شەهرامی نازری : ئەوانەی پشتیوانیان کردم هەڵەبوون دەیانەوێ کێشە بۆ من دروست بکەن
نوچەنێت
شەهرامی نازری رایدەگەیەنێت ئەوانەی پشتگیریان کردووە هەڵەیان کردووە، پێشی وایە ئەوەی لەیەک شەودا بوونە پشتیوانی، ئەتوانن لەیەک شەویشدا ببنە دوژمنی.
دوای سازکردنی کۆنسێرتێک کرماشان، کە تێیدا چەند رستەیەکی فۆلکلۆری کوردی وتووە لەوانە” من کرماشانیم فارسی نازانم”، روبەڕووی رەخنە و هێرشی موحافیزكارانی ئێران بوەوە، لە ماڵپەڕ و رۆژنامەكانی خۆیانەوە بە كەسێكی “جوداخواز” تۆمەتباریان كرد، لەبەرانبەریشدا خەڵکێکی زۆری کورد کەمپەینی پشتیوانیان لە نازری راگەیاند، بەڵام شەهرامی نازری پێی وایە، ئەوانەی پشتیوانیان کردووە کارێکی هەڵەیان کردووە.
شەهرام نازری لەو بارەیەوە بەڕوودای وتووە” هەندێك هێرشیان كردە سەرم و هەندێك پشتگیرییان كردم، بەڵام هەردوولا هەڵە بوون و بە كەوچكێك ئاو كەوتنە مەلە. خەڵكێك كە یەك شەوە دێت و پشتگریت لێدەكات و دەبێتە لایەنگرت، دەتوانێ یەك شەوەش پشتت تێبكات و ببێتە دوژمنت. من 30 ساڵ خزمەتی هونەرم كردووە، چەندین بەرهەم و كۆنسێرتی كوردیم هەبووە، ئایا ئەوانە خزمەت نین بە هونەری كوردی!”.
دەشپرسێت”بۆچی ئەو شتە بچووكەیان ئاوا گەورە كرد؟ هەندێك لە ماڵەكانی خۆیان دانیشتوون، بێ هیچ بەرپرسیارێتییەك دەیانەوێ كێشە بۆ من دروست بكەن و دوژمنم بۆ داتاشن، من 20 ساڵ لەوەوپێش ئەو ئاوازانەم لە تاران و شارەكانی دیكە خوێندووە، ئەو كات لەكوێ بوون؟ ئەوان منیان بۆ گرنگ نییە و تەنیا قسەكانی خۆیان بۆ گرنگە”.
بەشێک لەکۆنسێرتەکەی نازری
شەهرامی نازری : ئەوانەی پشتیوانیان کردم هەڵەبوون دەیانەوێ کێشە بۆ من دروست بکەن
0
Share.