“عیزەت دووری لە نزیك چیای كۆرەكە”
نوچەنێت: هەولێر
ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا، رایگەیند، كە عیزەت دووری لە هەرێمی كوردستانە، وەك ئەو وتی “وێنەیم لایە، كە لە شوێنێكی نزیك بە چییای كۆڕەك دادەنیشێت”.
لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی روودواودا، حەنان فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا، كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دجەكات، رایگەاند، كەوا هەرێمی كوردستان داڵدەی كۆنە بەعسییەكان دەدا، وتیشی “وێنەییم لایە، عیزەت دوری لە شوێنێكی نزیك بە چیای كۆڕەك دەژی و لە داهاتوودا وێنەكان بڵاو دەكەمەوە”.
حەفتلاوی وتیشی “بارودۆخی ئێستای عێراق پلانێكی بارزانی، نوجێفیو بەعسیەكانە”.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا، دۆخی ئێستای عێراقی بە دۆخێك ناو برد، كە پێویستی بە چارەسەرە، وتی “ئێمە پارێزگایەكمان هەیە، كە لەلایەن تیرۆریستەكانەوە داگیر كراوە”، بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریش داوای یەكدەنگی عێراقییەكانی كرد.
فەتلاوی یەكێكە لو پەرلەمانتارە شیعانەی، كە بە هەڵوێستە توندەكانی ناسراوە، لە بەرانبەر كورد و سوننە و نەیارەكانی مالیكی، لە دوا هەڵبژاردنیشدا، وەك خۆی وتی، زیاتر لە نەوەد هەزار دەنگی هێناوە و نوێنەرایەتی ئەو كەسانە دەكات، كە دەنگیان پێیداوە.