شێرەکەی مالیکی بەرەو سنورەکانی پێشمەرگە هەڵدێ
نوچەنێت
سوپای عێراق لەشارۆچکەی تەلعەفەر پاشەکشە دەکات و شارۆچکەکە لەلایەن چەکدارانی داعش ەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
دوای پاشەکشەکردنیان سوپای عێراق بە سەرپەرشتی ئەبو وەلید کە ناسراوە بە شێرەکەی مالیکی، پەنا بۆ هێزی پێشمەرگە دەبەن لە شەنگال و خۆیان دەکەن بەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدان.
ئەو هێزەی سوپای عیراق کە تەلعەفەریان چۆڵکرد، بریتی بوون لە 600 سەرباز و 60 ئۆتۆمبێلی سەربازی.