بەرپرسێكی یەكێتی: ئەوانەی رەخنە لە مانۆڕی شیعەكان دەگرن، ناحەزانی یەكێتی و كەركووكن و پێانخۆشە داعش حكومی شارەكە بكات

0

10489816_10201344250728852_1955981860087975323_nبەرپرسێكی یەكێتی: ئەوانەی رەخنە لە مانۆڕی شیعەكان دەگرن، ناحەزانی یەكێتی و كەركووكن و پێانخۆشە داعش حكومی شارەكە بكات

نوچەنێت: هەولێر

سكرتێری رۆژنامەوانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی، بە نوچەنێتی راگەیاند، مانۆڕە سەربازییەكەی شیعەكانی كەركووك، بۆ بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی شیعەكانی ئەو پارێزگایە بووە، وتیشی “ئەوانەی رەخنە لەو مانۆڕە دەگرن، ناحەزی یەكێتی و كەركووكن و پێانخۆشە داعش حكومی شارەكە بكات نەك یەكێتی”.
حاجی سەمەد سكرتێری رۆژنامەوانی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پارێزگای كەركووك، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، راگەیاند، مانۆڕە سەربازییەكەی چەند رۆژی رابردووی شیعەكانی ئەو پارێزگایە، لە دەرەوەی ویستی یەكێتی و ئیدارەی شارەكە بووە، هەروەها لە بەهای ئەو مانۆڕەیشی كەم كردەوە و وتی “چەند گەنجێكی شیعە كە ژمارەیان چل كەسێك بووە، بەوكارە هەستاون و ویستوویانە لەو رێیەوە، مەعنەویاتی شیعەكانی ئەو شارە بەرز بكەنەوە، بەڵام كەسانێك دەیانەوێت ئەو كارە گەورە بكەن”.
حاجی سەمەد روو لە رەخنەگرانی ئەو مانۆڕە وتی “ئەوانەی رەخنە لەو مانۆڕە دەگرن، ناحەزانی یەكێتی و كەركووكن، كەسانێكن كە خەمی ئەو شارەیان نیە، پێیانخۆشە داعش حوكمی شارە بكات نەك یەكێتی، چونكە دەزانن یەكێتی لە كەركووك باڵادەستە و دەیانەوێت لەو رێیەوە بڵێن، یەكێتی هاوهەڵوێستە لەگەڵ شیعەكان”.
چەند رۆژێك لەمەوبەر، شیعەكانی پارێزگای كەركووك، مانۆڕێكی سەربازییان ئەنجامدا، ئەوەیش بووە هۆی درووستبوونی رەخنە، لای بەشێكی زۆر لە كوردانی هەرێمی كوردستان و پێیانوایە، نابێت رێ بە هیچ نەتەوەیەك بدرێت، كە لە دەرەوەی هێزەكانی پێشمەرگەوە، گرووپی چەكدار درووست بكەن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com