ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: كەمینەكان داردەستی پارتین

0

sa3de-pera_azade-lawanئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: كەمینەكان داردەستی پارتین

نوچەنێت: هەولێر

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كەمینەكان بە داردەستی پارتی وەسف دەكات و دەیشڵێت “لیستی هەولێری یەكێتیمان سەربەست كردووە، لە هەر رێكارییەك كە لە دژی پارتی بیگرنەبەر”.
بەهۆی دانانی پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆكەوە، گرژی دەكەوێتە نێوان پارتی و یەكێتی، سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كەمینەكانی بە داردەستی پارتی وەسف كرد، چونكە پارتی لەگەڵ كەمینەكاندا، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری ساز كرد و بەهۆی دەنگی ئەوانەوە، پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ خۆی برد.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، پاڵپشتی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی راگەیاند، بۆ هەر رێكارێك كە لیستی یەكێتی لەبەرانبەر پارتیدا دەیگرێتەبەر و وتی “ئێمە وەك مەكتەبی سیاسی، لیستەكەمان سەربەست كردووە، بۆ هەر رێكارییەك كە دەیگرنە بەر، ئەوان هەر بڕیارێك بدەن، ئێمە پاڵپشتی دەكەین”.
ئەو لێدوانەی سەعدی پیرە لە كاتێكدایە، كە پێشتر رێباز بێركۆتی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پارێزگای هەولێر، بە نوچە نێتی راگەیاند “لەبەرانبەر تاكڕەوییەكانی پارتی بێدەنگ نابین و چاوەڕوانی بڕیاری سەرووی خۆمان دەكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com