه‌سف ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی مهقهرو باره‌گا حزبیه‌كان.
ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداو بارگرژیانه‌ی ئه‌مرۆ به‌شێك له شار‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، (فایه‌ق تۆفیق) بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات، كه هێزه‌كانی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان نیه له پاراستنی بنكه‌و باره‌گاكان”. هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گوتی “ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گا و مه‌قه‌ری حزبه‌كان، خه‌ڵكانێكی توڕه‌ن په‌لامار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ش وامان لێهاتووه، نه‌توانین دیفاع له پۆلیس و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی خۆمان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س گوێ له ئێمه ناگرێت، (فایه‌ق تۆفیق) هۆكاری به‌رگرینه‌كردنی هێزه‌كانی ناوخۆی بۆ ئه‌وه گه‌راندنه‌وه، “چونكه پۆلیس و كارمه‌نده‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆش بێبه‌ش نه‌كراون له‌و رووداوانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویانداوه و ئه‌وانیش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه”.