وەزارەتی پێشمەرگە هەڕەشە دەکات

0

peshmargaڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانی

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

وئه‌ندام ووته‌بێژی فه‌رمی

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم

له‌ باره‌ی :هه‌لو مه‌رجی گشتی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان و هه‌ره‌شه‌كانی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان و هه‌لوێستی هه‌رێم:

-له‌ دوای رۆژی 2014/6/10 و له‌ پاش ئه‌و ئالوگۆره‌ خیرا و كت و پره‌ی رویدا له‌ رووی ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه‌ له‌ پانتاییه‌كی جوگرافی فراوان له‌ سنوری پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا + صلاح الدین + ئه‌نبار + هه‌ندی ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك + هه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیالی) كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ جۆره‌ ئیداره‌یه‌كی حكومی و هیچ جۆره‌ هێزێكی سه‌ربازی و ئه‌منی سه‌ر به‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراقی ئیتیحادی له‌و سنورانه‌دا نه‌ما و له‌جیاتی ئه‌وان كۆمه‌لێكی گروپی چه‌كدار ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر گشت دام و ده‌زگا ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ و چه‌ك و تفاقی جه‌نگی زۆریان به‌رده‌ست كه‌وت له‌و ناوچانه‌ و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا و به‌ درێژایی زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر بوونه‌ هاوسێی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرا هه‌لوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێیه‌دا ئاشكرا كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ لایه‌نێك له‌ ململانێی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داكۆكی ده‌كات كه‌ گشت كێشه‌كان به‌شێوازی گفت و گۆی هێمنانه‌ و سیاسیانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ هه‌موو توانای خۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و تیرۆرستان ده‌پارێزێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌نجام نادات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی كرا و ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون و ئاشكرا و له‌ پاش 2014/6/10وه‌ هه‌ندێ گروپی تیرۆرست چه‌ند جارێك و له‌ زۆر شوێنی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی تری پاراستنی كوردستان ده‌ده‌ن و جگه‌ له‌وه‌ش تۆپبارانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌ن له‌ سنوری ناوچه‌كانی (جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و توزخورماتوو و حه‌مدانیه‌ و قه‌رقوش و ره‌بیعه‌ و شه‌نگار …هتد) و به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا زیاتر له‌ (15)پازده‌ جار و له‌ چه‌ند قۆلێكه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ له‌ سنوری (حه‌مدانیه‌) و جگه‌ له‌وه‌ش هاولاتیانی سڤیلی ناوچه‌كه‌شیان تۆپباران كردووه‌.

لێره‌دا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گشت هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌رگری له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ راده‌كێشین كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌برن ئه‌ما به‌ زه‌برن.

و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ جارێكی تر ته‌نها و ته‌نها هه‌ر ئێمه‌ی ئه‌ندام و ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم به‌ فه‌رمانی رێزدار (سه‌رۆك بارزانی)سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم ،ووته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمین و هه‌رچی ده‌گوترێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا نافه‌رمی و ناراسته‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com