جه‌ی گارنه‌ر: زانیاریمان هه‌بوو كه‌ مالیكی كورده‌كان بێبه‌ش ده‌كات

0

garnerجه‌ی گارنه‌ر: زانیاریمان هه‌بوو كه‌ مالیكی كورده‌كان بێبه‌ش ده‌كات

نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان

یه‌كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زانیاری ته‌واوی هه‌بووه‌، كه‌ نوری مالیكی كورده‌كان بێبه‌ش ده‌كات و سوننه‌كانیش ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، داوای له‌ ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یشی كرد، به‌شداری شه‌ڕی ناوخۆی عێراقییه‌كان نه‌كات.
جه‌ی گارنه‌ر یه‌كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌ عێراق، راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی نووری مالیكی هه‌بووه‌ و زانیویه‌تی كورده‌كان بێبه‌ش ده‌كات و سوننه‌كانیش ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” كاتێك چوینه‌ عیراق كارێكی باشمان كرد، به‌ڵام بێباكانه‌ كشاینه‌وه‌، ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد، كاتێك سیستمێكی فیدڕاڵی دانه‌مه‌زراند، ئه‌گه‌ر سیستمی فییدڕاڵی دابمه‌زرایه‌، عێراقییه‌كان ئاسوده‌ ده‌بوون”.
گارنه‌ر رووداوه‌كانی ئێستای عێراق، به‌ شه‌ڕێكی ئاینی ناوخۆی عێراقییه‌كان ده‌زانێت و به‌شداری كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌و شه‌ڕه‌، به‌ پێویست نازانێت، ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له‌ عێراق روو ده‌دات شه‌ڕێكی ئاینی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌به‌، داوا له‌ ئۆبامایش ده‌كه‌م خۆی له‌ رووداوه‌كانی ئێستای عیراق به‌دوور بگرێت، چونكه‌ هیچ پێویست ناكات بچێته‌ ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com