لەڕێی ژمارە حسابانە هاوکاریی پێشمەرگە بکە
•شار و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به ژماره‌ی حیسابی (44)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به ژماره‌ی حیسابی (8220)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك به ژماره‌ی حیسابی (8033)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ژماره‌ی حیسابی (5003)
سەرۆکی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی سندوقی کۆمەکی پێشمەرگەی راگەیاند
نوچەنێت . KRP
مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان ، له‌سه‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی و سه‌ربازی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رپه‌رشتی گشت چالاكیه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م قۆناغه ده‌كات ، بڕیاریدا به دامه‌زراندنی سندوقی كۆمه‌كی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
هاوكارییه‌كان له رێگای لقی بانكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌كرێته‌وه ، و له رۆژی چوارشه‌ممه (25/6/2014) به‌دواوه هه‌ر هاولاتیه‌ك ده‌توانێت له رێگای هه‌ر بانكێك له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاره و هاوكاری دارایی بخاته سندوقه‌كه بۆ یارمه‌تی و دابینكردنی پێداویستی پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری هێله‌كانی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان .
بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو پرۆسه‌كه لێژنه‌یه‌ك پێكدێت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌رسێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ ، دارایی و پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ژماره‌ی حیسابی سندوقه‌كه له بانكه‌كان له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه و هاوڵاتیان به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) و به‌م ژماره حیسابانه ده‌توانن له بانكه‌كان هاوكارییه‌كانیان دابنێن :
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به ژماره‌ی حیسابی چل و چوار (44)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی به ژماره‌ی حیسابی هه‌شت هه‌زار و دووسه‌د و بیست (8220)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به ژماره‌ی حیسابی هه‌شت هه‌زار و سی و سێ (8033)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ژماره‌ی حیسابی پێنج هه‌زار و سێ (5003)
له كۆتاییدا داوا له گشت هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌پێی تواناكانیان به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له رێگای هاوكاری و به‌خشینی كۆمه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كه به‌رده‌وامن له خه‌بات و شه‌ونخونی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ری وولاته‌كه‌مان و ئاسایشی هاوڵاتیان و خه‌لكی كوردستان ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو بانكه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ین هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی خه‌لكی كوردستان بكه‌ن له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌خشینی كۆمه‌ك و هاوكاری .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22/6/2014