داعش ئاڵای کوردستان دادەگرێت و ئاڵاکەی خۆی بەرزدەکاتەوە
نوچەنێت
لە ناحییەیەکی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، داعش ئاڵای کوردستان دادەگرێت و ئاڵای رەشەکەی خۆیان بەرز دەکەنەوە.
دوای کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی سەعدییە، کە بەشێکە لەناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش)، لەلایەن ئەو رێکخراوەوە ئاڵای کوردستان لەسەر بینا حکومییەکانی ئەو شارە دادەگرن و ئاڵای داعش بەرز دەکەنەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازیش لەهێزەکانی پێشمەرگە بەنوچەنێت ی راگەیاند، ئامادەیی تەواوکراوە، فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم هەیە، کە لەزوترین کاتدا تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنترۆڵبکرێتەوە، پێشمەرگە لەدواین خاڵەکانی سنوری کوردستان جێگیر بکرێت، و لەدوای ئەوە پێشمەرگە بکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی و پارێزگاری لەسنورەکانی کوردستان.