عادل موراد: داعش بیرۆكەی ئەمریكایە و لە ناوچەكانی پارتی هیچ هێرشێك ئەنجام نادات

0

عادل موراد: داعش بیرۆكەی ئەمریكایە و لە ناوچەكانی پارتی هیچ هێرشێك ئەنجام ناداتstate7431

نوچەنێت: ئاژانسەكان

سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، داعش بە بیرۆكەی ئەمەریكا بۆ پارچە پارچەكردنی عێراق ناودەبات و یەكڕیزی لایەنە سیاسییە عێراقییەكانیش، بەخاڵی سەركەوتن بەسەر دوژمنانی ئەو وڵاتە دەزانێت، دەشڵێت “داعش هێرش دەكاتە سەر هێزی پێشمەرگەی یەكێتی و لە ناوچەكانی پارتی هیچ هێرشێك ئەنجام نادات”.
عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند “رێكخراوی داعش داردەستی ئەمەریكایە و یارمەتی لە وڵاتانی سعودیە و توركیا و قەتەر وەردەگرێت، تەنیا مەبەستیشی ئەوەیە عێراق پارچە پارچە بكات و بەیەكگرتوویی نەمێنێتەوە”.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی، شەڕی داعشی بە یەكێك لە هەوڵەكانی ئەمریكا وەسف كرد، بۆ جێبەجێ‌ كردنی بیرۆكەی گێرەشێوێنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەكگرتنی عێراقییەكان بە خاڵی سەركەوتن و لە دەستدانی ئەو هەلەی دوژمنانی عێراق دەزانێت.
موراد پێشبینی دابەبوونی عێراق دەكات و دەڵێت “داعش لە عێراق نامێنێتەوە و ئیدارەی ئەو ناوچانە دەداتەوە دەست حزبی بەعسی هەڵوەشاوە، كوشتنی خەڵكی شیعەش لەلایەن داعشەوە و بێ دەنگبوونی بەعسیەكان مانای ئەوەیە وڵات بەرەو دابەشبوون دەچێ و شەڕی تایفی هەڵدەگیرسێ”.
موراد لە بارەی شەڕی پێشمەرگە و داعشەوە دەڵێت “داعش تەنیا هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی لە ناوچەكانی وەك جەلەولا و سەعدیە و خانەقین، لە ناوچەكانی پارتی هیچ هێرشێك ئەنجام نادات”، دەیشڵێت “چەكدارانی داعش هێرش دەكەنه سەر ناوچە كوردیە شیعیەكان، لە هەر شوێنێك حوسەینیە هەبێت هێرشی دەكەنەسەر، بۆیە ئێستا پێشمەرگەی یەكێتی بەرگری لە ناوچەكانی كوردی شیعە دەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com