بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، دوای حەوت ساڵ لە دیار نەمانی، زەرقاوی جارێكی تر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و لە خۆ ئامادە كردندایە، بۆ بەشداری كردنی شەڕ لە دژی سوننەكان.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، چەند وێنەیەكی (ئەبو درع) كە ناسراوە بە زەرقاوی شیعەكان، بڵاو كردۆتەوە، كە دوای حەوت ساڵ دیارنەمانی، جارێكی تر گەڕاوەتەوە عێراق، لە وێنەكاندا دیارە كە (ئەبو درع) قسە بۆ چەند چەكدارێك دەكات و ئەفسەرێكی پۆلیسیش بە پلەی نەقیب پاسەوانی دەكات، بەڵام هێشتا دیار نین كە ئەو چەكدارانە، سەر بە چ گروپێكی شیعە مەزهەبن.
(ئەبو درع) كە ناوی (ئیسما عیل حافز لامی)ە و تەمەنی (44) ساڵە، كەسێكی باڵا كورتی ریش تەنكی سەر رووتاوەیە و دانیشتووی شاری سەدرە، بەهۆی تاوانە بچووكەكانییەوە ناوی لە بنكەكانی پۆلیسدا ئەو شارەدا هەبووە، داواتر و رۆژ بە رۆژ تاوانەكانیش لەگەڵ خۆیدا گەورە بوون، بەڵام دوای ساڵی (2006) كە هاوكات بوو لەگەڵ دەركەوتنی (ئەبو موسعەب زەرقاوی) ئەویش بە كارە توندڕەوییەكانی ناوبانگی پەیدا كرد و لە زۆربەی مییداكاندا، بە زەرقاوی شیعەكان ناوی دەهێنرا، زەرقاوی شیعەكان یەكێك بووە لە تودڕەوترین چەكداری سەر بە سوپای مەهدی، كە باڵی سەربازی رەوتی سەدر بوون و لەلایەن (موقتەدا سەدر) كە كەسایەتی دیاری شیعە مەزهەبی عێراقە، سەرۆكایەتی دەكران.
زەرقاوی شیعەكان بەوە ناوبانگی دەركرد بوو، كە بەئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان هاتوچۆی دەركرد و هەر كەسێكی سوننەشی دەستگیر كردبا، بە ئامێری دڕلێر مێشكی كون دەكرد، بە جۆرێك توانیبووی لە ناو شیعە توندڕەوەكانی عێراقدا جێی خۆی بكاتەوە، كە تەنانەت نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانیش، نەیتوانی بیخاتە لیستی ئەو (41) داواكراوەی كە بە تۆمەتی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو، لە ساڵی (2008)دا هێزەكانی ئەمریكا بە مەبەستی دەستگیركردنی، هێرشیان كردە سەرناوچەی سەدر، بەڵام نەیانتوانی دەستگیری بكەن و دەربازی بوو، ئیتر لەوكاتەوە(ئەبو درع) ناوی نەماو هەندێك لە راگەیاندنەكان هەواڵی كوژرانیان بڵاو كردەوە، بەڵام لە كۆتاییەكانی (2008) وێنەیەكی بڵاوكرایەوە كە لە وێنەكەدا دەركەوت، لە شاری (قومی ئێران) ژیان بەسەر دەبات.
زەرقاوی گەڕایەوە، شەڕی سوننەكان دەكات
0
Share.