پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، یەكێتی و ئیسلامییەكان لێك دوور دەخاتەوە

0

پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، یەكێتی و ئیسلامییەكان لێك دوور دەخاتەوەhalabja2010-5-2 jpg

نوچەنێت: تایبەت

لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆِیاندا، پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بۆتە گرێ كوێرەی نێوان یەكێتی و ئیسلامییەكان و بەو هۆیەشەوە نەیانتوانیوە بگەنە رێككەوتنێك، چونكە هەر یەكەیان ئەو پۆستەی بە مافی خۆی زانیوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچەنێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕی شاندی دانوستاندكاری یەكێتی و ئیسلامییەكان، نەتوانراوە هیچ رێككەوتنێك لە نێوانیاندا مۆر بكرێت، چونكە هەر لایەنە ئیسلامییەكان پێداگیریان لەسەرەوە كردووە، كە تێكڕای رێككەوتنی پارێزگاكان، بە یەك پاكێج سەیر دەكەن و لە نێوەندەیشدا، داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجەیان كردووە، لە بەرانبەریشدا یەكێتی ئەو داوایەی رەت كردوونەتەوە.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەشیاندا، هەر یەكە لە مەهدی مەحمود ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی، كە نوێنەرایەتی كۆمەڵ و یەكگرتووی دەكرد، زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە، لە بەرانبەریشدا لەتیف شێخ عومەر نوێنەری یەكێتی نیشتیمانیش پۆستی پارێزگاری هەڵەبجەی بە مافی حیزبەكەی زانی، وتیشی “ئێمە وەك یەكێتی حزبێكی گەورەین لەناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا سەنگ و قورسایی خۆمان ھەیەو دەمانەوێت لەرێگای ئیدارەی محەلیەوە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكیەن و نابینە ئۆپۆزسیۆن، جگە لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی، پۆستی پارێزگاری هەڵبەجەیش بە مافی رەوای یەكێتی دەزانین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com