ئاشتی هەورامی: رەنگە لە ماوەی یەك هەفتەی تردا، كێشەی بەنزین چارەسەر بێت

0

11993062014_1 111993062014_2 221993062014_3 381993062014_4 471993062014_5ئاشتی هەورامی: رەنگە لە ماوەی یەك هەفتەی تردا، كێشەی بەنزین چارەسەر بێت

نوچەنێت: هەولێر

ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند، رەنگە لە ماوەی هەفتەیەكدا كێشەی بەنزین چارەسەر ببێت، هاوكات وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش، بە نووسراوێك نرخی بەنزینی بازرگانی دیاری كرد.
ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە رۆژنامەی حوڕییەتی توركی راگەیاندووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا رەنگە كێشەی بەنزین چارەسەر ببێت، هەروەها وتوویشییەتی “لە دوێنێوە توركیا دەستیكردوە بە زیادكردنی ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئەوەی بە تەواوەتی كێشەی بەنزین چارەسەر ببێت رەنگە زیاتر لە هەفتەیەكی پێ بچێت”.
هەورامی وتوویشیەتی “لەماوەی پێشوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها %20ی بەنزینی لە پاڵاوگەی بێجیەوە بۆ دەهات، لە %50 لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنا، %30ی لە توركیاوە هاوردە دەكرا، لە ئێستاشدا بە هۆی رووداوەكانی موسڵ و هاتنە ژوورەوەی نزیكەی 150 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو كێشەیەی درووستكردوە، بەهۆی ئەوەی كە ئێستا پاڵاوگەی بێجی هیچ بەرهەمێكی نیە، بۆیە داوامان لە توركیا كە هاوردەی بەنزینمان بۆ زیاد بكات”.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بە نووسراوێكی فەرمی نرخی بەنزینی بازرگانی دیاری كرد، كە بۆ هەر لیترێك یەك دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com