عادل موراد : نابێت بوترێت ماده‌ی 140 ته‌واو بووه
نوچەنێت. خەندان
عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باس له كێشه ئه‌منیه‌كان و شه‌ڕی داعش و سوپای عیراق و پێشمه‌رگه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت باسی ئه‌وه بكرێت ماده‌ی 140 ته‌واو بووه، ده‌شڵێت: “پێویسته كه‌ركوك به ئارامی بمێنێته‌وه”.
له دیدارێكی تایبه‌تی رادیۆ خه‌نداندا، عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له كێشه‌كانی ئێستای عیراق و شه‌ڕی داعش و سوپای عیراق و پێشمه‌رگه ده‌كات.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: “نابێت له‌م كاته‌دا باس له‌وه بكرێت كه ماده‌ی 140 ته‌واو بووه، ئه‌مه له‌م كاته‌دا خزمه‌ت به كه‌ركوك و ئه‌و ئارامیه‌ی ناكات”.
له‌باره‌ی لابردنی مالیكه‌وه رایگه‌یاند: زۆر لایه‌ن هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مالیكی له‌سه‌ر كار لابدرێت، به‌ڵام كاتێك ئێران هاته سه‌رخه‌ت هه‌وڵه‌كان به جۆرێكی تر كه‌وتنه‌وه، ئێستا ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حكومه‌تی یه‌كگرتووی بنكه‌فراوان پێكبهێنرێت و كوردیش رۆڵی خۆی بگێڕێت تیایدا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، عادل موراد چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به گرووپه چه‌كداره‌كان و داعش و حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه كرد كه ئێستا له ناو چه‌كدارانی داعشدا رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه.