“قیامەت نزیك بۆتەوە، دەجال دەركەوتووە”…. بزانە بوونەوەرە ئاسمانییەكان فەرمانڕەوایی كوێ دەكەن
نوچەنێت: ئاژانسەكان
فەلەكناسێكی میسری دەڵێت، قیامەت نزیكە و دەجال لەسەر پارەی ئەمریكی بوونی هەیە، هەروەها دەڵێت بوونەوەرە ئاسمانییەكان سەركردایەتی ئەمریكا دەكەن و رێبەرایەتی جیهان دەكەن.
ئەحمەد شاهین، كە لەكناسێكی میسرییە و بە نۆسترادامۆسی عەرەب ناسراوە، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پۆستێكی بڵاو كردۆتەوە و لەو پۆستەدا، باس لە نزیكبوونەوەی قیامەت دەكات، نووسیویەتی “ئەوانەی ئەمریكا بەڕێوەدەبەن، بوونەوەری ئاسمانین و وێنەی دەجال لەسەر كاغەزی دۆلار بوونی هەیە كە ئەویش بوونەوەرێكی ئاسمانیە و لە سیستمی نوێی جیهاندا ناوی دەجال باسی لێوەكراوە”.
هەروەها نووسیویەتی “ئاژانسی ئاسمانەوانی ناسا شەش ساڵ لەمەپێش هەڵهاتنی خۆری لە خۆرئاواوە لە مەریخ راگەیاندووە، وەك ئاماژەیەك بۆ هەستانی قیامەت بەسەر بوونەوەرەكانی ئەو هەسارەیەدا، هەربۆیە ئەو بوونەوەرانە روویان لە زەوی كردووە و خۆیان لەوێنەی مرۆڤی سپی پێستی وڵاتانی ئەسكەندەنافیا دەرخستووە”.
ئەو فەلەكناسە عەرەبە زانیاری سەیر و سەمەرەی بڵاو كردۆتەوە و نوسیویەتی ” ئەیزەنهاوەر سەرۆكی ئەمریكا لە پەنجاكانی سەدەی رابردوودا فەرمانڕەوایی ئەمریكای سپاردۆتە ئەو بوونەوەرە ئاسمانیانە، لەئێستادا ئەو بوونەوەرانە سەركردایەتی جیهان دەكەن بەخواستی خۆیان سەركردەی وڵاتان و سیستمی نوێی جیهان دەجوڵێنن”.