ئاسهوارهكانی خواردنى پاقلاوە لە رەمەزاندا
نوچە.نیت.NTR
بۆ ئاماده كردنى پاقلاوە، رۆن و شەكری زۆری تیادا بهكار دێت و ئەمەش بۆ راكێشانی سەرنجی كڕیارانە، واتە بۆ ئەوەی بەرچاوتر بێت، رۆنی زۆرتری تێ دەكەن.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی خۆراك سەبارەت بەو خۆراكانی كە لە مانگی رەمەزاندا بازاڕیان گەرمتر دەبێت، دەڵێن: رۆنێكی زۆر بۆ ئەم خۆراكانە زیاد دەكەن، بەڵام دیار نییە كە چ جۆرە رۆنێكە . خواردنی ئەم خۆراكانە بواری قەڵەو و تووش بوون بە نەخۆشیەكانی مێتابۆلیك دەرەخسێنێت.
لە مانگی رەمەزاندا لایەنگرانی ئەم جۆرە خواردنانە زۆر دەبێت لە باڕزاردا بە بێ رەچاو كردنی لایەنی تەندروستی دەفرۆشرێن و ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی جۆرەكانی نەخۆشی. بەهۆی بوونی مێش و مەگەز لەسەر ئەم خواردنانە. یان ئەو سەوزانەی كە بە باشی ناشۆردرێنەوە، دەبێتە هۆی تووش بوونیان بە نەخۆشیەكای گەدە.
پسپۆڕان پاقلاوە، بە خراپترین جۆری شیرینەمەنی دادەنێن:
پاقلاوە بە هۆی بوونی رۆنێكی زۆر و شەكر و كالۆری و تەنانەت بە خواردنی یەك دانە بە بەراورد بە شیرینیەكانی تر، كالۆریەكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت.
پاقلاوەكان و شیرینیەكان تەنیا لە شیرینی فرۆشیەكان بكڕن و هەوڵ بدەن كەمتر بیانخۆن.
چاودێری كردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم شوێنانە گرنگ و پێویستە بە تایبەتی لە مانگی رەمەزاندا، بۆ ئەوەی رۆژو وانان تووشی جۆرەكانی نەخۆشی نەبن.