لەمەودوا بودجەی حیزبەكان بەم شێوەیە دەبێت
نوچەنێت: هەولێر
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی حیزبەكان كردووە و رەنگە لە داهاتوودا، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت، لە پرۆژەكەدا، هەر كورسییەكی پەرلەمانی بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ دیاری كراوە، بەوەیش بڕێكی زۆر لە پارەی بودجەی پارتی و یەكێتی كەم دەبێتەوە.
بە گوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە بێت، لەمەودوا بودجەی حیزبەكان بەم شێوەیە دەبێت.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان زیاتر له سێ ملیار دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـه یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دینار .
پارتی دیموكراتی كوردستان، چوار ملیار و 800 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته سێ ملیار و 800 ملیۆن دینار.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 600 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار.
حزبی شیوعیی كوردستان 580 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته 100 ملیۆن دینار.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڕی 450 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و ده‌بێـته یه‌ك ملیار دینار.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 400 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـته 100 ملیۆن دینار.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان 350 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـته 600 ملیۆن دینار.
حزبی سۆسالیستی دیموكراتی كوردستان بڕی 350 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و ده‌بێـته 100 ملیۆن دینار.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 80 ملیۆن ده‌بێـته 100 ملیۆن.