جارێکی تر ئۆباما داوای پارە دەکات بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا
نوچەنێت . ئاژانسەکان
لەپێشنیارێکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی، جارێکی تر باراک ئوبامای سەرۆکی ئەمریکا، داوا دەکات، ئەمریکا بەبڕی پێنج سەد ملیۆن دۆلار هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکات.
سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامانجی ئەو هاوکاریی کردنەی واخستۆتەڕوو، کە بۆ هاوکاریکردن و بەهێزکردنی ئەو گروپە چەکدارە میانڕەوانەیە، کە دژ بە رژێمی ئەسەدن و پێی وایە بەشێوەیەکی باش خۆیان رێکخستووە.