نێچیرڤان بارزانی نەخشەڕێگایەکی 10 خاڵی بۆ کابینەی هەشتەمی حکومەتی کوردستان راگەیاند

0

hkwmatنێچیرڤان بارزانی نەخشەڕێگایەکی 10 خاڵی بۆ کابینەی هەشتەمی حکومەتی کوردستان راگەیاند

نوچەنێت

ئەمڕۆ کابینەی هەشتەمی حکومەتی کوردستان، بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی یەکەمین کۆبونەوەی خۆی سازکرد، لەو کۆبونەوەدا سەرۆکی حکومەتی کوردستان نەخشەڕێگایەکی خستەڕوو کە پێک هاتبوو لە  10 خاڵ.

ئەو 10خاڵەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان وەک نەخشەڕێگا کابینەی هەشتەم، خستییە ڕوو بیرتی بوون لە:

1- كاركردن بە یەك تیم و هەماهەنگی لەنێوان وەزیرەكان.

2- بە دامەزراوەییكردنی حكومەت و دامودەزگاكان.

3- هەموو وەزیرێك بنەمایەكی كارگێڕی لە وەزارەتەكەی دادەنێ.

4- هەمواركردنەوەی ئەو یاسایەنی كەموكوڕیان هەیە.

5- هاوكاری و هەماهەنگی جددی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان.

6- بەهیچ شێوەیەك حیزبایەتی لە ئەنجوومەن وەزیران و وەزارەتەكان قبوڵناكرێت.

7- ئەولەویەتی كابینەی هەشت ئاسایش و كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی دیكە دەبێت.

8- هێزی پێشمەرگە بەرگری دەكات لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەروەها نابێتە لایەن لە هیچ پێكدادانێك.

9- لیژنەیەكی هەمیشەیی بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە پێكدەهێندرێت.

10- هەموو وەزیرەكان سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگاكان و ناوچە جیاجیاكان دەكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری كێشەكان دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com