شاجوانی كوردستان، ژەمێكی خواردن بۆ هەزار پێشمەرگە رێك دەخات
فێنك محمەد، شاجوانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، چەند وێنەیەكی خۆی بڵاو كردۆتەوە، كە لە ناو پێشەمەرگەدایە، لەگەڵ وێنەكانیشدا ئەو هەواڵەی بڵاو كردۆتەوە، كە وەك شاجوانی كوردستان، خوانێكی بۆ هەزار پێشمەرگە رێكخستووە.
هەروەها نوسیویەتی:
له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانمدا وه‌ك شاجوانی كوردستان له‌م جاره‌دا وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌ت له به‌رامبه‌ر پرسێكی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ 2014/6/22 هه‌ڵسام به دابینكردنی ژه‌مێكی خواردن بۆ 11000 پێشمه‌رگه له یه‌كێك له به‌ره‌كانی جه‌نگ، هیوادارم بتوانم وه‌ك شاجوانی كوردستان و وه‌ك ئافره‌تێك هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌م به ناوی هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان، چونكه وه‌ك هه‌میشه پێشمه‌رگه پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان بووه له ڕابردوودا و به دڵنیایه‌وه له ئێستا و داهاتووش به‌هه‌مان شێوه خاك و گه‌لی كوردستان ده‌پارێزن ئه‌مه شتێكه پێویستی به به‌ڵگه و سه‌لماندن ناكات ، له‌م ڕوانگه‌وه پێویسته هه‌موومان خۆمان به پێشمه‌رگه بزانین و پاڵپشتیان بین، چونكه ئه‌وانن خۆمان و خاكمان ده‌پارێزن به تایبه‌ت ئێستا كه كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا هه‌موومان به‌بێ مه‌ترسی له ماڵی خۆمان به ئیسراحه‌ت دانیشتوین به‌هۆی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه شه‌و و ڕۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك له به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ پاراستنی ئێمه. لێره‌وه پێتان ئه‌ڵێین هه‌م
وومان پێشمه‌رگه‌ین، هه‌موومان له گه‌ڵتانین”