ئه‌رکی ئیسلامی له‌ئێستادا چیه؟
سۆران سێوکانی
ده‌مێکه ئیسلامیه‌کان وه‌ک حزب وده‌زگائایینیه‌کانیش ئه‌وتۆمه‌تانه‌ره‌تدکه‌نه‌وه که‌ئه‌وان نیشتیمان په‌روه‌ر نه‌بن ؛ له‌ئێستادا ئه‌زموونێک هاتۆته به‌رده‌میان بۆسه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه من پێم باشه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
1:له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا به‌ئاشکرا خۆیان له داعش بێبه‌ری بکه‌ن وبه‌تیرۆریست وداگیرکه‌رو سته‌مکارناوزه‌دیان بکه‌ن
2:پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆهێزی پێشمه‌رگه ده‌ربڕن
3: بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی روحی به‌رخۆدان سه‌ردانی به‌ره‌کانی جه‌نگ بکه‌ن وباسی گه‌وره‌ی داکۆکیکردن له‌خاک وووڵات بۆپێشمه‌رگه‌کان بکه‌ن
4: زانایانی دینی وبانگخوازانی ئایینی وه‌ک حاجی شه‌ماڵ وحاجی کاروان وههتتد باس له‌شه‌هاده‌ت وبه‌هه‌شتداری شه‌هیدانی دیفاع له‌نیشتیمان بکه‌ن
5: ئه‌وراستیه ته‌ئسیل بکه‌ن که‌ئێمه سته‌مکار نین وسته‌ملێکراوین هه‌موو سته‌ملێکراویکیش ده‌بێت دیفاع له‌خاکی خۆیبکات
6: ئه‌و راستیه بزانن (ئیسلامیه‌کان) که‌پێشمه‌رگه دیندارو موسوڵمانن وگه‌ر گیانی دینییان تێدا زیندوبکه‌نه‌وه‌و شه‌رعیه‌تی خه‌باته‌که‌یان بزانن زۆر باشتر‌و دڵسۆزانه‌تر به‌رگری ده‌که‌ن
7:پێش ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت ئیسلامیه‌کان له‌ناخی خۆیاندا قه‌ناعه‌ت به‌خۆیان وهه‌وادارانیان بکه‌ن که‌داعش سته‌مکار وتیرۆریستن وئێمه مافی شه‌رعی خۆمان موماره‌سه‌ده‌که‌ین کاتێک دژبه‌و به‌ربه‌ریانه راده‌وه‌ستینه‌وه
8: ده‌بێت ئه‌وه بزانن داعش و هاوشێوه‌کانیان گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ناوی ئیسلام وئیسلامی گه‌یاندوه‌وهیچ نه‌بێت دیفاع له‌ئایینده‌ی بوونی خۆیان بکه‌ن ؛چونکه‌هه‌موو فیشه‌کێکی داعشیسته‌کان خشتێک له‌بونیادی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستاندا ده‌روخێنێت
9: ده‌کرێت زۆر له‌ئیسلامیه‌کان که‌ئه‌زموونی جه‌نگیان هه‌یه خۆبه‌خشانه بچنه ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ک هه‌ڵگرن بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگریکارانەی پێشمه‌رگە.